وۆڵ-ئی (کەسایەتی)
وۆڵ ئی (بە ئینگلیزی: Wall-E) (کورتکراوەی Waste Allocation Load Lifter: Earth-Class)ە. کەسایەتییەکی ئەنیمەیشنیی دیزنی/پیکسارە لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ھەمان ناو. زیاتر دەنگی لەلایەن بێن بێرتەوە دەدرێت.
وۆڵ-ئی | |
---|---|
کەسایەتیی وۆڵ-ئی | |
یەکەم دەرکەوتن | وۆڵ-ئی (٢٠٠٨) |
دروستکراوە لەلایەن |
|
دەنگ | بێن بێرت |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوی تەواو | "Waste Allocation Load Lifter: Earth-Class" |
جۆر | ڕۆبۆت |
ڕەگەز | نێر |
خۆشەویست | ئیڤا |
کەسایەتیی وۆڵ ئی لەلایەن دەرھێنەر ئەندروو ستانتن و نووسەر جیم ڕیاردۆن دروست کراوە. لە فیلمەکەدا ڕۆبۆتێکی تەنیایە لەسەر زەوییەکی داھاتوو لە ساڵی ٢٨٠٥. زەوی چۆڵە و شوێنی نیشتەجێبوون نییە و وۆڵ ئی بەجێھێڵراوە بۆ پاککردنەوەی زبڵەکان. سەردانی دەکرێت لەلایەن پشکنەرێکەوە کە لەلایەن کەشتی ئەستێرەییی «ئاکزیۆم»ەوە نێردراوە، ڕۆبۆتێکە بە ناوی ئیڤا (EVE، کە کورتکراوەی Extraterrestrial Vegetation Evaluator)ە. وۆڵ ئی عاشقی ئیڤا دەبێت و بەدوایدا دەڕوات بۆ بۆشاییی ئاسمان.
پەرەپێدان
دەستکاریدەرھێنەر ئەندروو ستانتن وۆڵ ئیی کردە ڕۆبۆتێکی زبڵ کۆکەرەوە چونکە بیرۆکەیەکی ئاسان بوو بۆ تێگەیشتن و وای کرد وۆڵ ئی وەک کارەکتەرێکی ماندوو و پەیوەندیدار دەربکەوێت. ھەروەھا ستانتۆن بیرۆکەی مامەڵەکردنی وۆڵ ئی لەگەڵ کۆمەڵێک زبڵدا بەدڵ بوو.
پێش ئەوەی بچنە سەر پڕۆژەکانی تر، ستانتۆن و جۆن لاسیتەر بڕیاریان دا کە وۆڵ ئی پێویستە عاشقی کەسێک بێت بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە چۆن لە تەنیایی بێزارە.[١]
وۆڵ ئی لە ساڵانی نەوەدەکاندا پەرەی پێنەدرا چونکە ستانتۆن و پیکسار دڵنیا نەبوون لە دروستکردنی فیلمێکی درێژ لەگەڵ کارەکتەری سەرەکی وەک Luxo Jr یان R2-D2.[٢] ستانتۆن پێی وابوو دوو جۆر ڕۆبۆت لە فیلمەکاندا ھەیە: ئەوانەی لە کەسانێک دەچن کە پێستی کانزاییان ھەیە یان ئەوانەی کە تەنھا ئامێرن.[٣] بیرۆکەی ئامێرەکانی بە کارایی بەدڵ بوو. ئامانج ئەوە بوو کە خەڵک باوەڕیان بەوە ھەبێت کە ئامێرێکی زیندووە.[٤] تیمەکە سەردانی وێستگەکانی ڕیسایکلکردن (دووبارە دروستکردنەوە) و ناسایان کرد و سەیری تۆمارەکانی ڕۆڤەری مەریخیان کرد و ڕۆبۆتێکی دۆزینەوەی بۆمبیان لە پۆلیس قەرز کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆبووەتە ڕاستەقینەکان.[٥] ئەوان دەیانویست ڕۆبووەتەکان سادە بن بۆ ئەوەی زۆر مرۆڤانەش دەرنەکەون.
