پشیلەی جنۆکە یان پشیلەی ئەھریمەنی (بە ئینگلیزی: Demon Cat)؛ ناسراوە بە دی سی)[١][٢] پشیلەیەکی ئەھریمەنییە کە گوایە ھێرش دەکاتە سەر بینا حکومییەکانی واشنتۆن دی سی کە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. شوێنە سەرەکییەکانی دوو شوێنی سەرەکیی شارەکەن: کۆشکی سپی و پایتەختی ئەمریکا.

پشیلەیەکی ڕەش کە بەسەر دیوارێکدا سەیری واشنتۆن دی سی دەکات

چیرۆکی پشیلەی ئەھریمەنیی دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٠٠ کاتێک پشیلە دەھێنرایە ناو تونێلەکانی ژێرزەمینەکانی بینای پایتەختی ئەمریکا بۆ کوشتنی جرج و مشکەکان.[٣][٤] ئەفسانە باس لەوە دەکات کە پشیلەی ئەھریمەنیی یەکێکە لەو پشیلانەی کە ھەرگیز ئەو شوێنە بەجێناھێڵێ، تەنانەت دوای مردنیشی.[٥] گوایە ماڵەکەی گۆری ژێرزەمینەکەی بینای پایتەختە، کە لە سەرەتادا مەبەست لێی کردنی بووە بە ژووری ناشتنی سەرۆک جۆرج واشنتۆن.[٦]

بەپێی ئەفسانە، پشیلەکە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و کارەساتەکانی واشنتۆن دی سی دەبینرێت،[٧][٨] گوایە لە ھەمان شەو پێش تیرۆرکردنی جۆن ئێف کێنێدی و ئەبراھام لینکۆڵن لەلایەن پاسەوانانی کۆشکی سپییەوە بینراوە.[٩] وەک پشیلەی ڕەش یان پشیلەی تابی وەسف دەکرێت،[١٠] و قەبارەی پشیلەیەکی ماڵەوەی ئاسایییە.[١١] بەڵام شایەتحاڵەکان دەگێرنەوە کە پشیلەکە بە قەبارەی پڵنگێکی زەبەلاح "[١][٢] یان فیلێک گەورە دەبێت و[١٢][٢] دەوترێت ١٠ پێ بە ١٠ پێ گەورە دەبێت،[١٣] کاتێک بێزار یان تورە دەکرێت. پاشان پشیلەکە یان دەتەقێتەوە یان ھێرشی دەکردە سەر شایەتحاڵەکە، پێش ئەوەی بتوانێت 'قوربانی'ەکەی بگرێت، ون بوو و ھیچ شوێنەوارێکی دیار نەدەما.[٥]

باس دەکرێت کە ساڵانی ١٨٩٠دا پشیلەکە بە شێوەیەکی پێشبینیی نەکراو بزر بووە و دیار نەماوە کاتێک ھەندێک لە پاسەوانەکانی کاپیتوڵ ھیڵ فیشەکیان بە ئاراستەی پشیلەکە تەقاندووە و و یەکێکی تریش گوایە دوای بینینی بەھۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.[١٤]

دوایین بینینی فەرمیی ئەو جنۆکەیە لە ڕۆژانی کۆتایی یان دوای جەنگی جیھانیی دووەم لە ساڵانی چلەکاندا بووە.[٧]

ڕوونکردنەوە

دەستکاری

بەپێی قسەی ستیڤ لیڤنگود، سەرۆکی ڕێبەری گەشتیاریی کۆمەڵەی مێژووییی کاپیتوڵی ئەمریکا، ھێزی پۆلیسی کاپیتوڵ ناوبانگی ھەبووە بۆ دامەزراندنی کەسوکار و ھاوڕێی ناشایستەی ئەندامانی کۆنگرێس، وەکو چاکە و پیاوەتی، ئەم پیاوانە زۆرجار لەکاتی چاودێریکردندا سەرخۆش دەبوون.[١٥] لیڤنگود پێی وایە ئەم ئەفسانەیە کاتێک سەری ھەڵداوە کە پاسەوانێک بەھۆی سەرخۆش بوونی لەھۆش خۆی دەچێت و پاڵدەکەوێت بەڵام لەلایەن یەکێک لە پشیلەکانی بینای کاپیتوڵەوە لێیدرا و بە ھەڵە وای زانی کە پشیلەیەکی زەبەلاحە. لیڤنگود دەڵێت لەگەڵ ڕاپۆرتکردنی ڕووداوەکە بۆ سەرۆکەکەی، پاسەوانەکە نێرداوەتەوە ماڵەوە تاوەکو چاکبێتەوە و «لە کۆتاییدا پاسەوانەکانی دیکە بۆیان دەرکەوت کە دەتوانن ڕۆژێک پشوو وەربگرن ئەگەر پشیلە جنۆکەیییەکان ببینن».[١٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Edmundson، Sheila. «Halloween: Many things go bump in the still of night in D.C.». The Patriot Ledger.
  2. ^ ئ ا ب Krepp، Tim (2012-08-21). «The Haunted Capitol Building. The Demon Cat». Capitol Hill Haunts (بە ئینگلیزی). Arcadia Publishing. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٤٢٣-٦٥٦-٦. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ Rosenwald، Michael S. «The 'feline spook of the Capitol': How a Demon Cat became Washington's best ghost story». The Washington Post.
  4. ^ Grundhauser، Eric (2018-03-13). «Why the U.S. Capitol's 'Demon Cat' Legend Is So Persistent». Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Davidson، Lee. «Plenty of spooks on Capitol Hill for Halloween». Deseret News.
  6. ^ Terry Sue Shank. «Nation's capital can be a haunting place». The San Diego Union-Tribune. 'The demon cat would usually meet someone alone in a dark corridor. It had large yellow eyes that seemed to hypnotize, and it would snarl. It would seem to grow larger and larger until it would make a final lunge toward its victim and then either explode or disappear over the victim's head,' Thayn said. Historians recorded stories of the Capital Police firing guns toward the hissing cat as it disappeared only to find they were shooting into an empty hallway. 'It was said to appear only on the eve of a national tragedy or the change of administrations.' The cat even has a nickname among Capital workers: 'D.C.'
  7. ^ ئ ا Catherine Avery. «Ghost Story ;There's a supernatural tale at most every corner in town». The Washington Times.
  8. ^ «Demon Cat - White House Historical Association». web.archive.org. 2021-09-29. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  9. ^ Elizabeth Jordan. «Ghosts Wander The Hill». Roll Call. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  10. ^ «Demon Cat - White House Historical Association». web.archive.org. 2021-09-29. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  11. ^ Yager، Jordy (2009-03-03). «Haunted House — and Senate». The Hill (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  12. ^ «Demon Cat - White House Historical Association». web.archive.org. 2021-09-29. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  13. ^ Tom Kelly. «We live in a ghost town!». The Washington Times.
  14. ^ Jim Abrams. «U.S. Capitol is not without its own ghostly tales;'Demon cat' is said to appear at times of national crisis, vanish suddenly». The Herald-Sun.
  15. ^ Grundhauser، Eric (2018-03-13). «Why the U.S. Capitol's 'Demon Cat' Legend Is So Persistent». Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  16. ^ Grundhauser، Eric (2018-03-13). «Why the U.S. Capitol's 'Demon Cat' Legend Is So Persistent». Atlas Obscura (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-01 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)