پارێزگای ڕوسێ

پارێزگای ڕوسێ (بە بولگاری: Област Русе) پارێزگایەکە لە باکووری بولگاریا، ناوی لە شارە سەرەکییەکەیەوە ناونراوە، ڕوسێ کە لە ڕێگەی ڕووباری دانووبەوە دراوسێی ڕۆمانیایە. دابەشکراوە بەسەر ٨ شارەوانیدا کە کۆی ژمارەی دانیشتووانەکەی تا مانگی شوباتی ٢٠١١، ٢٣٥٬٢٥٢ کەسە.[١][٢][٣]

پارێزگای ڕوسێ
Бяла - мостът на Кольо Фичето през нощта.jpg
دامەزران٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتبولگاریا
پایتەختڕوسێ
دابەشکاریی کارگێڕیبولگاریا
Associated electoral district19th MMC – Ruse
پۆتانی شوێن٤٣°٤٥′٠″N ٢٦°٠′٠″E
دانیشتووان٢٣٥٬٢٥٢
بەرزی لە ئاستی دەریا١٣٢ مەتر
ناوچەی کاتیEastern European Time
ھاوسنوورە لەگەڵپارێزگای سیلیسترا
ڕووبەر٢٬٧٩١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.ruse.bg
خاکی ئاماریSeveren Tsentralen Planning Region
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلР
Map

دانیشتوواندەستکاری

ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای ڕوسێ ٢٦٦٬٢١٣ کەس بووە (٢٦٦٬١٥٧ کەسیش ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٨٫٧٪ لە ڕەگەزی نێر و ٥١٫٣٪ لە مێ بوون.[٤] تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی ئاماری بولگاریا ڕاگەیەندراوە، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە ٢٤٩ ھەزار و ١٤٤ کەس بووە[١] کە ٢٥٫٨٪یان دانیشتووانی سەرووی ٦٠ ساڵە.[٥]

سەرچاوەکاندەستکاری