پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە یۆنان

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی یۆنان بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمیب باری تووشبوون لە یۆنان پشتڕاستکرایەوە کە ئافرەتێکی ٣٨ ساڵان بوو و لەو دواییانەدا گەشتی کردبوو بۆ وڵاتی ئیتاڵیا. ھەروەھا یەکەمین باری گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ەوە پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵان بوو کە لە ١٢ی ئازاردا گیانی لەدەستدا.[١]

ڕێکارەکانی حکوومەت دەستکاری

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئازارەوە وەزارەتی تەندروستی یۆنانی ھەستا بە دامەزراندنی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ڕۆژانەی دوانیوەڕوان دەربارەی کورتە و دوایین زانیاری و ژمارەکانی تەشەنەکردنی پەتا جیھانییەکە لە وڵاتەکە و ڕێکارە لەناکاوەکانی حکوومەت و ئامادەکاران و پێشکەشکاران بریتیی بوون لە (دکتۆر سۆتیریس تیسیۆدراس وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بۆ پەتا جیھانییەکە و نیکۆس ھاردالیاس جێگری وەزیری پاراستنی شارستانی و بەڕێوبردنی قەیرانەکان) لەگەڵ جاروبار دەرکەوتنی بەرپرسانی فەرمی دیکەی حکوومەت. لە مانگی مایس بەدواوە کورتەی زانیارییە زیندووەکان لە ڕۆژێک دا سێ جار لەسەر تەلەڤیزیۆن پەخش دەکرا لەگەڵ دانانی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی (ڕێکخراوی تەندروستی گشتی نەتەوەیی - NPHO) لەسەر ئینتەرنێت دەربارەی کۆڤید-١٩ و تەشەنەکردنی پەتاکە لە وڵاتەکەدا.[٢]

سنووردارکردنی ھاتووچۆ و کۆبوونەوە دەستکاری

لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاردا ھەموو جۆرە گەشتی قوتابخانەکان قەدەغەکرا و ھەموو پاڵەوانێتیی قوتابخانەکان ھەڵوەشێندرایەوە. لەرێکەوتی ١٠ ئازاردا تەواوی ناوەندە پەروەردەیییەکان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ داخران.

لە ١٦ی ئازاردا دوای پشتڕاستکردنەوەی ھەبوونی چەند بارێکی تووشبوون لەنێو دانیشتووانی دوو گوند لە ڕۆژئاوای ماسۆدینیا لەگەڵ گوندی داماسکینا و دراگاسیا حکوومەت ھەستا بە کەرەنتینە کردنی گوندەکان و ھەروەھا قەدەغەکردنی ھاتووچۆ بۆ ناوەوە و دەرەوەی گووندەکان و تەنھا ڕێگە بە کارمەندانی تەندروستی و شارەوانی دەدرا بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان و خۆراک. لە ١٨ی ئازاردا حکوومەت ھەستا بە ڕاگەیاندنی چەند ڕێکار و سنووردارکردنێکی نوێی پەیوەستدار بە کامپی کۆچبەرانەوە کە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ھاتووچۆ و جوڵەی دانیشوانی کامپەکە سنوودارکراوە لە ٧ بەیانی بۆ ٧ ئێوارە کە تەنھا بۆ یەک کەسی خێزانێک ڕێگەپێدراوە و ڕێکارەکان لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆی گشتییەوە جێبەجێ دەکرێت. دەستەی پزیشکی و تەندروستی تایبەتمەند نێردران بۆ کەمپی کۆچکەران بەمەبەستی دروستکردنی ناوچەکانی چواردەورەگرتن و گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە لەگەڵ شوێنی چاودێری کردنی پلەی گەرمی لەش و ھەموو جۆرە سەردانێکی دیکە بۆ کامپەکان وەک تاکەکەس یان ڕێکخراو قەدەغەکرابوو بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ. نیکۆس ھاردالیاس جێگیری وەزیری بەرگری شارستانی و بەڕێوبردنی قەیرانەکان ڕایگەیاند کە ھەموو کۆبوونەوەیەکی گشتی ١٠ کەس یان زیاتر قەدەغەدەکرێت و سەرپێچیکەران بە بڕی ١٠٠٠ یۆرۆ سزا دەدرێن. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاردا وەزیری گواستنەوەی ئاویی و سیاسەتی دوورگەکان گیانس پلاکیۆتاکیس لێدوانی دا کە تەنھا دانیشتووانی دوورگەکان و بارھەڵگرەکانی شتوومەک ڕێگەپێدراون بچنە ناو دووگە یۆنانییەکانەوە.[٣][٤]

لێکەوتە ئابوورییەکان دەستکاری

قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییەکی نەرێنی ھەبووە لەسەر کەرتی گەشتیاریی یۆنان کە چاوەڕێ دەکرا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەشەی ئابووری بەڕێژەی لە %٩٫٧ پاشەکشە بکات بەڵام لە ھەمان کاتیش دا بەھۆی کێشە دارایییەکان یۆنان و بەردەستبوونی چەندین خانوو و زەوی ڕێگەی خۆش کردووە بۆ بەرزبوونەوەی کردەی کڕین و فرۆشتنی موڵک و خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانی وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکەوە. لەژێر ئەم ھەلومەرجەدا پێشبینی دەکرێت لە %٦٥ ئوتێلی یۆنانی، مۆڵکی وەربھێنراو و گەشەپێدەرە بازرگانییەکانی دوورگەی کریت، کۆرفو و ڕۆدز دووچاری مایەپووچبوون ببنەوە.

بەھەمان شێوە چاوەرێ دەکرێت وەبەرھێنانە ئەڵمانییەکان لەبواری خانووبەرە و زەوی دا لە وڵاتی یۆنان بەڕێژەی لە %٥٠ ڕوو لە زیادبوون بکات بەتایبەتی ناوچەی پێلێپنیس و دوورگەکانی کریت، کۆرفو، کارپاسۆس و ئەمۆرگۆس. یەکێک لەو ھۆکارە دیارانەی یارمەتیدەر بوو داواکاری لەسەر کڕینی خانووبەر لە یۆنان زیادبکات لەلایەن ھاونیشتمانیانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە بریتیی بوو لە شێوازی سەرکەوتووانەی وڵاتی یۆنان لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتا جیھانییەکە کە خاوەنی کەمتر لە ٢٠٠ باری گیانلەدەستدان بوو و کۆی ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو بۆ تەواوی قەیرانەکە دەگەیشتە ٣٫٨٢٦ کەس.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Policy Responses to COVID19". IMF (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-06-17.
  2. ^ "Παρατείνονται τα περιοριστικά μέτρα μέχρι τις 4 Μαΐου – Τι θα ισχύσει με την αποστολή SMS" (بە یۆنانی). 2020-04-24. Retrieved 2020-04-24.
  3. ^ "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  4. ^ "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  5. ^ "COVID-19's critical factor in Greece: reducing the R number". The National Herald. 6 August 2020. Retrieved 23 August 2020. ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.