پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان

پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٦ نووسراوە.[١]

پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی

چیرۆک دەستکاری

حەیرانبێژێک بەناوی بایز ئەوینداری ھەمین دەبێت کە سەرتۆپی کچەکانی گوندە و دڵی ھەموو کوڕانی بردووە و ئاغاش بە ھیوایەتی؛ بەڵام ھەمینیش دڵی لای بایزە و ڕەدووی دەکەوێت و دێنە ھەولێر دەژین و لەوێ بە فەقیری و بە دزی و ترس و لەرز ژیان بەسەر دەبەن، بایز ڕاوی ڕەشۆڵان دەکات و ھەمینیش کاری ماڵە دەوڵەمەندان دەکات تا ئەویکە لە شەوێکی ساردا ھەمین ناگەڕێتەوە ماڵ.[٢]

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • دەروێش بایز
  • ھەمین
  • سڵێوە
  • کەریم مەیتەر
  • ھۆمەری سەرکار
  • باپیرئاغا
  • خدر
  • کانەبی

چاپەکان دەستکاری

  • چاپەمەنیی مانگ
  • ناوەندی غەزولنووس
  • دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
  • ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)

کورتە دەستکاری

ئا.. ئەمن شێتم چونکە قوماشی کورتەک و شەڕواڵەکەم ئینگلیزی نییە، جەمەدانی بە گوڵینگە و کڵاوی بە باق و بریق لەسەر نانێم، شێتم چونکە ھەر وەختێ زەوقم ھەستا حەیران و لاوکی خۆم دەرێم و سواری تۆ دەبم، شێتم چونکە ڕەشۆڵان ڕاو دەکەم و دەرخواردی ئارەقخۆرەکانی دەدەم.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان". Kurdipedia.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "www.sherzadhassan.com". www.sherzadhassan.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان، شێرزاد حەسەن، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٥