وێستگەی بۆشایی (بە ئینگلیزی: Space station) بریتییە لە پێکھاتەیەک کە بۆ ژیان و کارکردنی مرۆڤ لە بۆشایی ئاسمان داڕێژراوە و دروست کراوە. تا ئێستا تەنھا وێستگەکانی خولگەی نزم گەیشتوونەتە قۆناغی کارکردن، کە پێیان دەوترێت «وێستگەی خولگەیی». جیاوازی نێوان وێستگەی بۆشایی ئاسمان و کەشتییە ئاسمانییەکانی دیکە ئەوەیە کە لە وێستگەی بۆشایی ئاسماندا ھیچ ئامرازێکی سەرەتایی پاڵنەر یان نیشتنەوە نییە؛ بەڵکو کەشتی تر بۆ گواستنەوە بەکاردەھێنرێت (چ لە وێستگەکەوە یان بۆ وێستگەکە). وێستگەکانی بۆشایی ئاسمان بۆ ماوەی مامناوەندی نیشتەجێبوون دیزاین کراون، کە دەتوانێت بۆ چەند ھەفتەیەک، چەند مانگێک، تەنانەت ساڵانێک بەردەوام بێت. تاکە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کە لە ئێستادا بەکاردەھێنرێت وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتییە. وێستگەکانی پێشووی بۆشایی ئاسمان بریتی بوون لە ئەلماز و زنجیرەی سالیوت و سکایلاب و میر.

وێستگەی بۆشایی
لقیcrewed spacecraft، مانگی دەستکرد
پێڕستlist of space stations


سەرچاوەکان دەستکاری