پەلکەی شەو
پەلکەی شەو (بە کەوانەى مانگ یان پەلکە زێرینەی مانگ ناسراوە) پەلکەزێرینەیەکە کە بەهۆی تیشکی مانگەوە بەرهەم دێت نەک تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر . جگە لە جیاوازی سەرچاوەی ڕووناکی، هەمان شت دروست دەبێت کە بۆ پەلکەزێرینەی خۆرە: بەهۆی شکاندنی تیشکی ڕووناکی لە دڵۆپە ئاوەکانی هەوادا دروست دەبێت، وەک بارانبارین یان شلەمەنی و هەمیشە لە بەشی بەرامبەردا جێگیر دەبێت لە ئاسمان لە مانگەوە بە بەراورد بە چاودێر. [١]
پەلکەی شەوەکان زۆر کاڵترن لە پەلکە زێرینەکان، ئەمەش بەهۆی کەمی ڕێژەی ڕووناکییە کە لە ڕووی مانگەوە ڕەنگدەداتەوە. لەبەر ئەوەی ڕووناکی زۆر کاڵ و بێهێزە و ناتوانێت رەنگ وەرگرەکانی گۆچکە لە چاوی مرۆڤدا وروژێنێت، بۆیە ئەستەمە چاوی مرۆڤ بتوانێ بەتەواوی ڕەنگەکانی ناو پەلکەکە جیابکاتەوە. لە ئەنجامدا زۆرجار کەوانەیەکی مانگ سپی دەردەکەوێت. [٢] بەڵام ڕەنگەکانی ناو کەوانە لە وێنە درێژخایەنەکانی کامێرادا دەردەکەون.
لە <i id="mwJQ">کتێبی کەشناسی</i> ئەرستۆ (نزیکەی ٣٥٠ پێش زایین)ەوە باس لە پەلکەی شەو کراوە.
بینین
دەستکاریپەلکەی شەو بە ئاسانی دەبینرێن کاتێک کە مانگ لە گەشاوەترین قۆناغی مانگی پڕدا بێت یان نزیکترین قۆناغ بێت لەگەڵ زەوی. بۆ ئەوەی پەلکەکانی شەو زۆرترین ئاسۆی دەرکەوتنیان بۆ برەخسێت، مانگ دەبێت لە ئاسماندا نزم بێت (لە بەرزایی کەمتر لە ٤٢ پلە، باشترە نزمتر بێت) و نابێت بەهۆی هەورەوە تەمومژاوی بێت. جگە لەوەش دەبێت ئاسمانی شەو زۆر تاریک بێت. بەو پێیەی ئاسمان بە تەواوی تاریک نییە لەسەر مانگی پڕ لە هەڵهاتن/ئاوابوون، ئەمەش واتە تەنها دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خۆرهەڵاتن دەتوانرێت تێبینی بکرێت(کاتێک کە چاودێرێکی کەمی تێدابێت)، یان دوو بۆ سێ کاتژمێر دوای خۆرئاوابوون. وە بێگومان دەبێت دڵۆپی ئاو لەهەوادا بێت (بۆ نموونە باران یان شلەمەنی) بەرامبەر مانگ. [١] ئەم مەرجانە زۆرانە وا دەکەن پەلکەی شەوەکان زۆر دەگمەنتر بن لە پەلکە زێرینەکان کە بەهۆی تیشکی ڕۆژەوە بەرهەم دەهێنرێن. هەروەها ڕەنگە پەلکە شەوەکان دەرکەون کاتێک باران دەبارێت لە کاتی هەڵهاتنی تەواوی مانگدا لە بەرزایە سەختەکاندا لە مانگەکانی زستاندا کە زیاد بوونی کاتژمێرەکانی تاریکی دەرفەتی زیاتر دەدات بۆ چاودێریکردنی دیاردەکە. [٣]
ڕەنگەکان بەندن بە قەبارەی ئەو دڵۆپە شێیانەی کە لە هەوادا هەن: تا بچووکتر بن ڕەنگەکان کەمتر دەردەکەون. لە خوار تیرەی 1/500 ئینجەوە ڕووناکی سپی زیاتر دەشکێنەوە و بڵاودەکەنەوە چونکە ڕەنگەکان تێکەڵبون. [٤]
شوێنەکان
دەستکاریزۆرێک لە شوێنەکانی جیهان سپرا، تەم یان شێیان تێدایە. لە ئەمریکا ئەم جۆرە پەلکانە ڕەنگە لە پەیوەندی لەگەڵ تاڤگەی جۆراوجۆردا ببینرێن لەوانە تاڤگەکانی نیاگارا لە نیویۆرک و [٥] پارکە نەتەوەییەکەی یۆسمایت لە کالیفۆرنیا [٦] و تاڤگەکانی کامبەرلاند لە نزیک کۆربین لە ویلایەتی کێنتاکیی . [٧] [٨] تاڤگەکانی ڤیکتۆریا, لەسەر سنووری نێوان زامبیا و زیمبابۆی هەروەها بە رووبەرێکی بەرفراوان بە پەلکەکانی شەو ناسراون. [٩]
