وتووێژ:کۆماری کوردستان

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

"کۆماری کوردستان" گونجاوە ؟ دەستکاری

شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی، پێتان وایە "کۆماری کوردستان" گونجاو بێت؟ لەو بوارەوە کە ئەم کۆمارە هەر بە "کۆماری مەهاباد" لە مێژوودا ناسراوە و کۆمارەکەش بۆخۆی، هەموو هەرێمەکانی کوردوستانی نەگرتبوو و تەنها بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەش بوو، بۆیە ئەرخەیان نیم کۆماری کوردستان بۆ کۆماری مەهاباد گونجاو بێت. ڕاتان چییە ؟MarMzoK ١٣:٤٩, ٢٨ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

ئایا مەبەستی پێشوا لەو کۆمارە تەنیا کۆمارێک بۆ ئەو ناوچە بوە؟
ئایا ئەگەر کۆمار تا ێێستا مابای، پێشوا هیچی نەدەکرد و کۆمار هەر لە مەهاباد بوو؟
ئایا مستەفا بارزانی، مەهابادی بوو؟
— ئەم لێدوانە لەلایەن Ferhad y واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
بەڵێ کۆمار هەر بۆ ئەو ناوچەیە بوو، لەبەر ئەوەی لە دۆکیومێنتەکانی سەبارەت بە کۆمار دەخوێنینەوە کە لە هۆکاری ناڕەزایی خەڵک ، ناڕەزایی لە حکومەتی ناوەندی ئێران‌بوو. کاتێ کۆمار هاتوەتە سەرکار، وتوێژێک ئەگەر ڕووی‌داوە دەگەڵ دەسەڵات‌دارانی ئێرانی بووە. شەڕ و پێک‌دادان لە نێوان کۆمار و ئەرتەشی ئێرانی بوو، نەک تورک نەک عەرەب. هەروا کۆمار لە دوایی‌دا زۆر بەداخەوە بە دەست ئەرتەشی ئێرانی ڕووخێنرا و پێشەوا لە سێ‌دارە درا. یەکەم ئەنجامی ئەو باسە کە دێتە مێشکەوە ئەوەیە کە ئەم بابەتە، واتە دامەزرانی کۆمار، تەنها بۆ دەسەڵات‌دارانی ئێران گرینگ بووە. ئەگینا سۆپای تورک و عەربیش ئەهاتن بۆ ڕووخاننی کۆمار.
نازانم و کەس نازانێ ئەگەر کۆمار بمایە چی‌دەبوو، قسە لەوە کردن یا تێکەڵ‌کردنی ئەوە دەگەڵ بڕیاردان بۆ ناوی ئەم لاپەڕە پێموانییە هیچ زانستیی بێت.
نەخێر مەلا مستەفا مەهابادی نەبوو، دوای ئەو کێشانەی لە کوردستانی باشوور هاتە ئاڕا لە نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندی، زۆر ئەمدیو ئەودیوی سنوورەکانیان کرد و لە کاتێک‌دا کۆمار سەرکەوت وەک ژنەڕاڵێکی ئەرتەش، خزمەتی بە کۆمار کردووە (تەنانەت لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی سەبارەت بە کۆمار خوێندوومەتەوە کە بارزانی وەک میوانی کۆمار بووە)، هەڵبەت نازانم مەهابادنی مەلا مستەفا پەیوەندی چییە بە ناوی کۆمار.
هەڵبەت تووشی هەڵە نەبیت، من خەڵکی مەهاباد نیم و بەو ناوە نامەوێ پلەی مەهاباد بەرز کەمەوە. بەڵکوو لە بەڵگەنامەکان‌دا هەر بە ناوی کۆماری مەهاباد هاتووە. چاو لەمە بکە [١] هەر ناوی لاپەڕەکە کۆماری مەهابادە.
— ئەم لێدوانە لەلایەن Marmzok واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

من پێموایە کۆماری کوردستان باشترە، چونکە ناوی ڕەسمیی ئەو کۆمارە کۆماری کوردستان بووە و خۆی بەو ناوەوە ڕاگەیاندووە. --Aza ١٥:٥٣, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

پەڕگە:Alai-kurdistan-1-.gif

ئەم ئاڵایەی لەم وتارەدا بەکارهاتووه هەڵەیە. ئەمە ئاڵای کوردستانە، ئاڵای پێشەوا ئەمە بوو:

:)چالاکلێدوان ٢١:٤٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١١ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 2 بەستەری دەرەکیی کۆماری مەھابادم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی کۆماری مەھابادم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٣١، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆماری کوردستان".