کێوی ئەلبروز

(لە چیای ئەلبروزەوە ڕەوانە کراوە)

کێوی ئەلبروز یان ئەلبروس (ڕووسی: Ӏуащхьэмахуэ) بەرزترین و دیارترین لووتکەی ڕووسیا و ئەورووپایە. لە بەشی ڕۆژاوای قەفقاز دایەوە و بەرزترین لووتکەی چیاکانی قەفقاسە. چیایەکی گڕکانییە و بەرزییەکەی ٥٬٦٤٧ مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە؛ ئەمە بەرزترین لووتکەی ستراتوولکانۆی ئۆراسیایە، ھەروەھا دەیەمین لووتکەی دیاری جیھانە. کێوەکە لە باشووری ڕووسیا ھەڵکەوتووە، لە کۆماری کاباردینۆ-بالکاریای ڕووسیا.[١]

کێوی ئەلبروز
بەشێکە لەحەوت لووتکەکە، Volcanic Seven Summits
ناو بە زمانی فەرمیМинги тау
زنجیرەچیاBokovoy Range
Parent peakکێوی ئەلبروز
کیشوەرئەورووپا، ئاسیا
وڵاتڕووسیا
دابەشکاریی کارگێڕیElbrussky District
پۆتانی شوێن٤٣°٢١′٩″N ٤٢°٢٦′١٦″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٥٬٦٤٢ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانfirst ascent، first ascent
ماددەی بەکارھاتووrhyolite، tuff، granite، gneiss، schistose rock
Map

ئەلبروز دوو لووتکەی ھەیە، کە ھەردووکیان گڕکانین. بەرزترینەکە لووتکەی ڕۆژاوایە ٥٬٦٤٢ مەترەو لووتکەی ڕۆژھەڵاتیشی ٥٬٦٢١ مەترە.[٢] لووتکەی ڕۆژھەڵات یەکەم جار لە ١٠ی تەممووزی ١٨٢٩ لەلایەن خیلار خاچیرۆف دۆزریایەوە و لووتکەی ڕۆژاواش لە ساڵی ١٨٧٤ لەلایەن شاخەوانێکی بەریتانی بە سەرۆکایەتی ف. کرافۆرد گرۆڤ دیاریکرا.[٣]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Russia - The World Factbook». www.cia.gov. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20070527205549/http://www.iranica.com/newsite/articles/v1f8/v1f8a023.html
  3. ^ «Mt. Elbrus». earthobservatory.nasa.gov (بە ئینگلیزی). ٧ی تەممووزی ٢٠٠٣. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.