چیاکانی ھیدا

(لە چیاکانی هیداەوە ڕەوانە کراوە)

چیاکانی ھیدا (بە ژاپۆنی:飛騨山脈)، یان ئەڵپەکانی باکوور (北アルプス، کیتا ئاروپوسو)، زنجیرە چیایەکی ژاپۆنییە کە لە ڕێگەی پارێزگای ناگانۆ، تۆیاما و گیفووە درێژ دەبێتەوە ھەروەھا بەشێکی کەم لە چیاکان دەگەنە پارێزگای نایگاتا ویلیام گۆلاند لە ماوەی تەمەنیدا لە ژاپۆن دەستەواژەی «ئەلپ ژاپۆنی»ی بەکارھات، بەڵام ئەو تەنھا ئاماژەی بە چیاکانی ھیدا دەکرد کاتێک ئەو ناوەی بەکارھێنا. چیاکانی کیسۆ و ئاکاشی لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو ناوەیان وەرگرت.[١]

چیاکانی هیدا
زنجیرەچیاچیاکانی ئەلپی ژاپۆن
ناونراوە لەدوایپارێزگای ھیدا
وڵاتژاپۆن
دابەشکاریی کارگێڕیناگانۆ، تۆیاما، نیگاتا، گیفو
کەوتووەتە ناوچەی پارێزراویChūbu-Sangaku National Park
پۆتانی شوێن٣٦°٣٠′٠″N ١٣٧°٣٦′٠″E
بەرزترین خاڵHotaka Mountains
بەرزی لە ئاستی دەریا٣٬١٩٠ مەتر
خەڵاتەکان100 Landscapes of Heisei
Offers view onھۆنشوو
بینین لە پۆلداCategory:Views from Hida Mountains
Map

جوگرافیا دەستکاری

شێوازی چیاکانی ھیدا شێوەیەکی گەورەی Y پێکدێنێت. لووتکەکانی باشووری بەشی خوارەوەی شێوەی Yن، کە لووتکە باکوورەکان دوو باندی ھاوتەریبی پێکدەھێنن کە بە دۆڵێکی قووڵی V-شێوە جیا دەکرێنەوە. ئەمە یەکێکە لە تیژترین دۆڵەکانی V-شێوە لە ژاپۆن. بەنداوی کورۆبێ، گەورەترین بەنداوی ژاپۆنە، بەنداوێکی تاقییە و دەکەوێتە دۆڵی کورۆبێ لە ناوچەی ناوەندی چیاکان قەدباڵی ڕۆژاوای شاخەکان، کە بە لووتکەی تاتیاما (立山連峰 تاتیاما ڕێنپو) ناسراوە، لەلایەن چیای تسۆرۆگی و چیای تایتەوە زاڵە قۆڵی ڕۆژھەڵات کە بە لووتکەی ئۆشیرۆ تاتیاما ناسراوە (後立山連峰 ئۆشیرۆ تاتیاما ڕێنپو) لەلایەن چیای شیروما و چیای کاشیمایارییەوە زاڵە.[٢]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Matsutani, Minoru (2012-04-06). "First glaciers in Japan recognized". The Japan Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-20.
  2. ^ "飛騨山脈", Wikipedia (بە ژاپۆنی), 2021-08-16, retrieved 2021-09-20