تاڤگەکانی نیاگارا (بە ئینگلیزی: Niagara Falls) بە کۆی سێ تاڤگە دەوترێ کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا لە پارێزگای ئۆنتاریۆ و ویلایەتی نیویۆرکە.

تاڤگەکانی نیاگارا
شوێنسنووری نێوان ئۆنتاریۆ، کەنەدا و نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پۆتانەکان43°04′48″N 79°04′29″W / 43.0799°N 79.0747°W / 43.0799; -79.0747 (Niagara Falls)پۆتانەکان: 43°04′48″N 79°04′29″W / 43.0799°N 79.0747°W / 43.0799; -79.0747 (Niagara Falls)
جۆرCataract
سەرجەم بەرزایی١٦٧
ژمارەی جێکەوتەکان٣
بوارگەی ئاوچەمی نیاگارا
ناونجی
ڕۆییشتنی ئاو
٨٥٠٠٠
Brooklyn Museum - Niagara - Louis Rémy Mignot - overall

ئەم تاڤگانە لە گەورەوە بۆ چووکە بریتین لە ناڵی ئەسب، تاڤگەی ئەمریکی و نیقابی بووک. تاڤگەی ناڵی ئەسب لە بەشی کەنەدایی و تاڤگەی ئەمریکی لە بەشێ ئەمریکین کە بە کەنداوەی گۆت ئایلەند لێک جیا دەبنەوە. تاڤگەی نیقابی بووکیش لە لای ئەمریکی ئەم کۆمەڵە تاڤگەیە کە بە ھۆی دوورگەی لۆنا لەوانی تر جیا بۆتەوە. سنووری نێودەوڵەتی ئەو دوو وڵاتە لە ساڵی ١٨١٩ بە نێوان تاڤگەی ناڵی ئەسپی تێدەپەڕێ بەڵام ئەم سنوورە بە ھۆی تێک چوونی بەردە و لێوارەکانی و ھۆی دروستکردنی بینا و ئاوەدانی کێشەی لەسەرە.

ئەم تاڤگەیە لەسەر ڕووباری نیاگارایە و ئاوی دەریاچەی ئێری دەرژێتە ناوی و بە پێی خێرایی خێراترین تاڤگەی جیھانە. بەرزایی ئەو تاڤگەیە زیاتر لە ٥٠ مەترە (١٦٥ پێ)یە. تاڤگەی ناڵی ئەسپی بە پێی داڕژانی ئاو و ھێزی جوولان، بەھێزترین تاڤگەی ئەمریکای باکوورە و لە حاڵەتی ئاسایی دا نزیکەی ١١٠ ھەزار مەتر دووجار ئاو لە یەک خوولەک دا لەو تاڤگەیە دەڕژیتە خوارێ.

ئەم کۆمەڵە تاڤگەیە لە ٢٧ کیلۆمەتری (١٧ مایلی) باکوور و باکووری رۆژاوای بووفالۆی نییۆرکن و ھەروەھا لە ١٢١ کیلۆمەتری (٧٥ مایلی) باشوور و باووری ڕۆژھەڵاتی تۆرێنتۆن.

تاڤگەکانی نیاگارا پێش گەردەلوولێکی باران
پانۆرامای تاڤگەکانی نیاگارا

سەرچاوەکان دەستکاری