وتووێژ:پێژمار

کۆتا لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

ئەمە لە قوتابخانەکانی باشوورا پێ دەڵێن ڕەنووس! لە وشەیەکی بێ دایک و باوک و بێ مانا دەچێ. کێ دەزانێ شی کاتەوە بۆم چۆن دروست بووە؟ ڕەنگە من ھەڵە بم و بە ڕاستی مانادار و پڕ بە پێستی مەبەست بێ. تکایە مەیگوازنەوە بۆ ڕەنووس. پێژماری حەسەن گونەیلی یا نە ھەر ڕەقەمی عەرەبی زۆر زۆر باشترن لە ڕەنووس. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Aza: لەگەڵ ڕێزم بۆ بەڕێزتان تکاتان لێدەکەم قسەکانتان بە جۆرێکی شلتر بنووسن تاوەکوو نەبێتە ھۆی دڵھێشانی ھیچ لایەنێک لە لایەنێکی تر. ئێستاش وابزانم بەو جۆرە براکانی ئەو دیو دڵیان بێشێت کە بە جۆرێک لە وشەکانیان گوتراوە بێ دایک و بێ باوک. سەرئەنجامی ئەو جۆرە وتووێژانە بێجگە لە پێوەچوون و دڵڕەقی ئەنجامێکی وای نابێت. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٢٨، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵام بۆ ناوەکە من ھەر لەگەڵ پێژمارم. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٣١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئازا نەیوتووە بێ دایک و بابە وتوویەتی وێ دەچێ وا بێ. ئەمە فەرقیان ھەیە. پاشان وتوویەتی ڕەنگە من ھەڵە بم و وا نەبێ و زۆر باشیش بێ. من پێم وا نییە قسەیەکی ناحەزی کردبێ. ئەم وشەیە ئەگەر بێ دایک و باوکیش بێ، ھی ئێمە یا ھی ئەوان نییە ھی زمانی کوردییە و کێشەی ھەموو لایەکییە. باشترە لە سەرچاوەیەکی بگەڕێین بزانین بۆ چی ڕەنووس دانراوە و ئەگەر پێمان باش بوو لە کاری بکەین. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤١، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
تێ ناگەم بۆ دەبێ دڵی کەس بێشێ؟ جارێکیش وتم تۆپی پێ زۆر وشەیەکی ناشیرینە، یەکێ لە ھاوڕێیان گلەیی کردبوو. ھەر زۆرم پێ سەیر بوو! -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٨، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی پێژمار چۆن دروست بووە؟ یانی مەبەستی ئامرازی پێ ژماردنە؟ ئەگەر وەھا بێت ئەیجنتەکەی بە کوردی دەبێ بە پێژمێر نەک پێژمار. دیجیتی ئینگلیزی ڕەگەکەی بە مەعنای پەنجەیە (چون پەنجە بۆ ژماردنی یەک تا دە بەکار ھاتووە). ڕەقەمی عەرەبیش ھاوڕیشەیە لەگەڵ مەڕقووم. بۆیە ڕەنگە ڕەنووس بە ڕچاوکردنی وشە عەرەبییەکە ساز بووبێت (نازانم چۆن). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٣، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە ستێمی ڕانەبردووی ژماردن دەبێتە ژمێر بەڵام لە ھەندێک شێوەزاری کوردیدا وا نییە. ھەر لە سۆرانیشدا دەڵێن بژار ناڵێن بژێر. ئەگەر وا بێ بە ژمارەش دەبێ بڵێین ژمێرە. بۆیە پێژمار-یش بێکێشەیە. -- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٥، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەوەی کە تۆ دەڵێیت زیاتر ھی گۆرانییە. بۆ نموونە مەولەوی دەڵێ غەریبەن قەدرش نگا بدارە یان بارە (لەجێی بێرە)یان واچە (لەجێی بێژە). پێشتر باسی کاریگەریی گۆرانی لەسەر سۆرانیمان کرد. ئینجا ئەمە چەن نموونە کە ناو (ھەروەھا چاوگەکە) و ئەیجنتەکە (یا ئەمرەکەی=ب+ی+ستێم+ە) /ا/کەیان دەگۆڕێ بە/ێ/: بژاردن، گوڵبژێر (بیبژێرە)؛ ژماردن، کاتژمێر (بیژمێرە)؛ ناردن، نامەنێر (بینێرە)؛ ناشتن، لالەنێژ (بینێژە) (مەحوی: کێ لە گوڵزاری خەما فەرھادی کردە لالەنێژ؟)؛ ڕژاندن، ئابڕووڕێژ (مەحوی)(فیعلەکەی بیڕێژە)؛ چاندن، دانچێن (بیچێنە). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٣٦، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
پیرەھەڵۆ گیان ئەگەر چاوگێک نیشانەی چاوگەکەی -دن یا -تن بێ و ڕیشەکەی دەنگی ئا-ی تێدا بێ، ئەم ئا-یە لە ستێمی ڕانەبردوودا دە سۆرانیدا دەبێتە ئێ:
ناردن: نێر-
بواردن: بوێر-
سپاردن: سپێر-
شاردنەوە: شێر-ەوە
بزاوتن: بزێو-
پاراستن: پارێز-
ھاویشن: ھاوێژ-
و …
ھەڵبەت ئەم ڕێسایە لە کەڵھوڕی و لەکی و ھەورامیدا نییە.
خودی وشەی ژمارە لە سۆرانیدا لەم ڕێسایە پێڕەوی ناکا. خۆی لە ستێمی ڕانەبردووە + -ە پێکھاتووە (وەک پرسە) بۆیە دەبوا بمان وتبایە ژمێرە. ئەمە پێمان دەڵێ لە سۆرانیدا ژمار-یش ستێمی ڕانەبردوویە (کە ئێستا فەوتاوە) بەڵام مۆلەتمان پێ دەدا لە وشەسازیدا دە کاری بکەین. ئەگەر بڵێین پێژمار ھەڵەیە بە ھەمان بەڵگە ژمارە-ش ھەڵەیە.
ھەڵبەت من دژی پێژمێر نیم ھەر ویستم بڵێم پێژمار-یش دەتوانێ ڕاست بێ. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەش بڵێم شاردنەوە لە سۆرانیدا ستێمی ڕانەبردووەکەی ئەغڵەب شار-ەوە-یە (کەچی لە کرمانجیدا ھەر دەڵێن ڤەشارتن ڤەشێر-). مەبەستم ئەمەیە ئەم ڕێسایە وا واش گشتی نییە و ھەیە ڕەعایەت ناکرێ (وەک بژاردن بژارە). -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێژمار باشترە لە پێژمێر. پێژمێر ئەوە ئەگەیێنێ کە بە شتێ کاری ژماردن و حیساب کردن ئەکرێ، بەڵام پێژمار ئەوە ئەگەیێنێ کە بە شتێ کاری ژمارە دروست کردن ئەکرێ. بۆ من کە وایە. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٤، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پێژمار".