پەیکەری پێشمەرگە
پەیکەری پێشمەرگە پەیکەری پێشمەرگەیەکی چەکدار لە کەرکووکە کە ئاڵای عێراقی پێیە.[١] لە کاتی سازکردنی ھەتا شەڕی کەرکووک پەیکەرەکە ئاڵای کوردستانی پێ بوو. بەرزاییی پەیکەرەکە ٢٣ مەتر و بنکی ١٥ مەترە و ھەروەھا زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دیناری بۆ سازکردنەکەی ویستووە.[٢] کەرەسەکانی ئاسن، چیمەنتۆ و فایبەرگەلاس تێیدا بەکارھاتووە و ماوەی کارکردنی دوو ساڵی خایاندووە، لە ٢٨ی تەممووز ٢٠١٥ ھەتا ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧. بەردی بناغەی لەلایەن کەسایەتیی شاری کەرکووک، ڕەمەزان حاجی ڕەشید داندرا و لەلایەن پەیکەرساز مان دەلۆ و گرووپەکەیەوە دروست کراوە.[٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ئاڵای عێراق لەکەرکوک خرایە نێو دەستی پەیکەری پێشمەرگەوە». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «گەورەترین پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی کەرکووک». تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
- ^ «کەرکوک.. پەردە لەسەر پەیکەری پێشمەرگە لادرا». شارپرێس. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکوک». کوردستان ئاڕت.
- ^ «پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک». کوردیپێدیا.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |