وتووێژ:چوارشەممەسوورە

دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

مەگەر لە کوردیا پێ ناڵین چوارشەمە کوڵە؟ لە کۆنەوە وایان وتوە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەکرێت لەنێو وتارەکە ئاماژەی پێ بدەیت گەر سەرچاوە ھەیە. ئەو ناوەی باسی دەکەیت نزیک ٢٠٠ ئەنجامی ھەیە لە گووگڵ، لە کاتێک چوارشەممە سووری زیاتر لە ٣٠ ھەزار. تێبینییەکیش: کاتێک وتووێژ لەسەر ناوێک دەکەنەوە، بەشێکی نوێ بکەنەوە بە ناوی «ناو». سەرچیا‏١٦:٢٦، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم بەرەی ئەمڕۆیە ئەڵێن چوارشەمە سووری، بەڵام پیرەکان ئەڵێن چوارشەمە کوڵە یا کوڵە چوارشەمە. جا شتێکی تر، بۆ چوارشەممە، من خۆم بە چوارشەمە گۆی ئەکەم. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٤١، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێزان @Serchia: و @Aza: ھەر ئەم جۆرەی دەزانن کە ئەم جێژنە وەکوو جێژنی نەورۆز نییە کە لەناو ھەموو کوردانی جیھان بەڕێوە بچێت و زیاتر لەناو ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بەڕێوە دەچێت و من خۆشم خەڵکی ڕۆژھەڵاتم و لێرەدا زیاتر پێی دەڵێن چوارشەممە سووری، من لە خوامە کە لە ویکیپیدیادا ڕێزی وشە کوردییەکان بگرین و ھۆکارێک بە پاراستنی زمانی کوردی بین و بەخۆشتان چاکتر دەزانن کە ئەم وتارە بە کام ناوە بێت، بەڵام تکایە ئەگەر ویستان بیگوازنەوە ئەم ناوەش «چوارشەممە سووری» بێڵنەوە، کاک @Aza: بۆیە ناوی وتارەکە «چوارشەممە»یە چۆن لەڕووی وتاری چوارشەممە ھەڵمگرت، بەڵام منیش لەبارەی گواستنەوەی ئەم وتارانە لەگەڵتانم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ڕوونکردنوەکەتان، بۆ من فەرقێکی نییە ناوەکەی ھەرچی بێت، بەڵام گرنگە ئێمە ناوێک ھەڵبژێرین بۆ وتارەکان کە زۆرینەی خەڵک بیدۆزنەوە و لێی تێبگەن. بۆ مەسەلەی چوارشەممە یان چوارشەمە، ئەم شتانە لەمێژە یەکلایی بوونەتەوە و ئێستاش باسەکە ئەوە نییە. ئێستاش، ڕای من ئەوەیە ناوەکەی وەک خۆی بێت و لەنێو وتارەکەش دەتوانن ناوەکانی دیکەی بنووسن و بیکەن بە ڕەوانەکەر. سەرچیا‏٢٢:٥٥، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza:، کوڵەچوارشەمە ھەیە [١]. لە بڕێک شوێنیش بە چوارشەمەی ئاخری مانگی سەفەر ئەڵێن کوڵەچوارشەممە. یەزیدییەکانیش چوارشەما سۆریان ھەیە کە نزیکی ئیستەری مەسیحییەکانە یانی لە مانگی گوڵاندا. دیارە ئەم چوارشەممەیە لە ناوچەکەدا بووە ھاتووەتە ناو مەراسیمە ئیسلامییەکانیش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣١، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سووریم نەبیستووە. سوورەم بە تاک و تەرا بیستووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٥، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی ئێستا بەڕێزان @Pirehelokan:، @Aram:، @Serchia:، @Aza:، @Kushared:، @Calak: چی بکەین، تکایە ھەمووتان نەزەری خۆتان لەبارەی گواستەوەکە بڵێن تا بە شتێک بگەین. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لانی کەم لە وتارەکە ئاماژە بە چوارشەمە کوڵە بکرێت. