چەتەکانی کاریبی (زنجیرە فیلم)
چەتەکانی دەریای کاریبی زنجیرەیەک فیلمی خەیاڵی و سەرکێشی سەرشێتە کە لەلایەن جێری برەکھیمەرەوە بەرھمھێندراوە و لە شاری یاری واڵت دیزنی بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە. زنجیرە فیلمەکە ڕۆڵێکی سەرەکی ئەگێڕێت لە زنجیرە میدیایییەکان بەھەمان ناوەوە.
چەتەکانی دەریای کاریبی | |
---|---|
دەرھێنەر | گۆر ڤێربینسکی (١–٣) ڕۆب ماڕشاڵ (٤) ئێسپن ساندبێرگ (٥) جۆچیم ڕۆنینگ (٥–٦) |
بەرھەمھێنەر | جێری بڕەکھیمەر |
شانۆنامە | تێد ئیڵایەت (١–٤، ٦) تێری ڕۆسیۆ (١–٤) جێف نۆثانسن (٥) کرەیگ مازین (٦) کریستینا ھۆدسن (٧) |
چیرۆک | تێد ئیڵایەت تێری ڕۆسیۆ (١–٥) جێف نۆثانسن (٥) ستیوارت بیتی (١) جەی وۆڵپێرت (١) |
ئەکتەران | جۆنی دێپ (١–٥) جیۆفری ڕەش (١–٥) کێڤن مەکناڵی (١–٥) ئۆرلاندۆ بلوم (١–٣، ٥) کیێرا ناێتڵی (١–٣، ٥) |
مۆسیقا | کڵاوس بادێڵت (١) ھانز زیمەر (٢–٤) جیۆف زانێڵی (٥) |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | Walt Disney Pictures Jerry Bruckheimer Films |
بڵاوکردنەوە | Walt Disney Studios Motion Pictures |
ماوەی فیلم | ٧٢٦ خولەک (١–٥) |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | کۆی (٥ فیلم): $١٫٢٧٤ میلیارد |
داھات | کۆی (٥ فیلم): $٤٫٥٢٤ میلیارد |
دەرھێنەرانی زنجیرەکە بریتین لە گۆر ڤێربینسکی (فیلمەکانی ١–٣)، ڕۆب ماڕشاڵ (٤)، جۆچیم ڕۆنینگ (٥–٦)، و ئیسپێن ساندبێرگ (٥). زنجیرەکە بە سەرەکی لەلایەن تێد ئیڵایەت و تێری ڕۆسیۆوە نووسراوە (١–٤); نووسەرانی کە بریتین لە ستیوارت بیتی (١)، جەی وۆڵپێرت (١)، جێف نۆثانسن (٥)، کرەیگ مازین (٦). چیرۆکەکان باسی سەرکێشییەکانی کاپتن جاک سپارۆ (جۆنی دێپ)، ویڵ تێرنەر (ئۆرلاندۆ بلوم) و ئێلیزابێث سوان (کیێرا نایتڵی). کارەکتەرەکانی وەک ھێکتۆر بۆڕبۆسا (جیۆفری ڕەش) و جۆشامی گیبز (کێڤن مەکنالی) دوای جاک، ویڵ و ئێلیزابێث ئەکەون لە فیلمەکاندا. چوارەم بەشی فیلمەکە بلاک بیەرد (ئیان مەکشەین) و ئەنجێلیکا (پێنێلۆپ کروز) ی تێدا دەرئەکەون، کە پێنجەم بەشی فیلمەکە ئارماندۆ ساڵازار (خاڤیەر باردن)، ھێنری تێرنەر (برێنتن ثوایتس) و کارینا سمیث (کایا سکۆدێلاریۆ) ی تێدا دەئەکەون. فیلمەکە لە شوێنێکی خەیاڵی مێژوویدایە؛ جیھانێک کە سەرپەرشتی ئەکرێت لەلایەن ئیمڕاتۆرییەتی بەڕیتانیا، کۆمپانیای بازرگانی ھیندی خۆرھەڵات (کە لە کۆمپانیای بازرگانی ھیندی خۆرھەڵاتی ڕاستییەوە وەرگیراوە) و ئیمپڕاتۆرییەتی ئیسپانیا، لەگەڵ چەتە دەریایییەکان کە ئازادی نیشان ئەدەن بە ھێزی سەرۆکایییەتیانەوە.
زنجیرە فیلمەکە لە ٢٠٠٣ دەستیپێکرد. بە Pirates of the Caribbean: The Curse of the Black Pearl، کە ڕیڤیوی پۆسەتیڤی بۆھات لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و ٦٥٤ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد.[١] دوای سەرکەووتنی یەکەم فیلم، Walt Disney Pictures دەریخست کە زنجیرە فیلمەکە لە کارکردن دایە. دووەم فیلمی زنجیرەکە، لەژێر ناوی Dead Man's Chest، دوای سێ ساڵ بڵاوکرایەوە لە ٢٠٠٦; بەشی دووەمی سەلماندی کە سەرکەوتووە، شکاندنی ڕیکۆردی داھات لە سەرتاسەری جیھان لە یەکەم ڕۆژی پەخشکردنی. Dead Man's Chest بوو بە یەکەم فیلمی ئەو ساڵە دوای داھاتی $١٫١ میلیارد دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی جیھان. سێھەم فیلمی زنجیرەکە، لەژێر ناوی At World's End، کە لە ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە $٩٦٠ میلیۆن دۆلاری پەیداکرد، و دیزنی بەشی چوارەمی بڵاوکردەوە، لەژێر ناوی On Stranger Tides، لە ٢٠١١ بە 2D, Digital 3-D و IMAX 3D. On Stranger Tides سەرکەوتوو بوو داھاتەکەی نزیکەی $١ میلیارد دۆلار بوو،[١] بوون بە دووەم فیلم لە زنجیرەکە و یەکێک لە ھەشت فیلم لە مێژوودا کە ئەمەندە بەدەست بھێنێت.
زنجیرەکە زیاتر لە $٤٫٥ میلیارد دۆلاری پەیداکردووە لە سەرتاسەری جیھان؛[١] و چواردەیەم پڕ داھاترین زنجیرە فیلمی ھەموو کاتە، و یەکەم زنجیرەیە کە دوو بەش یان زیاتر دروست بکات و ببێتە خاوەنی $١ میلیارد دۆلار.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «Johnny Depp Movies List by Box Office Sales». JohnnyDeppMoviesList.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەتەکانی کاریبی (زنجیرە فیلم) تێدایە. |