پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان

پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان (بە عەرەبی: الحزب الثوري الكردستاني) پارتێکی سیاسی لە باشووری کوردستان بوو کە بە ئامانجی سەربەخۆیی کورد لە عێراق دامەزرا. ئەم حیزبە لە ساڵی ١٩٦٤ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٧٠ تێکەڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ حیزبەکە دیسانەوە لە لایەن گرووپێک لە دژبەرانی بارزانی و ڕێبەرایەتیی پارتی دیمکرات زیندوو کرا. ئەم حیزبە زیندووکراوە بوو بە ئەندامی بەرەی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی و لە یاسای سەربەخۆیی کورد کە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیار کرا پشتێوانی کرد.[١] [٢] ڕێبەری پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان عەبدولستار تاهیر شەریف بوو[٣] کە لە ساڵی ١٩٩٩ عێراقی بە جێ هیشت.

پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان
ناوی الحزب الثوري الكردستانيعەرەبی
ناوی Kurdistan Revolutionary Partyئینگلیزی
دامەزرێنەرعەبدولستار تاهیر شەریف
دامەزراندن١٩٦٤
یەکی گرت لەگەڵپارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٧٠-١٩٧٤)
شوێنگەی سەرەکیباشووری کوردستان
ئایدۆلۆژیاناسیۆنالیزمی کوردی
ئاڵای حیزب

پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦ی پەرلەمانی نەتەوەیی ٢ کورسیی بە دەست هێنا.[٤]

پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٠ بەڕێوەبردووە.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سیاسەتی هاوپەیمانی: بەرەی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی». کاونتری ئستادیز (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «عێراق و سەربەخۆبوونی کوردستان». مریل ڕیپۆرتس (بە ئینگلیزی). پرۆژەی زانیاری و لێکۆڵێنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ٢٦. نیسانی ١٩٧٤. doi:١٠.٢٣٠٧/٣٠١١٣٣٨. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ مەک داول، دەیوید (١٩٩٧). مێژووی نوێی کوردەکان. لەندەن: ئای. بی. تاوریس. لاپەڕە ٣٥٠.
  4. ^ «پەرلەمانی نەتەوەیی عێراق: هەڵبژاردنی ١٩٩٦» (بە ئینگلیزی). ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «ڕاپۆرتی عێڕاق: ٢٥ی ئابی ٢٠٠٠» (بە ئینگلیزی). ٢٥ی ئابی ٢٠٠٠. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.