ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/١٦ی نیسان
- لەساڵی ١٨٨٩ دا، ھونەرمەند، ئەکتەر و بەرھەمھێنەری سینەمایی چارلی چاپلین لەدایک بووە، کە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی بەریتانیا بووە.
- لەساڵی ١٩٧٥ دا، ئەنوەر سادات سەرۆک کۆماری میسر بڕیاریدا، حوسنی موبارەک وەکو جێگری خۆی دەستنیشان بکات، کە دوای تیرۆرکردنی سادات، کورسیی دەسەڵاتی لە میسر گرتە دەست.
- لەساڵی ١٩٩٣ دا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاریدا، شەڕ لەدژی دەوڵەتی تورکیا ڕابگیرێت، داوایشی لە تورگوت ئۆزالی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد، کێشەی نێوان کورد و تورکیا چارەسەر بکات.