چیاکانی سلێمان (پشتۆ:) درێژکراوەیەکی باکوور-باشوورە لە سیستەمی چیایی باشووری ھیندوکوش لە ئەفغانستان و پاکستان ئەم چیایانە پێکھێنەری قەراغی ڕۆژھەڵاتی تەختەی ئێران و لێواری باکووری ڕۆژھەڵاتی تەختەی بەلووچستان. دەکەونە ناوچەکانی زەبول و قەندەھار و لۆیە پەکتییەی ئەفغانستان و لە پاکستانیش لە بەشی باکووری پارێزگای بەلووچستان و چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژاوای خیبەر پەختۆنخوا و پەنجە درێژ دەکەنەوە ھاوسنووری چیای سلێمان لە باکوور، کوێستانی وشکی ناوەندی ھیندوکوشن، کە بەرزایییەکانیان تا ٣٣٨٣ مەتر درێژ دەبێتەوە، لە ڕۆژھەڵاتشەوە دەشتای دۆڵی ڕووباری ئیندۆسن لەگەڵ چیاکانی کێرتار لە باشووری پاکستان، ئەو شتانە پێکدەھێنن کە بە پارێزگای جیۆلۆجی سلێمان- کیرتار ناسراون.[١]

چیاکانی سولەیمان
زنجیرەچیاھیندۆکوش
وڵاتئەفغانستان، پاکستان
پۆتانی شوێن٣٠°٣٠′٠″N ٧٠°١٠′٠″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٣٬٤٨٧ مەتر
Map

ناسراوترین لووتکە لە چیاکانی سلێمان، لووتکەی دووانەکەی تەختی سلێمانە بە ٣٤٨٧ مەتر کە دەکەوێتە نزیک دێرەی ئیسماعیل خان لە پاکستان، نزیکە لە سنووری ھەردوو ویلایەتی باشووری، بەرزترین لووتکە ھەرچۆنێک بێت زەرگون غەرەیە بەبەرزی ٣٥٧٨ مەتر لە نزیک کویتەی پاکستان بەرزترین لووتکەی دواتر لە پارێزگای بەلووچستان گردی خەیلەفاتە بەبەرزی ٣٤٧٥ مەتر کە دەکەوێتە ناوچەی زەیراتی پاکستان و بە دارستانی زەیرات جونیپەر بەناوبانگە و داری ماکرۆپۆدای جونیپەری تێدا گەشە دەکات.[٢]

جوگرافیا

دەستکاری

قەراغی ڕۆژھەڵاتی زنجیرەچیای سلێمان (٤٥٠ کم) لە پاسی گۆمال لە پارێزگای خەیبەر پەختوونخوای پاکستانەوە تا نزیک شاری جاکوباوای پارێزگای سنە بەڕێوە دەچێت و لەوێوە زیاتر درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری ڕۆژاوای پەنجە.[٣]

لەئەفغانستان لێواری خۆراوایی مەوداکە ھەر لەدەوری پارێزگای لۆیەی باکووری پکتیا دەست پێدەکات کە لەگەڵ زنجیرەی کێوی بابادا کۆدەبنەوە. لە باشوورەوە چاویان بە زنجیرەی سپین غەر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی گردێز لە پارێزگای پەکتیا دەکەوێت، بەڵام بەرەو ڕۆژاوا، زنجیرە چیاکان وردە وردە لە باشووری ڕۆژاوای قەندەھار بەرەو ھلمند و حەوزی سیستان دەڕۆن.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Akroyd، Clarissa (2014-11-17). Pakistan (بە ئینگلیزی). Simon and Schuster. ISBN 978-1-63355-947-9.
  2. ^ Khan، Fazle Karim (1991). A Geography of Pakistan: Environment, People and Economy (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-0-19-577411-5.
  3. ^ «USGS Bulletin 2208-C: Sembar Goru/Ghazij Composite Total Petroleum System, Indus and Sulaiman-Kirthar Geologic Provinces, Pakistan and India». pubs.usgs.gov. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Shah، Syed Ali (١٠ی تەممووزی ٢٠١٣). «In Balochistan, an ancient forest battles for survival». DAWN.COM (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.