گرێجەنە، ئەنجامە[١] یان لەولا ئامێرێکی جومگەدارە بۆ بەستنەوەی دوو کوت بەیەکەوە. بە جۆرێک کە یەکێک یان ھەردوو کوتەکە بتوانن لە دەوری تەوەری گرێجەنەکە چەند دەرەجەیێک بگەڕێن.

گرێجەنە

جۆرەکانی گرێجەنە دەستکاری

گرێجەنە زۆر جۆری ھەیە ئەمەش بەپێی جۆری دەرگا وبەکارھێنانەکەی دەگۆڕدرێت ئەمانەی خوارەوە ھەندێک جۆری سەرەکیین:

گرێجەنەی سپرینگی دەستکاری

ئەم جۆرە گرێجەنە لەشێوەی سپرینگ دایە یاخود پشت بە شێوازی سپرینگی دەبەستێت لەکاتی بەکارھێنانی، پێویستی بە ھێزێکی زۆر ھەیە لەکاتی کردنەوە و داخستن یان ھێشتنەوەی بە کراوەیی و داخراوی.[٢]

گرێجەنەی لولەکی دەستکاری

ئەم جۆرە گرێجەنەیە لەلایەکی دەرگاکە چەسپێندراوە (بەزۆری لە چوارچێوەی دەرگاکە گیر دەرکرێت) لە لاکەی تر لولەکێکی تری ناوپڕ لە شێوەی بزمار ھەیە، ئەم بزمارە دەچێتە ناو بەشە لولەکەکەی بەرامبەری و بەشێوەی بازنەیی لە دەوری دەخولێتەوە، بە بەشەکانی ئەم جۆرە دەڵێن نێر و مێ، لولە ناو بۆشەکە مێیە و ھێزی ڕاگرتنی دەرگاکەی لەسەرە و لە چوارچێوەکە بەستراوە، لولە ناوپرە بزمارییەکەش نێرە و دەرگاکە بە لولە ناو بۆشەکە ھەڵدەواسێت.

گرێجەنەی جەمسەری دەستکاری

ئەم جۆرە گرێجەنەیە لە ھەردوو جەمسەری سەرەوە و خوارەی دەرگا دەبەسترێت، جەمسەری خوارەوەی لەسەر زەوی وەک مێکوتەیەک وایە و دەرگاکەی لەسەر گیر کراوە، جەمسەری سەرەوەشی لە بنمیچی سەرەوەی دەروازەکە دەبەسترێت، ئەم جۆرە لە ھەموو جۆرەکان کۆنترە و پێشتر لە دەرگا بەردینییەکان بەکاردەھات، چونکە توانای ھەڵگرتنی دەرگای قورسی زۆرە.[٣]

گرێجەنەی کەلەپچەیی دەستکاری

ئەم جۆرە لە سێ بەش پێک دێت دوو لولەی ناو بۆش کە پێیان دەڵێن مێیەکان لەگەڵ یەک لولەی ناوپڕی بزماری کە پێی دەڵێن نێرینە، ھەردوو لولە مێینەکان دەچنە باڵ یەک و بەھۆی لولە بزمارییەکەوە پێک دەبەسترێنەوە ئەم جۆرە بەزۆری لە ئەمەریکای باکوور بەکاردێت.

گرێجەنەی ڕێژنەیی دەستکاری

ھەروەھا گرێجەنەی پیانۆییشی پێ دەوترێت، بە درێژایی دەرگاکە لەھەردوو بەری چوارچێوە و دەرگاکە داڕێژراون، پێکھاتەیان وەک گرێجەنەی کەلەپچەیییە بەڵام نەرم و لاوازن زیاتر بۆ دەرگای سندوق و کەنتۆر و ئەو کەلوپەلانە بەکاردێت کە کێشیان کەمە، چونکە توند و تۆڵترن و ھەرزانترن بەڵام بەھێز نین.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ھەژار، ھەنبانە بۆرینە، تاران، چاپەمەنیی سرووش، ل ١٥٣، ١٣٨٨، ISBN 978-964-376-516-3.
  2. ^ https://www.guden.com/ItemDisplay/Spring-Hinges
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Juneی 2018. Retrieved 6ی Juneی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای فارسی. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری