پێرستی کۆدەکانی ئای سی دی ٩
کۆدە جێگیرەکانی نێودەوڵەتی بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی و کێشە پەیوەندیدارەکان بە تەندروستی نۆیەم پێداچونەوە (ئای سی دی ٩) پێرستی کۆدەکانە کە نەخۆشی و کێشە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی دیاری دەکات ئەم کۆدانە دەکەوێنە ژێر پاوانی گشتیەوە کۆدەکان لەلایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بڵاوکراونەتەوە زۆر جۆری کۆدی پەیوەندیدار ھەیە کە پێداوچونەوە و نوێکردنەوەی بۆ کراوە ئەمەی ئێستا نۆیەم پێداچوونەوەیە[١]
- ھەموو حاڵەتێکی نەخۆش (لەناویدا کێشە دەروونیەکان)
- نیشانەی تایبەتی ھەیە ئەگەر ھاتوو حاڵەتەکەی ڕوون نەبوو چ حاڵەتێک ئەم نیشانەیەی ھەیە، (بۆ نمونە نەخۆشێک کۆکەی ھەیە بەڵام دکتۆرەکەی نەیزانی بۆچی ئەوا تەنھا کۆدێکی ئای سی دی بەکاردێنێت بۆ کۆکەکەی.
- ئەو گۆرانکاریانەی لە جەستە ڕوودەدەن، یان ئەنجامی نائاسایی (ئەگەر ھاتوو نەزانرا و ڕوون نەبوو چ حاڵەتێکی ھەیە)
- برینداری یان نەخۆشی کە بەھۆی شتێکی دەرەوەی جەستە روویداوە بۆ نمونە ( ئێسکی شکاو، سووتان، ژەھر)
- کارە کۆمەڵایەتییەکان کە لەوانەیە کێشەی تەندروستی دروست بکەن ( بۆ نمونە، ئەگەر کار و پیشەی کەسێک کێشەی تەندروستی بۆ کەسەکە دروست کرد، یان ئەگەر تەندروستی کەسێک لە مەترسیدابوو بەھۆی ھەژاری
کۆدەکان
دەستکاری- ٠٠١ تا ١٣٩ بۆ تەشەنا و نەخۆشییە مشەخۆرییەکان
- ١٤٠ تا ٢٣٩ بۆ نیۆپلاسما (وەرەم)
- ٢٤٠ تا ٢٧٩ بۆ کۆئەندامی کوێرەڕژێنە، ژیواندن، نەخۆشییەکان پەیوەندیدار بە مێتابۆلیزم و کێشەکان لە کۆئەندامی بەرگری.
- ٢٨٠ تا ٢٨٩ بۆ نەخۆشییەکانی خوێن، ئەندامەکانی بەرھەمھێنەری خوێن[٢]
- ٢٩٠ تا ٣١٩ بۆ پەشێویی دەروونی
- ٣٢٠ تا ٣٥٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دەمار
- ٣٦٠ تا ٣٨٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەست
- ٣٩٠ تا ٤٥٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی سووڕان
- ٤٦٠ تا ٥١٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسە
- ٥٠ تا ٥٧٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس
- ٥٨٠ تا ٦٢٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێ
- ٦٣٠ تا ٦٧٦ بۆ کێشەکان تایبەت بە دووگیانی و منداڵبوون و حاڵەتی (puerperium[ڕوونکردنەوە ١] )
- ٦٨٠ تا ٧٩٠ بۆ نەخۆشییەکانی پێست و (نەسیجی ژێر پێست[ڕوونکردنەوە ٢])
- ٧١٠ تا ٧٣٩ بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ماسێسک و شانەی گرێدەر
- ٧٤٠ تا ٧٥٩ بۆ کێشەکانی کاتی لەدایکبوون
- ٧٦٠ تا ٧٧٩ کێشەکان لە شوێنی perinatal period
- ٧٨٠ تا ٧٩٩ نیشانەکان، ھێماکان، حاڵەتی پێناسەکراوی نەخۆشیەکان
- ٨٠٠ تا ٩٩٩ برین و ژەھراویبوون
ڕوونکردنەوەکان
دەستکاری- ^ دوای شەش ھەفتەی کاتی منداڵبوون کۆئەندامی زاوزێی دایکەکە دوبارە دەگەڕێتەوە ھەمان حاڵەتی پێش منداڵبوون و ئاسایی دەبێتەوە
- ^ زیاتر بخوێنەوە (ویکی ئینگلیزی) (ویکی عەرەبی)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.who.int/occupational_health/publications/en/oehicd10.pdf
- ^ «blood cell formation | Description, Process, & Types of Blood Cells». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.