وتووێژ:چەو

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی سەرچاوەکانی ڤەژین

سەرچاوەکانی ڤەژین

دەستکاری

سڵاو کاک @Pirehelokan: ویستم پێت بڵێم کە گەر ڤەژینت کردە سەرچاوە، ئەوا باشتر وایە کەڵک لە داڕێژە:بیرخستنەوەی ڤەژین وەرگریت چونکە ئاوا گۆڕانکاری گەورەمان زۆر بۆ ئاسان دەکرێتەوە و دەشزانین لەسەر چەند وتار ڤەژین کراوەتە سەرچاوە. ماوەیە پێش ئێستاش ناونیشانەکەیان گۆڕیبوو، کە ئەمە نموونەیەکی چاککردنەوەی ناونیشانەکەیە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:١٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: ئەمە دەبێتە زیخ و sand دەبێتە لم. چالاک وتووێژ١٨:٠٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، چەو، ڕیخ (یان زیخ یان خیز) و لم ھەرکام پێناسەی خۆیان ھەیە لە میکانیکی خۆڵدا. لم بە خاکێک دەگوترێت کە دانەکەی زۆر ورد بێت و دانەکان بەردەست نەکەون (وەک سیلت و کلەی بە ئینگلیزی). لە فەرھەنگی خاڵدا لە بەرامبەری لمدا نووسیویە زیخی شینکاری زۆر ورد. لم ھێند وردە ئاو لێڵ دەکات. زیخ یان ڕیخ یان خیز دنکەکانی گەورەترە و بە دەست ھەست بە دنکەکانی دەکرێت و ئاو زۆر لێڵ ناکا. چەو بریتییە لە خیزی زۆرگەورە یان وردەبەرد کە ئاو لێڵ ناکەن. ئەمە ئاساییە کە لە کوردیی شاریدا یان بەپێی ناوچە ئەم وشانە جێگۆڕکێ بکەن یان بە ھەڵە بەکار بێن (وەک چۆن شەک و بەرخ و کاوڕ و بەران یان باڕۆکە و کرتەمر و مریشک یان نوینکە و نۆبەن و مانگا و گا و کەڵەگا ڕەنگە تێکەڵ بکەن). مومکینە لە ناوچە بۆ ناوچەیشەوە فەرق بکات. بۆ نموونە لە موکریان ڕیخ مەعنای پیسیی ئاژەڵ دەدات. لە پێنجوێنەوە تا سنە ڕیخ (یان ڕێخ) مەعنای ماسە دەدات. من ناڵێم ھەڵەیشن چون لە فارسیدا ڕیگ ھەیە بە مەعنای خیز یان لە کوردیدا ڕیقنە ھەیە بە مەعنای پیسیی مەل یان ڕیخۆڵە (کە پیسیی پێدا دەچێ) کە ھەردووکیان پەیوەندییان بە ڕیخەوە ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: ئەوەی ھاومانای زیخ-ە زیاتر پێی دەڵێن ڕێخ ھەتا ڕیخ. بەڵێ ڕێخ ھەر ئەمەیە بە فارسی دەڵێن ریگ (لە ئێرانی کۆندا رەیکە- و لە فارسیی ناویندا رێگ).
ڕیخ-ی موکریش بە فارسی دەبێتە ریغ لەگەڵ ڕین و ڕیان ھاوڕیشەیە.
ئەم دوو وشەیە لە دوو ڕیشەی جیاوازن.
من پێم وایە چەو دەبێتە en:pebble و زیخ دەبێتە gravel.
ئەگەر زیخ gravel بێ دیارە لم (زیخی ورد) دەبێتە sand. من ھیچ سەرچاوەیەکم نەدۆزییەوە بزانم لم ئەوەندە ورد ھەیە وەک جنابت دەڵێی ئاو لێڵ کا یان نا. مەککێنزی و تۆفیق وەھبی لە فەرھەنگەکەیاندا بۆ لم نووسیویانە sand[١]. چالاک وتووێژ٠٩:٤٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کوردیدا بیستوومە بە sand ڕەمڵ-یش (لای ئێمە ڕەڵم) دەڵێن کە عەرەبییە و لە عەرەبیشدا رمل ھەر sandە. ئەمەیش دەتوانین دابنێین.
clay بە کوردی (سۆرانی) وا بزانم دەبێتە گڵ. بۆ siltیش تووشی لیتە ھاتووم.
دەی بەپێی قسەی جنابت pebble دەبێتە چی؟ بیروڕات چییە؟ چالاک وتووێژ١٤:٥٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
@Calak:ئەم وشانە وشەگەلی زانستین و ئاساییە لە زمانی عامەی خەڵکدا جێگۆڕکێ بکەن. بەڵام گرنگ ئەوەیە مەعنا زانستییەکەیشی بەرچاو بگرین. بۆ نموونە لە کتێبی Craig's Soil Mechanicsدا بەپێی ئەندازەی دنکی خاکەکە ئەمە نووسراوە (ئەندازەکان بە میلیمەترن): کلەی، بچووکتر لە 0.002 میلیمەتر؛ سیلت، 0.002 تا 0.06؛ سەند 0.06 تا 2؛ گرەڤل 2 تا 60؛ کابڵز 60 تا 200. لە 200 میلیمەتریش گەورەتر boulders یانی بەرد یان تاشەبەرد/گابەرد. یانی کرەیگ ھەر pebbleی نەھێناوە لە لیستەکەیدا. ئەگەر لێرە لە پلەبەندیی وێنتوۆرسدا بگەڕێی (en:Grain size) ھەر pebbleی بە تەنیا تێنەخستووە و پێبڵ بە چەند جۆر گرەڤڵ دەوترێت (یانی وشەکە گشتی ترە). ئەگەر وردەبەردی چەم نیشانی خەڵکی ئاسایی ئینگلیز و ئەمریکیش بدەی دەڵێن ئەمە pebbleـە. ناچن ئەندازەی بگرن بزانن بە کام ئەندازە دەخوات. بە بۆچوونی من pebble گشتی ترە و ئاماژە بە بەردی لووسی وردی گوێی چەم و کەناری دەریا دەکا. دەربارەی ئەو شتەیش دەربارەی ێ و ی تەواو دڵنیا نیم کامیان ڕاستە. یانی لە زمانی ئێمەدا دەڵێن ڕیخ و مەبەست زیخە. لە ناوچەی ئەردەڵانیدا دەڵێن ڕێخ. ئەمەش عەجیب نیە چون لە کوردیدا (ھەروەک لە فارسیدا) زۆر ێ گۆڕاوە بە ی. وشەیەک وەک ڕیش (بە مەعنای ڕدێن و مووی دەموچاو) کە ئەمڕۆ تەنانەت لە سنەیش پێی دەڵێن ڕیش لە فەرھەنگی ئەحمەدیدا نووسراوە بە ڕێش ھاتووە چون لەگەڵ ئێش قافیەیە! (لە کوردیی ئەمڕۆدا بە دەگمەن ڕێش دەبیستین) پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٠، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: بۆ ڕێخ و ریخ من لە ئەردەڵانی و کەڵھوڕی و ئیلامی و پاڵەیی و تەنانەت لەکیدا ھەر ڕێخ-م بیستووە وا دیارە لای ئێوە بووەتە ڕیخ.
بۆ ڕێش و ڕیش بەڵێ ڕێش کۆنترە بەڵام ڕێش یان ڕیش ھەر دووکیان فارسین. لە کوردیدا دەنگی ش دوای بزوێن لە کرمانجیدا دەبێتە ھ و لە سۆرانیدا دەقرتێ. بۆ نموونە وشەی گوش-ی فارسی بە کرمانجی گوھ بە سۆرانی گوێ. یان وشەی میش-ی فارسی بە کرمانجی مھ بە سۆرانی مێ. ڕیش بە کرمانجی پێی دەڵێن ڕھ دیارە ڕیش-ی سۆرانی فارسییە. ئێمەی موکری دەڵێین ڕدێن (ڕ + -دێن وەکوو زنخدان زنخ + -دان) ئەمە کوردییەکەیەتی. ئەمانە بەس بۆ زانیاری.
با بچینەوە سەر بابەتی خۆمان. ئێستا جنابت بۆ pebble و cobble و ئەوانەی تر کە باس کرا (وەک clay و silt) چیت پێ باشە؟ من بۆ ھەندێکیان ڕای خۆم نووسیوە و پێداگری لەسەر ڕای خۆیشم ناکەم ھەر دەمھەوێ شتێکی ڕاست دابنرێ و شتەکە یەکلا کەینەوە. چالاک وتووێژ١٠:٣٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چەو".