پەیوەندییەکی نامۆ
پەیوەندییەکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Hideous Kinky) فیلمێکی فەڕەنسی - ئینگلیزییە، لە ساڵی ١٩٩٨ دەرھێنراوە. ئەم فیلمە باس لە ژنێکی ئینگلیزی خاوەن ئامانج دەکات. ژنەکە ھەردوو کچەکەی ھەڵدەگرێت و لەتاو مێردە خراپەکەی بەرەو مەغریب ڕادەکات. لەوێ ھەوڵی بژێوی پەیداکردن دەدات. لە ڕووی ڕۆحیشەوە حەزی لە ژیانی سۆفیگەرییە و لەدوای ئەو حەزەشی دەکەوێت. ناسینی ژنێکی سۆفیگەر، کاریگەریی خۆی بۆ سەری دەبێت و بەلایەنی کەمیشەوە بێت دەگات بەوەی کە چاوی دڵی ھێشتا نییە و پێویستە ھەیبێت. نەخۆش کەوتنی منداڵەکەی ناچاری دەکات بەرەو ئینگلتەرا بگەڕێتەوە.
پەیوەندییەکی نامۆ Hideous Kinky | |
دەرھێنەر | جیلیس ماک کینۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئان سکۆت |
نووسین | بیڵی ماک کینۆن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩٩٨ |
ماوەی فیلم | ٩٨ خولەک |
زمان | ئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی |
تێچوون | ٣٫٢ ملیۆن دۆلار |
سەرچاوەکان
دەستکاری- https://en.wikipedia.org/wiki/Hideous_Kinky_(film[بەستەری مردووی ھەمیشەیی])
- پەرتووکی فەرھەنگی سینەما لە ئامادەکردنی: ئەبوبەکر کاروانی. لاپەڕە: ٢٥.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |