پاندای کۆنگ فو (زنجیرەفیلم)
پاندای کۆنگ فو (بە ئینگلیزی: Kong Fu Panda) زنجیرە ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی سێ ڕەھەندییە لە ژانری کۆمیدیای ئەکشنی وشیا، بەشی یەکەمی لە ساڵی ٢٠٠٨ و بەشی سێیەمی لە ساڵی ٢٠١٦ بەشی چوارەمی لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە. پۆ کارەکتەری سەرەکی ئەم کۆمەڵەیە. لەم کۆمەڵەیەدا چەندین یاری ڤیدیۆیی و چەندین کورتە فیلم و سێ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دروستکراون.
پاندای کۆنگ فو | |
---|---|
سەرناو | Kung Fu Panda |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ |
دەرھێنەر | Mark Osborne |
ئاوازدانەر | ھانس زیمەر |
بەرھەمھێنەر | دریم وۆرکس ئەنیمەیشن |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | Kung Fu Panda universe |
وێبگە | http://www.kungfupanda.com |
ئەم کۆمەڵەیە زۆر ستایشی دەکرێت؛ دوو فیلمی یەکەم پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، ھەروەھا چەندین خەڵاتی ئانی و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ھەروەھا ١١ خەڵاتی ئیمی بەدەستھێنا. سێ فیلمی یەکەم سەرکەوتووترین فیلمی ئەنیمەیشن بوون کە زۆرترین سەرکەوتنی ئابوورییان بەدەستھێناوە لە ساڵانی بڵاوبوونەوەیدا.[١]
پێشەکی
دەستکاریکۆنگ فو پاندا یەکێکە لە ئەنیمەیشنە سەرکەوتووەکانی دەیەی ڕابردوو، بەشی یەکەمی لە ساڵی ٢٠٠٨ یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین فیلمەکانی ساڵ، بەجۆرێک کە دریم وۆرک لە ساڵی ٢٠١٠ ڕای گەیاند کە شەش بەدواداچوونی بۆ دروست دەکات زنجیرە ئەنیمەیشنی کۆنگ فو پاندا.
فیلمەکان
دەستکاری- کۆنگ فو پاندا لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرھەم ھێنراوە
- فیلمی کۆنگ فو پاندا ٢ لە ساڵی ٢٠١١ بەرھەم ھێنراوە
- فیلمی کۆنگ فو پاندا ٣ لە ساڵی ٢٠١٦ بەرھەم ھێنراوە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Domestic Box Office For 2011». Box Office Mojo.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kung Fu Panda»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی گیانلەبەران
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاندای کۆنگ فو (زنجیرەفیلم) تێدایە. |