ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١ی نیسان
لە ١ی نیساندا:
- ١٩٢٤ - ئادۆڵف هیتلەر بە ٤ ساڵ زیندانی سزا درا بەڵام تەنها ٩ مانگ زیندان کرا.
- ١٩٧٦ - کۆمپانیای ئەپڵ لەلایەن ستیڤ جۆبز و ستیڤ وۆزنیاک دامەزرێندرا.
- ١٩٧٩ - ئێران بووە وڵاتێکی کۆماریی ئیسلامی بە ڕێژەی %٩٨ی دەنگەکان لەدوای ڕووخانی شا.
- ١٩٨١ - کاتی هاوینە داهێنرا.
- ١٩٩١ - کۆڕەوی کوردەکان ١٩٩١ لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد.
- ٢٠٠١ - هاوسەرگیری نێوان هەمان ڕەگەز لە هۆڵەندا ڕێی پێدرا کە بووە یەکەم وڵات بۆ ڕێپێدانی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە.
- ٢٠٠٤ - گووگڵ خزمەتگوزاری جیمەیلی ناساند.
- ٢٠٠٩ - کرواتیا و ئەلبانیا چوونە نێو ناتۆ.