رانیل ویکریمێسینگ (بە سینھالی: රනිල් වික්‍රමසිංහ؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئازاری ١٩٤٩) سیاسەتوانێکی سریلانکایە و لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ەوە سەرۆکی سریلانکایە.[١] لە ساڵی ١٩٩٤ەوە سەرۆکی پارتی نیشتیمانی یەکگرتووی سریلانکایە، لەپێنج خولی جیاوازدا وەک سەرۆکوەزیرانی سریلانکا کاری کردووە، سەرکردایەتی شەش حکوومەتی کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٤، ٢٠٠١ تا ٢٠٠٤، ٢٠١٥ تا ٢٠١٨، ٢٠١٨ تا ٢٠١٩، دوایینجاریش لە ٢٠٢٢.[٢] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠١ و لە ٢٠٠٤ تا ٢٠١٥ وەک سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کاری کردووە.[٣]ویکریمێسینگ لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ بەشێوەی کار بەڕێکەر بوو بە سەرۆکی سرینلانکا بەوەکالەت، دوای ئەوەی گوتابا ڕاجاپاکسا سەرۆکی پێشوو بەھۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە وڵاتەکە ڕای کرد بۆ ماڵدیڤ و لەوێش بۆ سەنگاپوورە. ڕاجاپاکسا لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەستی لەکارکێشایەوە و ڕۆژی دواتر ویکریمێسینگ وەک سەرۆکی سریلانکا بە وەکالەت سوێندی یاسایی خوارد. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، ویکریمێسینگ لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە وەک ٩ھەمین سەرۆک ھەڵبژێردرا. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢دا وەک سەرۆکی سریلانکا لە پەرلەمان سوێندی سەرۆکایەتی خوارد.

ڕانیل ویکریمێسینگ
لەدایکبوون٢٤ی ئازاری ١٩٤٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٥ ساڵ)
Colombo لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Colombo
  • University of Ceylon
  • Royal College, Colombo لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبUnited National Party لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMaitree Wickramasinghe لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Cyril Esmond Lucien Wickremesinghe لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.president.gov.lk/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMember of the Parliament of Sri Lanka (١٩٩٤–)، Leader of the Opposition (٢٠٠٤–٢٠١٥)، Minister of Education (١٩٨٠–١٩٨٩)، Prime Minister of Sri Lanka (١٩٩٣–١٩٩٤)، Prime Minister of Sri Lanka (٢٠٠١–٢٠٠٤)، Member of the Parliament of Sri Lanka (١٩٨٩–١٩٩٤)، Member of the Parliament of Sri Lanka (١٩٧٧–١٩٨٩)، List of leaders of the United National Party (١٩٩٤–)، Member of the Parliament of Sri Lanka، Prime Minister of Sri Lanka (٢٠١٥–٢٠١٨)، Prime Minister of Sri Lanka (٢٠١٨–٢٠١٩)، Minister of Finance of Sri Lanka (٢٠٢٢–)، President of Sri Lanka (٢٠٢٢–)، Minister of Defence (٢٠٢٢–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Ranil Wickremesinghe sworn in as Sri Lanka's interim president". www.telegraphindia.com. Retrieved 2022-07-23.
  2. ^ "Ranil Wickremesinghe: wily fox who is Sri Lanka's new president". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2022-07-20. Retrieved 2022-07-23.
  3. ^ "- Share Image". epaper.sundayobserver.lk. Retrieved 2022-07-23.