وتووێژ:گود ئینەف

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو
بینینی وتارەکە لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا

ناو دەستکاری

ئەی ئەمە بگوێزینەوە بۆ کوێ ھاوڕێیان؟ "باشییەکی بەس" گونجاوە؟‎—ژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:٤٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

کوا کێ دەڵێ باشییەکی بەس؟ دەبێ زیاتری بیر لێ بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
Good Enough، ئەگەر باش بەرامبەر بە Good دانێین و Enoughیش بە واتای بەس دێت، واتە گۆرانییەکە ئاوا دەڕوات

ئەمە بەواتای

ئایا منیش ئەوەندە باشم بۆتۆ تۆش خۆشت بوێم؟ بەڵام سەرناوی گۆرانییەکە ھەر Good Enoughە ئێ چیش دابنێن خۆ بشڵێین باشی بەس زۆر ناتەواو دیارە ئەوھا. نازانم بەرامبەر enough چی دابنێن؟ —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٨:٣٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

قسەکانت تەواوە. ھەر چی فکری لێ دەکەمەوە ئێمەی کورد بە good enough ھەر دەڵێین «ئەوەندە باش»:
if it was good enough for you, it was good enough for me: ئەگەر بۆ تۆ ئەوەندە باش بووە، بۆ منیش ئەوەندە باش بووە.
you've never thought i was good enough: قەت بیرت نەدەکردەوە ئەوەندە باش بم.
im not good enough for her: ئەوەندە باش نەبووم بۆی.
that's good enough for now بۆ ئێستا ئەوەندە باشە.
--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٨، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کامیان دابنێین باشترە بەڕای تۆ؟ ئەوەندە باش زۆر گونجاو نییە بەڕای من بۆ سەردێڕ، ھەرچەندە ڕاستیشە، پێت چۆنە "باشییەکی بەس" دابنێین یان شتێکی لەو بابەتە؟ —ژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:٥٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاخر ھیچ کوردێک ناڵێ "باشییەکی بەس"! بڵا با ھەر ئینگلیزی بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٠، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر کوردییەکەتان دەوێت دەبێتە (تەواو باش)، گەرنا (باشییەکی بەس) مانایەکی نییە. | سەرچیا‏٢٠:٤٥، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی ھیچ کامێک لەوانەی وتومانە گونجاو نین. وەک کاک چالاک وتی با جارێ ئینگلیزی بێت تاکو شتێکمان بە مێشک دێت.‏٢١:٠٢، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئەو پێکھاتەی ئاوەڵناو+enoughە لە کوردیدا نیە و تایبەتی ئینگلیزییە. منیش ئەو کێشەیەم ھەبووە. لە کوردیدا بە پێی کانتێکست جۆراوجۆر مەعنا دەکرێتەوە. بۆ نموونە I am not tall enough to touch the ceiling دەبێتە ھێندە کەڵەگەت نیم دەستم بگاتە سەرمیچەکە. The little toil of love, I thought would be large enough for me ئازارە بچووکەکەی ئەوین لێم سەروزیادە. She is not good enough for this position ئەو بۆ ئەم پۆستە باش نیە. وەک عەرزم کرد بەرامبەری نیە، بەڵام بمانھەوێت بە زۆر بۆی دابنێین ھێند باش، ئەوەندە باش، تەواو باش و شتی ئاوا خراپ نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٠، ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاساییشە، کوردیش ئیدیۆمی وای ھەیە. بۆ نموونە شتێک کە لەوە بچێت: بەش خۆی. بۆ نموونە: من لە ڕێزمان بەش خۆم دەزانازانم. ئەو کوڕە بەش خۆی زیرەکە. ئەو کارخانەیە بەش خۆی پارەی دەرھێناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٣، ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "گود ئینەف".