پێژمار[١]، ڕەنووس یا ڕەقەم سیمبۆلێکی تاقانەیە کە بە تەنیایی (وەک «۲») یا بە ئاوێتەیی (وەک «۲۵») بۆ نواندنی ژمارەکان بە کار دەڕوا. ئەو دە پێژمارەی لە ژیانی ڕۆژانەدا بە کار دێن بریتین لە ۰ و ۱ و ۲ و ۳ و ۴ و ۵ و ۶ و ۷ و ۸ و ۹.[٢]