ستانتۆن دەیویست وۆڵ ئی وەک سندوقێک و ئیڤا وەک ھێلکەیەک دەرکەوێت.[٦] چاوەکانی وۆڵ-ئی ئیلھامیان لەو دووڕووانە وەرگرتووە کە لە کاتی سەیرکردنی یارییەکی بەیسبۆڵدا ھەیبوو، ئەمەش ئەوەندە سەرقاڵی کردبوو کە بەشێک لە یارییەکەی لەدەستدا.[٧] بڕیاریدا وۆڵ ئی نابێت لووت و دەمی ھەبێت، کە ئیلھامەکەی لە باستەر کیتۆن وەرگرتووە.[٨] بۆ ئەوەی وۆڵ ئی زیاتر ھاوسۆز دەرکەوێت، عەدەسەی زوومی زیاد کرد.[٨] ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی ئەنیمەیتەرەکانی دا و ڕواڵەتێکی منداڵانەی بە وۆڵ ئی بەخشی.[٩]
دیزاینەری دەنگ بێن بێرت لەکاتی سەیرکردنی فیلمی «دوورگەیەک لە ئاسمان» دا مۆلیدەیەکی کارەبایی بەدەستیی بینی و ئامێرێکی ھاوشێوەی و بێ پاکەت لە ساڵی ١٩٥٠ لە ئی بەی کڕی بۆ ئەوەی بۆ جووڵەی وۆڵ ئی بەکاریبھێنێت.[١٠] ھەروەھا بێرت بزوێنەرێکی خۆدەستپێکردنی ئۆتۆمبێلێکی بەکارھێنا بۆ کاتێک کە وۆڵ ئی بە خێرایی دەڕوات، و زەنگی کۆمپیوتەری مەکینتۆش بەکارھاتبوو بۆ ئەوەی نیشان بدات کەی وۆڵ ئی پاترییەکەی بە تەواوی بارگاوی کردووەتەوە.[١١]
دەرکەوتن
دەستکاریلە ساڵی ٢١١٠ زەوی زۆر ژەھراوی دەبێت بۆ ژیان. ھەموو مرۆڤەکان بە کەشتییە زەبەلاحەکانی ئاسمانەوە زەوی بەجێدەھێڵن. ملیۆنان ڕۆبۆتی وۆڵ ئی و ھەندێک لە سووتێنەرەکان لە دوای خۆیان دەمێننەوە بۆ پاککردنەوەی ھەسارەکە. دوای ٧٠٠ ساڵ، سووتێنەرەکان و ھەموویان جگە لە یەک ڕۆبۆتی وۆڵ ئی کارکردنیان وەستاوە. ئەم دوا وۆڵ-ئی (ژ. ٦٢٦٧٥) بەردەوامە لە کارکردن، درک بەوە ناکات ھەوڵەکانی بێسوودن. ھاوڕێیەتی سیسرکێک دەکات کە ناوی دەنێت ھاڵ. ھەرچەندە وۆڵ ئی بەردەوامە لە چڕکردنەوەی زبڵ و خاشاک، بەڵام دەست دەکات بە کۆکردنەوەی شتە سەرنجڕاکێشەکان. لەناو بارھەڵگرەکەیدا لە زریانی خۆڵ و باران خۆی دەشارێتەوە و کۆمەڵەکەی ڕیز دەکات، لەنێویاندا ڤی ئێچ ئێسێکی کۆن لە فیلمی سڵاو، دۆڵی!. بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، پارچەکانی ڕۆبووەتە شکاوەکانی وۆڵ ئییەکان بەکاردەھێنێت.
ڕۆژێک وۆڵ ئی خاڵێکی سوور دەبینێت کە بە خێرایی دەجووڵێت و بەدوایدا دەڕوات. خاڵەکە دەردەکەوێت کە ڕووناکییەکی کەشتییەکی گەورەی ئاسمانییە. بە ھەڵکەندنی کونێک خۆی لە کەشتی ئاسمانی دەشارێتەوە. کەشتییە ئاسمانییەکە دەنیشێتەوە و ئیڤا ئازاد دەکات، کە ڕۆبۆتێکە ڕەوانەی زەوی دەکرێت بۆ پشکنینی ژیانی ڕوەک. وۆڵ ئی بە بینینی ڕۆبۆتێکی تر دڵخۆشە و عاشقی ئیڤا دەبێت. ھەوڵدەدات سەرسامی بکات، بەڵام ئەو سەرنجی لەسەر ئەرکەکەیە. سەرەڕای ئەمەش، ئیڤا دەست دەکات بە حەزکردن لە وۆڵ ئی دوای ئەوەی خۆیان دەناسێنن و ئەویش لە زریانێکی خۆڵ ڕزگاری دەکات. دواتر وۆڵ ئی ڕوەکێک نیشانی ئیڤا دەدات کە دۆزیوەتییەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Andrew Stanton: Wall-E Q&A». Creative Screenwriting. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Tasha Robinson (June 26, 2008). «Andrew Stanton». The A.V. Club. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە November 3, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Steve Fritz (July 1, 2008). «How Andrew Stanton & Pixar Created WALL*E – Part I». Newsarama. لە May 20, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 4, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Production notes» (PDF). Walt Disney Pictures. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١١ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Marco R. della Cava (June 24, 2008). «'WALL-E' focuses on its hero's heart». USA Today. لە August 20, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 21, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ WALL-E and EVE, 2008 DVD, Walt Disney Studios Home Entertainment
- ^ Peter Hartlaub (June 25, 2008). «Planet WALL-E». San Francisco Chronicle. لە March 15, 2012 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 3, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Joe Strike (June 22, 2008). «'WALL-E' is a real character». Daily News. New York. لە March 10, 2010 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 19, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Ron Barbagallo (January 2009). «Design With a Purpose: An interview with Ralph Eggleston». Animation Art Conservation. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Q&A With WALL•E's Ben Burtt». Pixar Planet. November 13, 2008. لە July 22, 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 12, 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Q&A With WALL•E's Ben Burtt». Pixar Planet. November 13, 2008. لە July 22, 2015 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 12, 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وۆڵ-ئی (کەسایەتی) تێدایە. |