پارکە نەتەوەیییەکەی یەدیگۆلەر

پارکە نەتەوەیییەکەی یەدیگۆلەر (بە تورکی: Yedigöller، «حەوت دەریاچە») ناسراو بە پارکە نەتەوەیییەکەی حەوت دەریاچە دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگای بۆڵو لە تورکیا.[١][٢] ئەم پارکە لەژێر یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت پۆلێن کراوە و لە ساڵی ١٩٦٥ دامەزراوە..[٣] ئەم پارکە بەھۆی ئەو حەوت دەریاچەیەوە ناسراوە کە بەھۆی زەوی لەرزین دروست دەبن و بەھۆی زۆری ژیانی ڕوەکییەوە.[١]

پارکە نەتەوەییەکەی یەدیگۆلەر
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٥
وڵاتتورکیا
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای بۆڵو
جێپارێزگای بۆڵو
پۆتانی شوێن٤٠°٥٦′٢٧″N ٣١°٤٥′٢٣″E
IUCN protected areas categoryIUCN category II: National Park
Significant placeئەستەمبوڵ
وێبگەhttp://yedigoller.tabiat.gov.tr/
Map

جوگرافیا دەستکاری

پارکەکە دەکەوێتە بەرزایی ٩٠٠ مەتر (٣ ھەزار پێ) لە قەزای مێنگن لە باکووری پارێزگای بۆلو و لە باشووری زۆنگولداک لە ناوچەی ڕۆژاوای دەریای ڕەش. لە ساڵی ١٩٦٥ دامەزراوە و ڕووبەرەکەی ١٦٢٣ ھێکتار (٤٠١٠ دۆنم) دەگرێتەوە.[١][٤] پارکەکە دەکەوێتە نێوان ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە. گەیشتن بە ڕێگای یەنیکاگاوەیە، کە ١٥٢ کیلۆمەتر (٩٤ میل) لە ڕێگای سەرەکی ئەنقەرە – ئەستەنبوڵەوە دوورە. لە زستاندا ڕێگای جێگرەوە تەنھا لە ڕێگای یەنیکاگا – مێنگن – یازیچیکەوەیە.[٥]٤٢ کیلۆمەتر (٢٦ میل) لە باکووری شاری بۆلو دوورە. لووتکەی شاخی کاپانکایا لەناو پارکەکەدایە و شوێنێکی خۆش بۆ بینینی جوانییە دیمەنییەکانی پارکەکە دابین دەکات. بە درێژایی ساڵ دەستی پێدەگات.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ "Yedigoller (Seven Lakes) National Park". National Parks of Turkey. Retrieved 22 November 2015.
  2. ^ "Turkey". Green Spots. WWF Panda Organization. Retrieved 22 November 2015.
  3. ^ Centre & Areas 1990, p. ١٧٣.
  4. ^ "In Photos: Yedigöller National Park lures visitors with colors of autumn". Hurriyet Daily News. Retrieved 22 November 2015. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "National Parks". Government of Turkey. Retrieved 22 November 2015.