ڕاستییە سادەکە: کۆنسێرتێک بۆ کوردە ئاوارەکان

ڕاستییە سادەکە: کۆنسێرتێک بۆ کوردە کۆچبەرەکان (بە ئینگلیزی: The Simple Truth: A Concert for Kurdish Refugees) کۆنسێرتێکی مۆسیقی-گۆرانی بوو لە شارەکانی لەندەن، ئەمستەردام، فیلادلفیا و سیدنی ئەنجامدرا.[١] کۆنسێرتەکە لەلایەن تۆنی هۆلیننگسوۆرت بەرهەمهێنرا.[١] ئامانجی کۆنسێرتەکە یارمەتیدانی کورد، ئەمەش دوای ئەوەی کوردانی باشووری کوردستان تووشی کۆڕەوی ١٩٩١ هاتن لە دوای جەنگی کەنداو.[٢] کۆنسێرتەکە لە ٣٦ وڵات لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخشکرا، بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی کورد کۆکرایەوە، بڕی پارەکەش سپاردرا بە ڕێکخراوی خاچی سوور بۆ سەرپەرشتیکردنی هاوکارییەکان.[٣]

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جۆن مەیجەر و شازادە دایانا لە کۆنسێرتەکە ئامادەبوون.[٤] تەنیا لە لەندەن، نزیکەی ١٢،٠٠٠ کەس لە کۆنسێرتەکە ئامادەبوون کە لە یاریگای وێمبلی بەڕێوەچوو.[٥]

هونەرمەندەکان

دەستکاری

کۆمەڵێک هونەرمەند بەشداریان کرد لە کۆنسێرتەکە، لە نێویاندا شڤان پەروەر وەک تاکە گۆرانیبێژێکی کورد بەشداربوو.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Tony Hollingsworth | The Simple Truth: A Concert for Kurdish Refugees». tonyhollingsworth.com. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Schmidt، William E. (1991-05-13). «AFTER THE WAR; Latest Rock-Star Relief Effort Benefits the Kurds». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-04-06 ھێنراوە.
  3. ^ «The Simple Truth: A Concert for Kurdish Refugees | THE LISTEN CAMPAIGN». listencampaign.com. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Pop Stars Sing To Raise Money For Iraqi Kurds». AP NEWS. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Reuters Archive Licensing». Reuters Archive Licensing (بە ئینگلیزی). لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Di dîrokê de yek ji konsertên mezin ji bo gelê Kurd hatiye lidarxistin». www.rudaw.net. لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)