ڕسوایی (بە فارسی: رسوایی) چوارەمین فیلمی دەرھێنانی مەسعوود دێھنەمەکییە،[٢] کە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٣دا لە چەشنی دراما/کۆمیدیا بڵاوکرایەوە. فیلمەکە باس لە کێشە ئایینییەکان دەکات وەک فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگریکردن لە خراپە.

ڕسوایی
دەرھێنەرمەسعوود دێھنەمەکی
بەرھەمھێنەرمەسعوود دێھنەمەکی
نووسەرمەسعوود دێھنەمەکی
ئەکتەرانئەکبەر عەبدی
ئێلناز شاکردوست
محەممەد ڕەزا شەریفی نیا
کامیران تەفتی
مریەم کاڤیانی
تینا ئاخووندتەبار
مەحبوبە بەیات
ئەمیر دژاکام
عەباس مەحبووب
ئەسەدوڵڵا یکتا
ئارزوو ئەفشار
شەیدا یووسفی
مەجید شەھریاری
ماوەی فیلم١٠١ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھات٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی[١]

بۆچوونی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

دەستکاری

بەمەبەستی لێدوان لەسەر ئەم فیلمە، سەید عەلی خامنەیی ڕۆڵی ئەکبەر عەبدی وەک پیاوانی ئایینی بەرزنرخاند و گوتی: «لەم ٣٥ ساڵەدا ھیچ ئەکتەرێک ئەوەندە بەباشی ڕۆڵی پیاوێکی ئایینی نەگێڕاوە»

کورتەی چیرۆک

دەستکاری

ئەفسانە کچێکی جوان و ھەژارە لەباشووری شارەکەوە بە ڕواڵەتێکی جیاوازەوە حەز بە دەرکەوتنیی لە کۆمەڵگا دەکات و سەرنجی پیاوان ڕادکێشێت خێزانەکەی لەژێر فشاری ئاغای شەریف و خاوەن زەوییەکەیدان (خاوەن موڵک). ئاغا شەریف، پیاوێکی تەمەن مامناوەند و تەنھایە (بەھۆی کۆچی دوایی ھاوسەرەکەیەوە)، حەزی بە ھاوسەرگیرییە لەگەڵ ئەفسانە و ئەمەی وەک مەرجێک بۆ کەمکردنەوەی فشارە دارایییەکانی بۆ سەر ئەفسانە و بنەماڵەکەی دیاری کرد. ئەفسانەش بڕیار دەدات خۆی نزیک بکاتەوە لە بەڕێز شەریف بۆ ئەوەی یارمەتی خێزانەکەی بدات بۆ ئەوەی چەند شتێکی لێ وەربگرێت. بەڵام لەیەکێک لەو دانیشتنە تایبەتانەی کە لەنێوان ئەو و بەڕێز شەریفدا لەنووسینگەی بەڕێز شەریف ڕوودەدات

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Notoriety sells 4 million». Tasnim. Tasnim news agency. لە ٨ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری