وەشانخانەی ئاڤێستا
وەشانخانەی ئاڤێستا، دەزگایەکی چاپکردنی کتێبی کوردییە لە باکووری کوردستان و تورکیا. زیاتر ئاڤێشتا کتێبەکانی بەزمانی کوردی باکووری و تورکی چاپدەکات، هەروەها هەندێک کتێبی سۆرانیش بە ئەلفووبێی لاتینی چاپکردووە.[١] مێژووەکەی بۆ ناوەڕاستی نەوەدەکان دەگەڕێتەوە، لە ئێستادا بنکەی سەرەکییەکەی لە شاری ئەستەمبولە. لە شاری ئامەد، کتێبخانە یان ناوەندێکی فرۆشتننی هەیە.[٢] عەبدوڵڵا کەسکین دامەزرێنەر و خاوەنداریێتی لە ئاڤێستا دەکات.[٣][٤]
دەزگای ئاڤێستا یەکێکە لە بەشداربووانی پێشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە هەولێر و قامیشلۆ.[٢][٥] لە ساڵی ٢٠١٦، بەشێک لە کتێبخانەکەی ئامەد سووتێندرا، ئەمەش بووەهۆی سووتانی سەدان کتێب.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ عەبدوڵا کەسکین: بەرهەمەکانی بەختیار عەلی و ئهحمهد موختار جاف لە زانکۆکانی تورکیا دهخوێندرێن، باسنیوز، ١١ی نیسانی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئ ا فۆتۆ ستۆری: خانەی ئاڤێستا، مینبەرێكی كوردانە لەناوجەرگەی ئیستەنبوڵدا، ماڵپەڕی چاودێر، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ وەشانخانەی ئاڤێستا کتێبی گولـلەکانی شاڵاو حەبیبە بە کورمانجی بڵاو دەکاتەوە، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ عەبدوڵڵا کەسکین، لە نسێبینەوە بۆ ئیستەنبوڵ - بەشی سێیەم، ماڵپەڕی ڕووداو، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هێنراوە.
- ^ چاپخانەی ئاڤێستای هەرە چالاکی باکووری کوردستان لە پیشانگاکەی هەولێرە، ماڵپەڕی باسنیوز، لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ كتێبەكانی جگەرخوێن، خانی و جزیری لە ئامەد سووتێندران، ماڵپەڕی ڕووداو، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.