پلەیستەیشن ڤی ئاڕ (بە ئینگلیزی: Playstation VR) ھێدسێتێکی ڕاستەقینەی-خەیاڵییە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت پەرەی پێدراوە.[١] ئەم ئامێرە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بە تەواوی لەگەڵ کۆنسڵی یارییە ڤیدیۆیییەکانی پلەیستەیشن ٤ بگونجێت.[٢] کۆتا وەشانی پلەیستەیشن ڤی ئاڕ لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە.[٣] ئەم بەرھەمە بە کۆنتڕۆڵی یاری ستانداردی "دۆڵشۆک-دەسک" یان "پلەیستەیشن موڤ" کاردەکات و شاشەیەکی OLEDی ٥٫٧ ئینج و ڕوونی شاشەی (١٠٨٠پی)ی ھەیە.[٤][٥] پێش بڵاوبوونەوەی پلەیستەیشن ڤی ئاڕ، سۆنی پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئارەزووی خەڵک بۆ کڕینی ئەو ھێدسێتە بە تێپەڕبوونی کات و بەردەوام لە ڕێگەی بەبازاڕکردنی زارەکییەوە زیاد دەکات. پلەیستەیشن ڤی ئار بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی The Tonight Show نمایشکرا کە جیمی فالۆن ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت و وەک چەمکێکی یاریکردن لە کاتی E3 2014. ھەروەھا ئامێرەکە لە پێشانگای پلەیستەیشنی سۆنی لە لاس ڤێگاس لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ پێشکەشکرا. کۆمپانیای سۆنی زانیاری نوێی لەسەر پرۆژەی ڤی ئاڕ لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی یارییەکانی ٢٠١٥ ڕاگەیاند، بەپێی ئەو خشتە فەرمییەی کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا تایبەتمەندی نوێکراوەی بڵاوکردەوە.[٦][٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sony announces Project Morpheus, a virtual reality headset coming to PlayStation 4". Polygon. March 18, 2014. Retrieved July 16, 2014.
  2. ^ "PlayStation VR Launches October 2016". Sony. Archived from the original on July 22, 2016. Retrieved March 15, 2016. ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Feltham, Jamie (October 30, 2020). "Confirmed: Hitman 3 And No Man's Sky PS5 Versions Don't Support PSVR, Headset Can't Play PS5 Games". UploadVR. Retrieved November 2, 2020.
  4. ^ Ashcraft, Brian (June 14, 2016). "Introducing Sony's New Virtual Shooter Controller". Kotaku. Retrieved March 17, 2020.
  5. ^ Stein, Scott (December 6, 2015). "Sony PlayStation VR Release Date, Price and Specs – CNET". CNET. Retrieved March 17, 2016.
  6. ^ Jamie Feltham. Sony: PlayStation VR Doesn't Have To Do 'a million units during launch' ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., vrfocus.com, November 3, 2015.
  7. ^ Dan Pearson. "The beauty of PSVR is that we have the PS4 to power it", gamesindustry.biz, October 28, 2015.