پێشبڕکێی گۆرانیی یورۆڤیژن

پێشبڕکێییەکی مۆسیقی

پێشبڕکێی گۆرانیی یورۆڤیژن (بە فەڕەنسی: Concours Eurovision de la chanson) پێکھاتووە لە پێشبڕکێیەکی گۆرانیی نێودەوڵەتی کە ساڵانە لەلایەن یەکێتیی پەخشکردنی ئەورووپی پەخش دەکرێت. بەشداربووانی پڕۆگرامەکە بە شێوەیەکی سەرەکی نوێنەرایەتی وڵاتە ئەورووپییەکان دەکەن. ھەر وڵاتێک بییەوێت بەشداری بکات، پێویستە گۆرانییەکی ڕەسەن تۆمار بکات بۆ پەخشکردن لەسەر تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ، کە دواتر لەلایەن یەکێتیی پەخشکردنی ئەورووپییەوە بەسەر کەناڵە ناوخۆییەکاندا دابەش دەکرێت، دواتر ئەو وڵاتانەی بەشداربوون دەنگ بە گۆرانییەکانی وڵاتەکانی تر دەدەن تاکوو براوەکە دیاری بکەن.

لۆگۆی پڕۆگرامەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری