وتووێژ:گرێجەنە

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

ئەمە لە باشوور چی پی دەڵێن؟--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٦، ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵا وابزانم ھەر «جومگەی دەرگا» دەڵێن، بەڵام ئێسە بەدوای «لولا»ی فارسی گەڕام و لە ھەنبانەبۆرینە دا ئەمەم دۆزییەوە:
ئەنجامە: لاولاوەی دەرک و پەنجەرە (فارسی: لولا). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٢، ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە ھەر دەڵێین لاولاوە. ئەم لەولایەی فارسیش ھەر دەبێ کوردی بی. وتم بزانم ناوێکی تایبەتی ھەیە لای ئێوە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٧، ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر لەبیرم نەچێت، پرسیارێک ئەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٨، ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ گرێجەنە کەس وا ھەیە بزانێ ئەم وشەیە ھی کام مەڵبەندە من نەم بیستووە. لە فەرھەنگی خاڵدا تووشی ئەمانە بووم گرێژەنە و گیجەنە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٠، ١١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لە سەقز هەردووکی ئێژن. مادیوتووێژ ‏١٨:٠١، ١١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر کاک ئارام وەڵامی داوە. ئاخری نەمانزانی لەودیوە بۆ ئەمە چ وشەیەک باوە. برایانی تری ئەودیو تکایە وەڵام دەنەوە زیاتر چ باوە. ئەگەر ھەر جومگەیە ئەو جومگە دەبێتە joint خۆ ناتوانین بە en:Hinge joint بڵێین جومگەی جومگەیی.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمەش هەر دەڵێین لاولاوە با بانگیان کەین :@Serchia:، @Kushared:، @دیاکۆ: و ... Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پێموانییە لە باشوور ناوێکی زۆر باو هەبێت بۆی کە خەڵکی ئاسایی بیزانن، بواری دارتاشی و فیتەری (میکانیک) داییمە ناوی بیانی بەکاردێن (ئینگلیزی یان عەرەبی). -- Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک @Kushared:، ئەدی هاوڕێیان @Pirehelokan: @Aza:، @کاردۆ جاف: لای ئێوە چی پێ دەڵێن؟ Şûşe وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە ئەڵێن گێجەنە، لەولاویش ئەڵێن. بەڵام من وام ئەزانی لەولاو فارسییە. ڕەنگە گێجەنە لە ئەسڵدا گرێژەنە بێ، گرێ + ژەن (لە ژەندن) + ئه. ژەندن لای ئێمە زۆر بە کار دێ بۆ دەرگا دانەوە: درگاکە بژەنە، پەنجەرەکە بژەنە. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک @Kushared: گوتی ناوێکی باومان بۆی نییە. سەبارەت بە «لاولاوە» لای ئێمە ناوی ڕووەکێکە. سەرچیا‏٢٠:٢٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تەواو نازانم کاک @کاردۆ جاف: سەر بە کام لایە، بەڵام ڕوونکردنەوەی جوان بۆ وشەکان دەدات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٣، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەنجامە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستی گێجەنەیشی پێ دەڵێین. ھەردووکیان کوردین. دیارە ئەنجامە لە ئەنجام/ئاخرەوە ھاتووە چون ھا لە بنی درگاکەدا. گێجەنەش لەوانەیە لە سووڕانەوەوە ھاتبێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئایا لە فارسیدا «پاشنه در» و «لولای در» فەرق ئەکەن؟ -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: @Amine yousefi: وەڵڵاهی لای ئێمەشەوە بەرەو خوار تا کورد هەبێ دەڵێن لەولاو پێشم وایە کە فارسیش هەر لە کوردییەوە ئەم وشەیەی وەرگرتووە، ئەگەر هەڵەش نەبم هەر لە گیای لەولاوەوە وەرگیراوە چونکە لە سیفەتا لێک ئەچن (خولانەوە). ئەگەریش هەیە کە فارسی لەولاوی کوردی گرتبێ و لەجیات لەولاوی دەر داینابێ و دیسان کوردی ئەم دیو بەکاری هێنابێ چونکە وادیارە کوردی ئەو دیو بەکاری نابەن. بەهەرحاڵ لە هەندێک لە فەرهەنگە فارسییەکانیشدا وەک عەمید و موعین دەڵێن کە لە هندییەوە وەرگیراوە (لەبلاب)، لەبلابی هندیش هەر گیای لەولاوی کوردی و پیچەکی فارسییە. ئەوەی کورد بێ دەزانێ کە عادەتی کوردییە کە حەرفی "ب" بگۆڕێت بۆ "و" لە فارسیشدا بووە بە "لۆلا=لولا".کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢١:٥٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ وڵامدانەوەی ھەموو لایەک. با وتووێژەکەمان خەسار نەبێ و ئاکامێکی ھەبێ. بۆچوونی خۆم دەنووسم با دوایی بڕیار بدەین.
لە وشەی ئەردەڵانیدا دەبێ وشیاری گۆرانی (یا ھەورامی) بین چون شێوەزاری ئەم مەڵبەندە لە ژێر کاریگەری قورسی ئەو زمانەدایە. گێجەنە-ی ئەردەڵانیش [١] وشەیەکی گۆرانییە (یا ھەورامی) [٢]. سۆرانییەکەی دەبێتە گێژەنە یان گرێژەنە کە لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە. نازانم کامیان ڕاست بێ. پێم وایە بۆچوونەکەی کاک Aza راست بێ لەسەری.
ئەنجامە-یش نازانم بۆچوونەکەی کاک پیرەھەڵۆ راست بێ یا نا. بەڵام ئەم وشەیەش بۆنی گۆرانی (یا ھەورامی) [٣] لێ دێ.
@کاردۆ جاف لبلاب-یش وا بزانم عەرەبییە. بەڕاستی نازانم پێوەندیی بەم گیایەوە ھەبێ یا نا. لای ئێوە بە گیاکەش دەڵێن لەولاو؟ لای ئێمە بە ئامراز و گیاکە ھەر دەڵێن لاولاوە.
جا ئەوجار با ساغ بینەوە. ئەگەر گیجەنە و ئەنجامە وە لا بنێین لە نێوان گێژەنە/گرێژەنە، لاولاوه/لەولاو کامیان ھەڵ بژێرین؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من تا نەزانم فەرقی «پاشنه در» و «لولای در» چییە ناتوانم بڕیار بدەم.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من فەرقێک نابینم پێم وایە ھاومانان. در بر همان پاشنه می‌چرخد یانی چی؟ دیاره مەبەست ھەمان لولایە. وا دیارە پاشنە وشەیەکی شێوەزاری تارانییە. ئەوە نییە دەڵێن در را از پاشنە درآوردن [٤] یانی ھێندە ھاتوچۆ بکەی لە لاولاوەوە دەری بێنن (ھەر وەک دەزانی ئەگەر شوێنێک ھاتوچۆی زۆر لەسەر کرا بۆ ڕاحەتیی زیاتر دەرگاکە لە لاولاوەکەی دەردێنن). -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: وەڵڵاهی بۆ ئەو بابەتی وشەڕەتناسییەکەی من نازانم ئێرانییەکان وایان نووسیوە ئەوەتە لە ویکیفەرهەنگیشدا دەڵێ لە ئاسووریی کۆنەوە هاتووە بە هەرحاڵ ئەمە سوودێکی بۆمان نییە بەڵام بۆ پرسیارەکەت بەڵێ بە ئامرازەکە و گیاکە هەردووکی دەڵێین لەولاو. لە کەڵهوڕیدا وشەی زڵواکیش هەیە بۆ لاولاوە. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٩:٤٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

نا زڵواک دەبێتە زمانە لە فەرھەنگی باشووریشدا ھەیە. با ساغ بینەوە لەسەر ناوەکەی و ئەم وتوێژە نەبێتەوە ھیچ. وا دیارە لاولاوە/لەولاو لە ھەموویان باوترە. گرێژەنە-یش من کێشەی تێدا نابینم. جا کامەیان بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فەرھەنگی باشووردا ئەمانە بۆ لولای در ھاتووە: لاولاو، لەولاو، لەولا.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

من لەگەڵ گرێژەنەم. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

من لەگەڵ لاولاوەم (لەگەڵ گرێژەنەش دژایەتیم نییە) Şûşe وتووێژ ‏١٣:٠٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

لاولاوە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٩:٢٨، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ گرێژەنەم. Min.neel (لێدوان) ‏١٦:١١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گرێجەنەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:٥٣، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی گرێجەنەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٠٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "گرێجەنە".