پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە عەرەبستانی سعوودی

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی سعودییە بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتڕاستکرایەوە  و لە مانگەکانی دوای دا لە کۆی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس دا سعودییە خاوەنی زۆرترین ژمارەی تووشبووان بوو.[ژێدەر پێویستە]

ڕێژەی تووشبووانی کۆڤید-١٩ لە سعودیە بەپێی ناوچەکان تا ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠

لە ٢١ی ئازاردا حکوومەت هەستا بە هەڵپەساردنی تەواوی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دواتر لە ٢١ی مایس دا گەشتە ناوخۆییەکان دەستیان پێکردەوە. دوای جێبەجێ کردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنەکان لەسەر چەند ئاستێكی کارگێریی ژمارەی تووشبووانی رۆژانە هەتا ٢١ی حوزەیران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردبوو وە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دا رۆژانە ژمارەی چاکبوونەوە زیاتر بوو بەرامبەر بە ژمارەی تووشبووان. بە پێی ڕێکارێکی سێ قۆناغیی تەواوی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەڵگیرا جگە لە شاری مەکە.[١]

قەدەغەی هاتووچۆ دەستکاری

کە ٨ی ئازاردا، حکوومەتی سعودییە ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتیی هەموو هاتووچۆیەک بۆ ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای قەتیف ڕادەگیرێت تەنها ڕێگە بە دانیشتووانی شارەکە دەدرێت بچنە ناوەوە و وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە لەو زۆرینەی هاووڵاتییە تووشبووە پشتڕاستکراوەکان خەڵکی ئەو پارێزگایەن. لە ٢٤ی ئازاردا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری وڵات ڕاگەیەندرا و بەشێوەیەکی سنووردار هاتووچۆ ڕێگەپێدراو بوو تەنھا لە نێوان کاتژمێر ٧ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی.[٢]

لە ٣٠ ئازاردا وەزارەتی ناوخۆ هەستا بە جێبەجێ کردنی قەدەغەی هەموو جۆرە هاتووچۆیەک بۆ ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای جدە. لە ٢ی نیسان دا شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە قەدەغەیەکەی هاتووچۆی ٢٤ کاتژمێریان بەسەردا جێبەجێ دەکرا. لە ٦ی نیسان دا قەدەغەی هاتووچۆی ٢٤ کاتژمێری لە شارەکانی (ڕیاز‎، دەمام، تەبوک، زەهران و هوفوف) وە پارێزگاکانی (جدە، تائف، خوبەر و قەتیف)  جێبەجێ دەکرا و تەنها هاتووچۆی زۆر پێویستی لە نێوان کاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ٣ی ئێوارە ڕێگەپێدراو بوو.

لە ٦ی حوزەیران دا سعودییە هەستا بە دووبارە جێبەجێ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و سنووردارکردنەکان لە پارێزگای جدە لە ڕێکەوتی ٦ بۆ ٢٠ حوزەیران و ڕێکاری سنووردارکردنەکان هەڵپەساردنی نوێژەکانیشی لە تەواوی مزگەوتەکانی شارەکە دەگرتەوە.

لە ٣٠ی مایسی ٢٠٢٠ دا، حکوومەت ڕایگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە کە ڕێکەوتی ٣١ی مایسەوە تەواوی مزگەوتەکان دەکرێنەوە جگە لە مزگەوتی گەورەی مەککە (مزگەوتی حەرام) و لە ١٩ حوزەیرانیش دا تەلەڤیزیۆنی فەرمی حکوومەت لێدوانی دا کە لە ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانەوە ڕێگەدەدرێت مزگەوتەکانی شاری مەککە بکرێنەوە ئەگەر ڕێکارە تەندروستییە خۆپارێزییەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکرێن.

ڕێكارە ئابوورییەکان دەستکاری

لە ١٠ی مایسی ٢٠٢٠دا حکومەت ڕاگەیاندن کە لە ڕێكەوتی ١ی حوزەیران بەدواوە (دەرماڵەی ژیانکردن) هەڵدەسپێردرێت بە بڕی ١٠٠٠ ریاڵ لە رۆژکك دا، (باجی بڕیی زیادکراو - VAT ) لە %٥ بۆ %١٥ زیاد دەکرێت وە هەروەها حکوومەت هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بە بڕی ١٠٠ ملیار ریاڵی سعوودیی (٢٦،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی). هۆکاری ئەم ڕێكاری کەمکردنەوانە دەگەرێتەوە بۆ کورتھێنان لە بودجەی چارەکەی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە بڕی ٩ ملیار دۆلاری ئەمریکی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییە ئابوورییەکانی پەتا جیھانییەکە.[٣]

لە ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٠دا بەپێی زانیاریە بڵاوکراوە فەرمییەکانی ناوەندی هەواڵی نێودەوڵەتی ( رۆیتەرز - Reuters ) پیشانی دەدا کە دوابەدوای پەتای جیهانی کۆرۆنا سعوودییەی عەرەبی لە چارەکی دووەم دا ئابوورییەکەی بە ڕێژەی %٧ کەمی کردووە لە هەردوو بوارە نەوتی و نانەوتییەکان دا. دەسەڵاتی گشتی ئامار ڕایگەیاند کە گەشەی ئابووری کەمی کردووە بەڕێژەی %١٠.١ لە کەرتی حکومی و ڕێژەی %٣.٥ لە کەرتی تایبەت دا. بەهەمان شێوە ڕێژەی بێکاریش بەرزییەکی نوێ تۆمار کردووە بە ڕێژەی %١٥.٤. بەپێی بۆچوونی شیکەرەوان دەکرێت هەستانەوە لە زیانێکی بەو شێوەیە سەختر بێت بەهۆی کورتھێنانەکانی بووجە کە هۆکارەکەی دابەزینی نرخی نەوتە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Covid 19 Dashboard: Saudi Arabia". Archived from the original on Aug 2020. Retrieved 14 Aug 2020.
  2. ^ "An Approval Issued to fully Lift the Curfew from 06 am on Sunday, Ban on Umrah, Visit, Int'l Flights to Continue The official Saudi Press Agency". www.spa.gov.sa. Retrieved 2020-09-05.
  3. ^ "Pilgrims safely end Hajj journey". Arab News (بە ئینگلیزی). 2020-08-02. Retrieved 2020-09-05.[بەستەری مردوو]