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٥، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چوارشەممەسوورە یەک وشەیە نابێ جیا بنووسرێ. لە فارسیشدا ھەر ئاوایە و ھەر دەبی ئاواش بێ. بۆ باسی چوارشەممە و چوارشەمە-ش لە شوێنێکی تر یەکلای کەنەوە پێم باش نییە بڵێین شەممە. وەک ئەوەیە بڵێین پەمموو لە جیاتی پەموو.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:١٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، ھھھممم! کوڵەچوارشەممە تێئەگەم بەسەریەکەوە بنووسرێت وەک سوورەگوڵ، شێرەژن و... بەڵام چوارشەممەسوورە بۆ؟ ناو+ئاوڵناوە وەک بووکە بارانە/بووکەبارانە، پیشۆکە مارانە/پیشۆکەمارانە و گوڵە سەگانە/گوڵەسەگانە و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٠، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من تا ئێستا چوارشەمە سوورەم نەبیستووە!-Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من خۆم ھەر چوارشەممەسوور'م بیستووە. چوارشەممە و سوور'یش ناون. بزوێنی «ە»یش وەک نێوەندگیرێک کەوتووەتە نێوان ھەردوو ناوەکە. ناو + ە + ناوە = ناوەناو (نموونە: گوڵ + ە + باخ = گوڵەباخ نەک گوڵە باخ؛ کوا باخ گوڵە؟) لێرەش ھەر وایە و چوارشەممە نە سوورە نە شین بۆیە دەبێت بیان دەینە دەم یەکەوە و دەبێتە چوارشەممەسوور. لێرەش لێدوانێکم داوە.ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza:، لەسەر ئەو ناوە سوور نیم. حەز دەکەیت بیگۆڕە. چوارشەممە سووری لە فەرھەنگی فارسەوە ھاوردە کراوە. بیستوومە پیر یا نەخوێندەوار بە چوارشەممە سوورە بیخوازن. لەمانیشە نووسراوە: [٢]، [٣]، [٤] ھەرچەند ئەمانە بۆ من نابن بە سەرچاوە و زیاتر سینتاکسە کوردییەکەیە کە من ھان دەدا بۆ ئەو ناوە.
@Aram:، چوارشەممە سووریش باشترە لە چوارشەممە سووری. چ بەڵگەیەک ھەیە سوور ناوە و ئاوڵناو نیە. بۆ چوارشەممە شین نابێت؟ ئەی black Friday چۆن دروست بووە؟ یا چوارشەما سۆر؟ تەنانەت ئەگەر ناویش بێت وەک بووکە بارانە fa:عروس باران. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئارام سوور ئەگەر ڕەنگ بێ ئاوەڵناوە. ئەگەر لە چوارشەمەسوورە-یش دا سوور ڕەنگ بێ ھەر بەسەریەکەوەیە. بۆ نموونە دەڵێن و دەنووسن بەردەزوورە نەک بەردە زوورە (زوور-یش وەک سوور ڕێک ئاوەڵناوە). ئەوەی کە بڵێین سوورەگوڵ بەسەریەکەوەیە بەڵام گوڵە سوور دەبێ جیا بێ قسەیەکی بێبنەمایە.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٧، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە کە سوور ئاوەڵناوە. قسەی من لەسەر بۆشایییەکە بوو نەک ناو و ئاوەڵناو. گەر «ی» بخەنە دوای چوارشەممەکە (چوارشەممەی سوور یان سووری یان سوورە)، ئەوا لە بۆشایییەکە نەجاتمان دەبێت. ھەر وەک black Friday، گەر دروست بکرێت، ھەینیی ڕەش بۆی جوانترە یان ڕەشەھەینی؟ بێگومان ھەینیی ڕەش. بۆ گوڵەسوورە و سوورەگوڵیش منیش دەڵێم بەدەم یەکەوەن. دەی، لەشتان ساق بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٤، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی چوارشەممەسوورەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:١٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چوارشەممەسوورە".