چەنگیز تۆرێکولۆڤیچ ئایتماتۆڤ (بە ڕووسی: Truңгыз Төрөкулович Айтматов، : چینگزی Törökulovich Aytmatov; ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٨ - ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨) نووسەرێکی کیرغستانی بوو کە زیاتر بە زمانی ڕووسی بەرهەمەکانی نووسیوە، لەپاڵ ئەوەشدا بە زمانی قیرغزیش نووسیویەتی. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبیاتی قیرغستان.[٢][٣][٤]

چەنگیز ئایتماتۆڤ
ئایتماتۆڤ لە ٢٠٠٣
ئایتماتۆڤ لە ٢٠٠٣
لەدایکبوون (1928-12-12) 12ی کانوونی یەکەمی 1928
شێکەر، قیرغستان، یەکێتیی سۆڤیەت
مردن١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٦-١٠) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
نورمبێرگ، ئەڵمانیا[١]
چەشنڕۆمان، کورتەچیڕۆک
کارە بەرچاوەکانجەمیلە

ژیان دەستکاری

ئەو لە باوکێکی قیرغستانیی و دایکێکی تاتاری لەدایکبوو. دایک و باوكی ئایتماتۆڤ كارمەندی مەدەنی بوون لە گوندی شێکەر. لە ساڵی ١٩٣٧، باوکی تۆمەتبار کرا بە "نەتەوەیی بۆرژوازی" لە مۆسکۆ، دەستگیرکرا و لە ساڵی ١٩٥٨ لەسێدارە درا.

ئیتماتۆڤ لە سەردەمێکدا دەژیا کە قیرغستان لە یەکێک لە دوورترین خاکی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیاوە گواسترایەوە بۆ کۆماری یەکێتیی سۆڤیەت. ئەو لە قوتابخانەی گوندەکەی خۆی دەیخوێنند. هەر لە تەمەنێکی زووەوە کاری کرد. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، یاریدەدەری موختاری گوندەکەی بوو. دواتر وەک کۆکەرەوەی باج، بارکەر، یاریدەدەری ئەندازیار کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە چەندین پیشەی جۆربەجۆر.

لە ساڵی ١٩٤٦، دەستی کرد بە خوێندن لە بەشی ئاژەڵداری پەیمانگای کشتوکاڵی کیرگیز لە فڕەنزێ، بەڵام دواتر خوێندنەکەی گۆڕی بۆ خوێندنی ئەدەبی لە پەیمانگای ئەدەبی ماکسیم گۆرکی لە مۆسکۆ. چەنگیز لەوێ لە ساڵانی ١٩٥٦-١٩٥٨ لە مۆسکۆ ژیا. بۆ ماوەی هەشت ساڵی دواتر لە ڕۆژنامەی پڕاڤدا کاری کردووە. دوو بڵاوکراوەی یەکەمی لە ساڵی ١٩٥٢ بە زمانی ڕووسی بڵاوکرانەوە لە ژێر ناونیشانەکانی "کوڕەی ڕۆژنامەکە دزیۆ" و "Aшым". یەکەم کارەکەی کە بە زمانی قیرغستانیی لە ژێر ناونیشانی (بارانی سپی، ١٩٥٤) بڵاوکرایەوە، دواتر بەناوبانگترین کاری ئەو بەناوی "جەمیلا" لە ساڵی ١٩٥٨ بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ١٩٦١، ئەندامی دەستەی دادوەری بوو لە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی مۆسکۆ.[٥] لە ساڵی ١٩٧١، ئەندامی لیژنەی دادوەریی بوو لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی مۆسکۆ.[٦]

لە ساڵی ١٩٨٠ یەکەم ڕۆمانی بڵاوکردەوە بەناوی ڕۆژێک کە زیاتر لە سەد ساڵ دەخایەنێت، ئەم ڕۆمانە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدرا. دواتر لە ساڵی ١٩٨٧، ڕۆمانێکی دیکەی گرنگی بەناوی شوێنی کەللەسەرەکە بڵاوکردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kyrgyz writer, perestroika ally Aitmatov dies," Reuters UK, 10 June 2008
  2. ^ Peter Rollberg (2016). Historical Dictionary of Russian and Soviet Cinema. US: Rowman & Littlefield. pp. 35–36. ISBN 978-1442268425.
  3. ^ Porter, Robert, ed. (18 June 2008). "Chingiz Aitmatov: Leading novelist of Central Asia". The Independent. Retrieved 22 February 2020.
  4. ^ "AITMATOV, Chingiz (Torekulovich)". The World’s #1 Online Encyclopedia. Retrieved 22 February 2020.
  5. ^ "2nd Moscow International Film Festival (1961)". MIFF. Archived from the original on 2013-01-16. Retrieved 2012-11-04.
  6. ^ "7th Moscow International Film Festival (1971)". MIFF. Archived from the original on 2014-04-03. Retrieved 2012-12-22.