پەیوەندییەکانی ئیسرائیل–سوماڵ

پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سۆماڵ بریتین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دیپلۆماسی، ئابووری، سەربازی، کولتووری و پەیوەندییەکانی دیکەی نێوان کۆماری فیدراڵی سۆماڵ و دەوڵەتی ئیسرائیل. لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا نییە.

مێژوو دەستکاری

سۆماڵ بەشداری لە بایکۆتکردنی ئیسرائیل دەکات و چوونە ژوورەوەی خاوەن پاسپۆرتە ئیسرائیلییەکان بۆ ناو وڵاتەکەی قەدەغە دەکات.

لە سەرەتای مانگی تەمموزی ٢٠١٦ دا، بێنیامین نێتانیاھو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ حەسەن شێخ مەحمود ، سەرۆکی سۆماڵ لە شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا کۆبووەوە.[١] یەکەمین کۆبوونەوەی ئاست بەرزی نێوان هەردوو وڵات بوو.


لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ , لە دەنگدانێکی دژە ئیسرائیل لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، داوای کشانەوەی ئیسرائیل لە بەرزایییەکانی جۆلان سۆماڵ بۆ یەکەمجار خۆی لە دەنگدان بە دژی ئیسرائیل دوورخستەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Somalia's president recently held first-ever meeting with Israeli PM". THE TIMES OF ISRAEL. 2016-07-05. Retrieved 2024-04-17.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)