چیای ئەشکەوتی سەور, چیای سەور چوار کیلۆمەتر لە باشووری مزگەوتی حەرام لە مەککە ھەڵکەوتووە، و لە لووتکەیدا ئەشکەوتی سەور ھەیە، کە تێیدا پێغەمبەر محەممەد لەگەڵ ھاوەڵەکەی ئەبووبەکر سدیق. لە کاتی کۆچکردن بۆ مەدینە بۆ ماوەی سێ شەو بۆ خۆدزینەوە لە ڕاوەدوونانیان لەلایەن قوڕەیشەکانەوە خۆیان شاردەوە، لە قورئاندا:﴿إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ۝٤٠ [تەوبە:٤٠] (کوردی: ئەگەر ئێوه پشتگیری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەکەن و یارمەتی نەدەن، ئەوه بەڕاستی خوا پشتگیری کردو سەری خست، کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەریان کرد له شاری مەککه و یەکێک بوو لەو دوو کەسه کاتێک هەردووکیان لەناو ئەشکەوتەکەدا بوون (کاتێک بێ باوەڕەکان گەشتبوونه دەوروبەری ئەشکەوتەکه ئەبوبەکری هاوەڵی خەمی لێهات) پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایەوه و پێی وت: خەفەت مەخۆ، دڵنیابه خوامان لەگەڵە، ئەوسا ئیتر خوا ئاسوودەی و ئارامی خۆی دابەزانده سەری و پشتگیری و بەهێزی کرد به سەربازانێک که ئێوه نەتاندەبینین و بەرنامەو ئاینی بێ باوەڕانی دانەواند و ڕیسواتری کرد، بەرنامەو ئاینی خوایش هەمیشه بەرزو بڵندترە، خوایش هەمیشه باڵادەست و دانایە.)[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «صخرات جبل "ثور" فی مکة تتحول إلی مشروع ثقافی». العربیة (بە عەرەبی). ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.