پابلۆ پیکاسۆ (بەئیسپانی: Pablo Picasso) (٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٨١ - ٨ی نیسانی ١٩٧٣) نیگارکێشی ئیسپانی بوو و یەکێکە لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی جیھان. لە شاری مەلەگەی ئیسپانی لە دایک بووە. ھەر لە کاتی دایک بوونیەوە چەند ناوێکی لێ نراوە، لەوناوانە پابلۆ دیێگۆ و فڕانچیسکۆ پاولا، ھیچ دانەیەک لەم ناوانە نەماون جگە لە "پابلۆ". ناوی "پیکاسۆ" ـشی لە دایکیەوە وەرگرتووە "ماریا پیکاسۆ" باوکیشی ناوی خوزێ ڕۆێز بلاسکۆ بووە. کە مامۆستای نیگارکێشی ووێنەگرتن بوو.

پابلۆ پیکاسۆ
Signatur Pablo Picasso
Signatur Pablo Picasso

ژیان دەستکاری

بابلۆ بیکاسۆ وێنەکێش و پەیکەرتاش و ھونەرمەندێکی تەشکیلی ئیسپانی بووە و بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی سەدەی بیستەمە و دامەزرێنەری بزوتنەوەی کوبیزمە کە بریتیە لە کێشانی وێنە بەشێوەیەکی ئەندازیاری، لە ٢٥ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٨١ لەدایک بووە باوکی ھونەرمەندی وێنەکێشان بووە و مامۆستای وێنەکێشان بووە لەیەکێک لەقوتابخانەکانی وێنەکێشان، ھەر لەمنداڵیەوە خوی داوەتە وێنەکێشان و بەھرەمەند بووە لەم بوارەدا، وەکو دایکیشی دەڵێت یەکەم ووشە کە لەسەر زاری ھاتۆتە دەرەوە ووشەی پێنووس بووە، لەتەمەنی ٧ ساڵیدا باوکی فێری وێنەکێشان و وێنەی زەیتی کردووە، لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەیەکی باوکی تەواوکردووە کە بەنیوەچڵی بەجێی ھێشووە کاتێک کە باوکی سەیری وێنەکەی کرد بۆی دەرکەوت کە کوڕەکەی لەخۆی بەتواناترە لە ھونەری وێنەکێشان ھەر بۆیە ئیتر وازی لەوێنەکێشان ھێناوە.

ساڵی ١٩١١ یەکەم گەشتی بیکاسۆ بووە بۆ پاریس کە ئەو کاتە پایتەختی ھونەری ئەوروپابووە، لەوێ چاوی کەوتووە بە شاعیر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی ماکس جاکۆب ی ھاوڕێی، زۆر یارمەتیدەری بووە لەفێرکردنی زمان و ئەدەبی فەرەنسی و لەیەک ژووردا پێکەوە دەژیان، جاکۆب بەشەو دەخەوت بەڵام بیکاسۆ بەپێچەوانەوە بەڕۆژ دەخەوت و بەشەوان کاری کردووە، بەبارودۆخێکی زۆر ناھەمواردا تێپەڕبووە و بەدەست ھەژاری و نائومێدی و سەرماوە ناڵاندوێتی تەنانەت زۆربەی زۆری وێنەکانی خۆشی سووتاندووە تاکو لەسەرما ڕەقنەبێتەوە و ژوورەکەی بەگەرمی بمێنێتەوە.

بیکاسۆ لەساڵی ١٩٠١ گەڕاوەتەوە بۆ مەدرید و لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا گۆڤارێکیان دامەزراندووە و لەڕێگای ئەم گۆڤارەوە وێنەی کاریکاتێری کێشاوە و بڵاوی کردۆتەوە کە تێیدا نەھامەتی ھەژارەکانی بەرجەستەکردووە، لەساڵی ١٩٠٧ بەشداری لە پێشانگایەکدا کردووە کە لەپاریس کراوەتەوە و بەردەوام بووە لە وێنەکێشان وبڵاوکردنەوەی، لەساڵی ١٩٣٥ بۆ ساڵی ١٩٥٩ زیاتر لە ٣٠٠ قەسیدەی نوسیوە و جاربەجاریش ڕۆڵی لاوەکی بەچەند فیلمێکدا بینیوە، لەساڵی ١٩٤٤ کەوتۆتە داوی خۆشەویستی قوتابیەکێوە کە ٤٠ ساڵ لەخۆی مناڵتربووە و بۆ ماوەی ٣ ساڵ بەردەوام بووە.

بابلۆ بیکاسۆ لە ٨ نیسانی ساڵی ١٩٧٣ لەتەمەنی ٩١ ساڵیدا لەکاتی خواردنەوەدا لەگەڵ خێزانەکەیی و ھەندێک لەھاوڕێکانی گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە دەستکاری