پردی بەرسیرین دەکەوێتە گوندی بەرسيرين لە پارێزگای ھەولێر، کە ١٨ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای سۆران دوورە.[١] ئەم پردە تا ئەمڕۆش بەکاردێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەواییی میر محەممەد کە لەلايەن وەستا ئيبراھيم ماويلى دروستکراوە.[٢] بەرزی پردەکە چوار مەترە و بە ئەندازەی ٢٫٥ مەتر پانە. ئەم پردە لە بەرد و پلاستەر دروستکراوە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەوێنە؛ پردی بەرسیرین، یەكێك لە شوێنەوارە مێژوییەکانی هەرێمی کوردستان، ماڵپەڕی خەندان، بڵاوکراوەتەوە لە 10:31 - 12/08/2020.
  2. ^ پردی بەرسیرین، نیشانەی بەھێزی و حکومەتداریی میرنشینی سۆرانە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، بڵاوکراوەتەوە لە ٢٦ی شووباتی ٢٠١٧.
  3. ^ «پردی بەرسیرین | كوردستانی سەرسوڕهێنەر- وێبسایتی فەرمی دەستەی گشتی گەشت و گوزار». bot.gov.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.