وتووێژ:ھەستۆکی

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

هەستیاری لەگەڵ هەستۆکی دا یەکێک نین.

  • هەستیاری بە مانای لەسەر هەستی و بە ئیحساسی، ناوێکە بۆ مرۆڤ و بوونەوەرانی دارای هەست و سۆز دەگوترێت، زۆر جاریش ئاوەڵناوەکەی بۆ شاعیران بەکار دێت . ئەم ناوە هەڵگری باری ئیجابییە .لە مرۆڤدا هەستیاری شتێکی باشە!
  • هەستۆکی لە ڕاستیدا ناوێکە کە تەداوم و زۆر بوونی هەست کردن نیشان دەدات. ئاوەڵناوەکەی هەڵگری باری سەلبییە. هاوتای وشەی ئالێرجیە. لە مرۆڤدا هەستۆکی شتێکی باش نییە.

هەستکار هاوماڵی حسگری فارسییە. مرۆڤ چەندین ئەندامی هەستکاری هەیە.

هیوادارم تێبینییەکەم بە دڵتان بێ. تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن. Aminijian (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش پێم وایە ھەستۆکی باشترە، ھەستیاری وەکوو حەساسیەتی فارسی کە ھین شاعرانە دەچێت. مادیوتووێژ (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ‏١٤:٠٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش دەڵێم ھەستۆکی. ھەستیاری ھیی ڕۆح و ڕەوانە، ھەستۆکی ھیی جەستەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ئەڵێم هەستیاری لام سەختە بکاتە حەساسیەت، وە لە ئێستادا هەستیار =sensitive بۆیە ئەبێ هەستیاری بۆ sensitivity لێرەدا بەکار بێت، بەڵام نازانم هەستۆکی چەندە لەسەر بناغەی لەرزۆک، ترسنۆک و ئەوانە بەجوانی جێگای خۆی ئەگرێت. دەنا لام وایە داتاشینەکە دروستە. --هیوا (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەکانتان زۆر جوانە. بە تایبەت ھی کاک ھیوا کە وتی ھەستیار=sensitive. بەڵام مەسەلە ئەوەیە لە ھیچ کوێ نەمبیستووە بە Allergy بڵێن ھەستۆکی. لە کتێبی زانستگای کوردستاندا ھاتووە بەڵام ھەر وەک وتم باو نییە. بۆیە من ھەر ئەلێرجیم پێ باشترە بەڵام ئەگەر دۆستان پێیان وایە ھەستۆکی باشترە ئەوە دەیگوازینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ڕاستیدا داتاشینەکەش هەلەیە چونکە خۆم حەسەساسیەتم هەیە کە لەگەڵ لەرزۆک و ترسنۆک نایکرێ چونکە لەرزۆک لێی کەمە ئەم لێی زیادە --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لە وشەنامەیەکی پزیشکیشدا ھەستناکی ھاتووە کە نازانم چەندە دروست بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

مەبەستی من نادروست بوونی دانانی وشەی هەستیاری بۆ ئەلێرجییە، دەنا منیش پێم باشە پەڕەکە بە ناوی ئەلێرجییەوە بێ و هەستۆکیش لە پاڵیدا بێ.ئێستە چەن خاڵ:

  • ۆک، نۆک لێرەدا پاشگری دروستکەری ئاوەڵناوی موبالغە و تەداومە، هەموو مرۆڤێک دەگری، بەلام کاتێک بوو بە گرینۆک' یان لەرزۆک یان ترسنۆک ئەوە نیشاندەری حاڵەتێکی ناسایی و زیادەڕۆییە.

دیارە ناوەکانیشی هەڵگری چ بارێکی واتایین: ترسنۆکی، گرینۆکی، لەرزۆکی و .... هەتا هەستۆکی

  • بەداخەوە ئەمشەو لە کەناڵی ڕووداودا گوێم لێبوو بێژەری هەواڵ لە زمان حاڵی یەکیەتییەوە گوتی: ( پارتی و گۆڕان لە یەک نزیک بوون و ئێمە هیچ هەستیارییەکمان نییە. دیارە بەکار هێنانی ئەم وشەیە چەن نابەجێیە!
  • تکا دەکەم هاوڕێیان هەوڵ بەن ئەو وشانە کە لێرە لە سەری باس دەکرێت و کۆدەنگییەکی لە سەرە، بە گوێی میدیاکان بگەیێنن تا تووشی هەڵە نەبن و هەڵەکان نەکەنە باو! Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەستیاری بەپێی لێدوانەکەمان نادروستە. من جارێ گواستمەوە بۆ ناوی پێشوو، بەڵام جارێ نازانین چەندە ھەستۆکی ڕاستە. دەی ئەگەر خەمۆکی ڕاست بێ دەبێ ھەستۆکیش ڕاست بێ. بە ھەر حاڵ ئەگەر پێتان وایە ھەستۆکیش باش نییە با بیگوێزینەوە بۆ ئەلێرجی دەنا با ھەر ھەستۆکی بێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھەستۆکی".