ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر

پێکھاتەی دراوەی ویکیپیدیا
بۆشاییناوەکان
بۆشاییناوەکانی بابەت بۆشاییناوەکانی وتووێژ
٠ (سەرەکی/وتار) وتووێژ ١
٢ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ٣
٤ ویکیپیدیا لێدوانی ویکیپیدیا ٥
٦ پەڕگە وتووێژی پەڕگە ٧
٨ میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی ٩
١٠ داڕێژە وتووێژی داڕێژە ١١
١٢ یارمەتی وتووێژی یارمەتی ١٣
١٤ پۆل وتووێژی پۆل ١٥
١٠٠ دەروازە لێدوانی دەروازە ١٠١
١١٨ ڕەشنووس لێدوانی ڕەشنووس ١١٩
٧١٠ TimedText TimedText talk ٧١١
٨٢٨ مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول ٨٢٩
بۆشاییناوەکانی پێشوو
١٠٨ کتێب وتووێژی کتێب ١٠٩
٢٣٠٠ ئامراز وتووێژی ئامراز ٢٣٠١
٢٣٠٢ پێناسەی ئامراز وتووێژی پێناسەی ئامراز ٢٣٠٣
بۆشاییناوە خەیاڵییەکان
تایبەت
میدیا
پێڕستی ئێستا (لەڕێگەی ئەی پی ئای)

پەڕەی بەکارھێنەر پەڕەیەکی تایبەتییە کە ھەر یەکێک لە بەکارھێنەرە تۆمارکراوەکانی ویکیپیدیا دەتوانن سوودی لێوەرگرن و بەکاری بھێنن، بەتایبەتی بۆ پەیوەندیکردن بە بەکارھێنەرانی ترەوە. پەڕەی بەکارھێنەرەکان بەزۆری بەکاردێن بۆ دەمەقاڵێی نێوان بەکارھێنەران، ئاگادارکردنەوە، یارمەتیدانی بەکارھێنەرانی تر و تاقیکردنەوە، و ئەگەر کەسەکە ئارەزووی کرد، دەتوانێت کورتەیەک لەبارەی خۆیەوە بنووسێتەوە و ھەندێک زانیاری لەسەر خۆی بدات. پەڕەی بەکارھێنەران نابێت وەک بلۆگێک بەکاربھێندرێت. (سەیری ویکیپیدیا چی نییە بکە)

زانیاریی خێرا دەستکاری

پەڕەی بەکارھێنەر

پەڕەی بەکارھێنەرەکەت ناوێکی ئاوای ھەیە: بەکارھێنەر:نموونە (بۆ بینینی پەڕەکەی خۆت کرتە لێرە بکە) بەکارھێنانە گشتییەکەی بۆ پێدانی زانیاری دەربارەی خۆت یان چالاکییەکانتە لە ویکیپیدیا، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت. ئەگەر ناتەوێت ھیچ لەبارەی خۆتەوە بڵێیت، پەڕەکە دروست مەکە.

وتووێژی بەکارھێنەر

پەڕەی وتووێژەکەت (کە ھەندێکجار کورت دەکرێتەوە بۆ تەنیا وتووێژ) ناوێکی ئاوای ھەیە: وتووێژی بەکارھێنەر:نموونە (بۆ بینینی پەڕەی وتووێژی خۆت گرتە لێرە بکە) بەکارھێنانە گشتییەکەی بۆ پەیوەندیکردن و لێدوانە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تری ویکیپیدیا.

ئاگاداری و ھۆشدارەکان دەستکاری

کاتێک یەکێک دەستکاری ھەر پەڕەیەک دەکات کە لە پێرستی چاودێریتدایە، ویکیپیدیا ئاگادارت دەکاتە. ھەندێک جار لەوانەیە بەکارھێنەرانی تر سوپاست بکەن لە دەستکارییەک کە کردووتە، بۆ ئەمەش ویکیپیدیا ھەر ئاگادارت دەکاتەوە. بۆ ئەوەی لیستی ئەو پەڕانە ببینیت کە لە پێرستی چاودێریتن، گرتە بکە لەسەر پێڕستی چاودێری لە نزیک بچۆ دەرەوە و بەشدارییەکان.

چی دەتوانم دابنێم لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەم؟ دەستکاری

پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بەکارھێنانێکی دیاریکراوی نییە، پەڕەکان بە گشتی بۆ دانی چەند زانیارییەکی کورتن لەبارەی خۆتەوە. بەڵام دەبێت لە زۆر شت خۆت لابدەیت، بۆ نموونە لە نووسینی زۆر دەربارەی شتێک کە ھیچ پەیوەندییەکی بە خۆتەوە نییە، ڕووداوەکانی ڕۆژانە ڕودەدەن لە ژیانت یان ھەر شتێکی تر لەو بابەتانە. ئاگاداربە کە ھەرچی شتێکت زیادکرد بۆ ویکیپیدیا، دواتر ناتوانیت بیانسڕیتەوە، ویکیپیدیا ھەموو زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و ھەڵیاندەگرێت، ئەگەر پەڕەکەش خاڵی بکەیتەوە، ئەوا ھێشتا دەتوانرێت لە ڕێی مێژووی پەڕەکەوە ئەو شتانە ببینرێن کە نووسیوتن و داتناون، بۆیە دەبێت ئاگاداربیت لە دانانی زانیاری لەبارەی خۆتەوە و نابێت شتی تایبەتی لێرە دابنێیت (وەک پاسوۆرد و کۆدی کارتی بانکی یان ھەرشتێکی تایبەتی تر لەمانە.) تەنیا ڕێگە بۆ سڕینەوەی ئەم زانیاریانە سڕینەوەی تەواوی ھەژمارەکەتە.

چی ناتوانم دابنێم لە پەڕەی بەکارھێنەرم؟ دەستکاری

پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بە گشتی دەبێت ئەو زانیارییانە لەخۆ بگرێت کە پەیوەندی بە چالاکییەکانی ویکیپیدیاتەوە ھەیە. کورتە ژیاننامەیەک کێشەی نییە گەرچی ناپەیوەندیدار بێت بە پرۆژەکەوە، بەڵام نابێت لەسەر شێوەێ ڕێکلام نووسرابێتەوە. نابێت پەڕەی بەکارھێنەر وەک وتار بەکاربھێندرێت.

گۆڕینی ناوی بەکارھێنەر دەستکاری

بۆ گۆڕینی ناوی بەکارھێنەرت تکایە داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر بەکاربھێنە. تێبینی بکە کە پێش ئەوەی بتوانیت لەژێر ناوە نوێیەکەتدا دووبارە دەستکاری بکەیتەوە دەبێت بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو بۆستیت تاکو ستیوارتەکانی ویکیپیدیاکان ناوەکەت دەگۆڕن. ئەمە زۆر جار لە ڕۆژێکدا تەواو دەکرێت. ھەموو بەشدارییەکانت ھەر دەمێننەوە و ناسڕدرێنەوە. بە بەکارھێنانی داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر، لە ھەموو پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا ناوەکەت دەگۆڕدرێت. تکایە ئاگادار بە کە تەنھا چەند جارێک دەتوانیت ناوی بەکارھێنەرەکەت ھەڵبژێریت، بۆیە بە ئاگاوە ئەم کارە ئەنجام بدە.