ویندۆز ئێکس پی
ویندۆز ئێکس پی یەکێکە لەوەشانەکانی سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز کە یەکەم وەشانی لە ڕؤژی ٢٤ی ئابی ٢٠٠١ دەرچوو بەر لە ویندۆز ئێکس پی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ویندۆزی ٢٠٠٠ و ویندۆز می وەشاندبووە وە دوای ویندۆز ئێکس پی مایکرۆسۆفت ویندۆز ڤێستای وەشاند. لەڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠١٤ چیدی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ ویندۆز ئێکسپی درێژنەکردەوە
پێداویستییەکان بۆ دامەزراندندەستکاری
- لانی کەم پڕۆسیسیەر ٢٣٣ مێگا هێرتز
- لانی کەم ڕامی ٦٤ مێگا بایت
- لانی کەم وەگەڕخەری دیسکی ڕەق ١.٥ گێگا بایت
- درایڤ CD-ROM یان DVD-ROM
- سوپەر ڤی گی ئەی (800 x 600)
- پاڵپشتی GUI وەک مشکی کۆمپیوتەر و تەختەکلیلی کۆمپیوتەر
- پاڵپشتی کارتی دەنگی و بڵندگۆ و هێدفۆن و چاپکەر و هتد...