هەروەها پەلکە شەوەکان بە هەندێک دووبارەبونەوەی دیاریکراو لە دارستانە هەورەکانی کۆستاریکادا دەبینرێن، لە شارۆچکە شاخاوییەکانی وەک مۆنتیڤێردی و سانتا ئیلێنا. ئەمانە ڕوودەدەن کاتێک کە هەوری تەم لە کاریبیەوە لەلایەن بای کریسمسەوە دەهێنرێتە ژوورەوە. بای کریسمس لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمەوە تا کۆتایی مانگی یەک یان سەرەتای مانگی شوبات ڕوودەدات. ئەم هەورانەی تەم و مژانە نەخشێک لە هێڵەکان دروست دەکەن کە بەناوبانگن و بە زمانی ئیسپانی پێی دەڵێن، pelo de gato ("قژی پشیلە). پەلکەی شەوەکان لەم بەشەی کۆستاریکا نزیکەی هەموو مانگێکی پڕ لە مانگەکانی کانوونی دووەم تا شوبات دیاردەکە ڕوودەدات. ئەو پەلکانەی کە بەهۆی pelo de gato دروست دەبن تەنها لە کاتای پێش بەیانی نابینرێن بەڵکو دەتوانرێت دوای خۆرئاوابوونیش چاودێری بکرێن، بەڵام پێویستی بە مانگی پڕ یان نزیکەی مانگی پڕ هەیە.
هەروەها پەلکەی شەو لە ناوچە شێدارەکانی هاوایی تێبینی دەکرێن، وەک کاوای (لەگەڵ بەرزبوونەوەی مانگ لە ڕۆژهەڵات لە کاتی بارانبارینی سووک) و دوورگەی گەورەی هاوایی. [١٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Moonbow». Met Office (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ «How to Photograph a Lunar Rainbow- The Ansel Adams Gallery». web.archive.org. 2007-06-24. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ Miller، James (2018-05-28). «Examining the Phenomenon of Lunar Rainbows» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ Valerie Porter, “The Second Field Book of Country Queries”پەڕەی ٨٩
- ^ «Goat Island and Luna Island How Did they get Their Names? | Niagara Falls Tourism». www.niagarafallstourism.com. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ «WATCH: 'Moonbows' Spotted At Yosemite National Park». HuffPost (بە ئینگلیزی). 2011-07-15. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ Bailey، Bill (1995). «Cumberland Falls State Resort Park». Kentucky State Parks. Saginaw, Michigan: Glovebox Guidebooks of America. ISBN 978-1-881139-13-3.
- ^ Manning، Russ (1999). The Historic Cumberland Plateau: An Explorer's Guide. Univ. of Tennessee Press. p. 106. ISBN 978-1-57233-044-3. لە 2011-10-28 ھێنراوە.
- ^ «Lunar Rainbow in Victoria Falls - Witness a Moonbow!». www.victoriafalls-guide.net (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-02 ھێنراوە.
- ^ «Photographer captures moonbow over Waimea». https://www.hawaiinewsnow.com (بە ئینگلیزی). 2012-06-05. لە 2024-12-02 ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|وێبگە=
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەلکەی شەو تێدایە. |