١١.٢٢.٦٣ (زنجیرەی تەلەڤزیۆنی)

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵیی زانستی

١١٫٢٢٫٦٣ زنجیرەیەکی ئەمریکی زانستی خەیاڵییە، بنچینەی گرتووە لە کتێبی ١١/٢٢/٦٣ لەنووسینی ستێفن کینگ، و پێکھاتووە لە ھەشت ئەڵقە.[١] جەی جەی ئابرامس یەکێک بووە لە بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکانی زنجیرەکە. زنجیرەکە لەنواندنی جەیمس فڕانکۆ، سارا گۆردن، جۆش دوھامل و کریس کووپەرە. یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ لەسەر تۆڕی زنجیرەیی (ھولو) پەخش کرا و پێشوازییەکی باشی لێکرا.[٢]

11.22.63
چەشن
  • دراما
  • نھێنی ئامێز
  • زانستی خەیاڵی
  • ھەست بزوێن
وەرگیراو لە11/22/63 
لە لایەن ستێفن کینگ
پەرەپێدەربریجێت کارپێنتەر
ئەکتەران
  • جەیمس فڕانکۆ
  • سارا گۆردن
  • چێری جۆنێس
  • لوسی فڕای
  • جیۆرج مکەی
  • دانیێل وێبەر
  • جۆش دوھامێل
  • کریس کووپەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان۱
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • جەی جەی ئابرامس
  • ستێفن کینگ
  • بریجێت کارپێنتەر
  • بڕایان بێرک
ماوەی پەخش٥٤–٨١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
  • Bad Robot Productions
  • Warner Bros. Television
پەخش
تۆڕھولو
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (2016-02-15) – present (present)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

چیڕۆک دەستکاری

جەیک ئێپینگ (جەیمس فڕانکۆ)، مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی لە مەینەوە، چانسی ئەوەی پێدەدرێ کە بگەڕێتەوە تەکساس بۆ ساڵی ١٩٦٠، لەلایەن ھاوڕێ کۆنەکەی ئاڵ تێمپلتن (کریس کووپەر). دوای ئەوەی ڕازیدەبێ تا ئەمکارە ئەنجامبدات ھەڵدەستێ بەدەستپێکردنی ھەوڵەکانی بۆ ئەوەی نەھێڵێ سەرۆک جۆن کێنیدی بکوژرێ و ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لەم ڕووداوە، لەھەمان کاتدا لەگەڵ ژیانی ئەوکاتە لێڕادێت و پەیوەندی خۆشەویستی درووست دەکات لەگەڵ سەیدی دەنھیڵ (سارا گۆردن) کە دەکرێ ببێتە ھۆی ئەوەی ئامانجە سەرەکییەکەی لەیاد بچێتەوە.

ئەکتەران و ڕۆڵەکانیان دەستکاری

  • جەیمس فڕانکۆ لەڕۆلی جەیک ئێپینگ/جەیک ئەمێرسن[٣][٤]
  • کریس کووپەر لەڕۆڵی ئاڵ تێمپڵتن[٥]
  • سارا گۆردن لەڕۆڵی سەیدی دەنھیڵ[٥]
  • لوسی فڕای لەڕۆڵی مارینا ئۆسوالد[٥]
  • دانیێل وێبەر لەڕۆلی لی ھارڤی ئۆسوالد[٥]
  • جیۆرج مکەی لەڕۆلی بیل تورکۆت[٥]
  • جۆش دوھامل لەڕۆلی فڕانک دەنینگ[٥]

کاردانەوەی ڕەخنەگران دەستکاری

زنجیرەکە بەشێوەیەکی گشتی ڕای پۆزەتیڤانەی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەرگرانەوە. وێبسایتی Rotten Tomatoes ڕێژەی %٨٠ی بە زنجیرەکە دا.[٦] وێبسایتی IMDBیش نمرەی ٨٫٧/١٠ی بە زنجیرەکەدا و جێگیری کرد لە ٢٥٠ باشترین زنجیرەکەی مێژوو، وێبسایتی MetaCritic لەسەر ١٠٠ ٦٨ی بە زنجیرەکەدا.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "11.22.63 on Hulu Teaser Trailer (Official)". YouTube. Hulu. November 19, 2015. Retrieved November 20, 2015.
  2. ^ "Hulu Original "11.22.63" Premieres Presidents Day 2016". The Futon Critic. October 30, 2015. Retrieved November 17, 2015.
  3. ^ Lovett, Jamie (February 12, 2015). "James Franco To Star In Stephen King's 11/22/63 On Hulu". Comicbook.com. Archived from the original on 11ی Juneی 2019. Retrieved February 12, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "11/22/63 - Now Available - Hulu Original Series Coming Soon". StephenKing.com. Retrieved 2016-04-09.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج Pedersen, Erik (April 7, 2015). "Chris Cooper & Others Join Hulu's '11/22/63' Cast; Director Set". Deadline Hollywood. Retrieved November 17, 2015.
  6. ^ "11.22.63: Season 1". Rotten Tomatoes. 8 November 2018.
  7. ^ "11.22.63". Metacritic.