ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/بۆ شوێنێکی نادیار: دروستکردنی فرۆزن ٢

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بۆ شوێنێکی نادیار: دروستکردنی فرۆزن ٢ (بە ئینگلیزی: Into the Unknown: Making Frozen II) زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەربارەی فیلمی ئەنیمەیشنی دیزنی فرۆزن ٢ کە بۆ یەکەمجار لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نمایشکرا، شەش ئەڵقەکەی تیمی بەرھەمھێنان و ئەکتەرە دەنگییەکانی فیلمی فرۆزن ٢ لە کۆتا ساڵی پەرەپێدانی فیلمەکەدا پیشان دەدرێت. ئەمەش بریتییە لە پەرەپێدانی چیرۆک و دووبارە کارکردنەوە لەسەر گۆرانی «خۆت پیشان بدە»، جۆراوجۆری ڕۆڵی جیاواز لە پرۆسەی ئەنیمەیشن، گۆرانی نووسین و ڕێکخستنی ئۆرکێسترا، و پرۆسەی پۆست پرۆدەکشن. لە دەرھێنانی مێگان ھاردینگ کە پێشتر بەشداری لە دیکۆمێنتاریی ساڵی ٢٠١٤ لەسەر دروستکردنی فیلمی فرۆزن و لە ساڵی ٢٠١٣دا ھەبووە و لە خزمەتگوزاری دیزنی+ بڵاوکراوەتەوە. دیکۆمێنتارییەکە لەلایەن کۆمپانیای لینکۆڵن سکوێری پرۆداکشنزەوە بەرھەم ھێنراوە. ھاردینگ ئامانجی ئەوە بوو کە بە ڕاستگۆیی نوێنەرایەتی پرۆسەی بەرھەمھێنان بکات و تیمی فیلمەکە بۆ ماوەی ١١٥ ڕۆژ وێنەیان گرت. زۆرجار لە شاری نیویۆرک کە لەوێ کاریان دەکرد و لۆس ئەنجلۆس کە فرۆزن ٢ لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنرا، لەگەڵ ھەندێک وێنەگرتنی زیادە لە تاکە ئەندامانی تیمی وەبەرھێنان. زنجیرەکە پێشوازییەکی ڕەخنەگرانەی ئەرێنی لێکرا.

بانگەشت نامە دەستکاری

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Tessla@Sakura emad.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٥٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

  • دژ، @ئارۆ سالار محمود: سپاس بۆ بانگکردنەکەت. ھیوادارم زویر نەبیت بەڵام وتارەکە باش نیە. ھەمیشە دەڵێم خۆزگە وتارەکان دوو دێڕ بوونایە بەڵام من لە کوردییەکەیان تێبگەیشتمایە. دیارە وتارەکە لە ویکییەکانی ترەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی. وەرگێڕانەکەی باش نیە و پێویستی بە پیاچوونەوە ھەیە. بۆ نموونە بچۆ لە شارێ یا دێیەک کە بە کوردیی ناوەندی قسە دەکەن بڵێ: بەدەست شتە ئاسایییەکانی دیزنی خۆ بانگەشەکردنەوە ناناڵێنێت بزانە کێ دەگات؟ ئەمە دیارە وەرگێڕانی ئەم دێڕەیە: it doesn't .suffer from the usual Disney self-promotional schtick

یان Taylor compared it favorably to Disney's previous behind-the-scenes releases ئەمە وەرگێڕاوە بە ایلۆر لە کۆڵایدەر بەراوردی کردووە بە فیلمەکانی پێشووی دیزنی لە پشت پەردەدا. فیلمەکانی پێشوو کوردی نیە. فیلمە پێشووەکان کوردییە. تکایە بە وەرگێڕی گووگڵ وەرگێڕان مەکەن. وێرانە. با وتارەکە دوو دێڕ بێت بەڵام باش بێت. درێژبوون پەیوەندیی بە باشبوونەوە نیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٦، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 لێدوان: دەستکاری

سڵاو ھێشتا کورتە پێم باشترە بەشی Productionیش زیاد بکەیت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارەکە لە ویکی ئینگلیزییش زۆر کورتە، گەر گشتی وەربگێڕدرێت، ئەوکات بەڕای من وەک وتارێکی باش خۆی نیشان دەدات. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢١، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:. @Tessla: تکایە گەر دەتوانن ئەم پەڕەیە بسڕەوە باشتری دەکەم ئینجا جارێکی تر دەیپاڵێومەوە،  زۆر سوپاس!.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٢٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئارۆ سالار: پێویست ناکات بسڕدرێتەوە، با بمێنێت تا بەتەواوی کارەکانت تەواو دەکەیت تێیدا، گەر باشترت کرد، ئەوکات کاک پیرەھۆڵۆش ڕای خۆی ئەگۆڕێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan:  کرا گەر هەر ڕەخنەیەکی تر هەبوو تکایە پێم بڵێ،  زۆر سوپاس!، گۆگڵ ترانسلەیەت وێرانە منیش ئەوە دەزانم، بەڵام بیرم چوو پێداچوونەوەی بۆ بکەم، گەر نا هەموو شتێکی ڕۆبۆتی هەڵەی تێدایە گەر زوو مرۆڤ چاکی نەکات.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:٥٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw:  کرا بەڵام ئەو وشانەی تر کە وتت هیچی کێشەی نییە، مەبەستت لە چییە؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٥٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: و @Paraw: بەڕاستی نابێت دوای دەنگتاندان و پێدانی تێبینی بەبێ هیچ وتەیەکی تازە واز بهێنن، گەر بەتەما نین جواب بدەنەوە ئەوکاتە دەبێت ناوتان لە بانگێشتنامە بسڕدرێتەوە. هەروەها @MFTG: تەنانەت یەک وشەت نەوتووەو دەنگیشت یاوە، ئیتر بە باش یان خراپ، ئەمە هەڵەیە، لەهەرکاتێکدا تۆ دەنگ دەکدەیت هەر دەبێ ڕەخنەبگریت ئیتر لەگەڵی بیت یان دژ، تکایە ئەمە دەمانەوێت ویکیپیدیا پێشبخەین نەک دوای بخەین بەهۆی وەڵام نەدانەوەتان . ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٩:٠٠، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود:سڵاو لە جنابت برا گیان، من کێشەم لەسەر ڕێنووسی دوو دانە وشە بوو کە خۆم ساغم کردی و دیتر کێشەیەکم نییە. بۆیە دژایەتییەکەم دەسڕمەوە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڕاستی ناتوانم بەشی بەرهەمهێنان زیادبکەم چونکە تێیدا باش نیم، جا گەر زیادی بکەم ڕەنگە دژایەتی زیاتر لەسەر بەرز ببێتەوە، گەر کەسێک بتوانێت یارمەتیم بدات ئەوا بێ هیچ موشکیلەیەک زیادی دەکەم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: تکایە گەر دەتوانی ئەنجامەکە ڕابگەیەنە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:١٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام

نەکرا:بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١٧، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.