وتووێژ:پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ahrir لە بابەتی لوڕ

لوڕ دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Aram, @Kushared @Serchia ھەموو ئەوانی تریش

ھۆکاری بانگھێشتکردنتان یەکلایی کردنەوەی ئەو دەستکاریانەیە کە لەسەر ئەم وتارانەیە کە لەسەر ڕەچەلەکی لور ئەنجام دەدرێت بە تایبەتی ئەم وتارەی ئێستا کە وادیارە ھەرکەسەو بە کەیفی خۆی یان دەینووسێ لور (ID:949870) یان دەیکەن بە کورد (ID:968854) لێرە دەمەوێ یەکلایی بینەوە لورەکان چین؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: بەخوا باشتر وایە برادەرانی ڕۆژھەڵات بانگ بکەیت. بەشکووم @Paraw: بێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٤، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە و دەستکارییەکەم پوچەڵکردەوە بۆ لور، لە ئێستادا لور ھەر بە لور بانگ دەکەین نە کورد و نە فارس تا زیاتر یەکلایی دەبینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لوڕەکان لە سەردەمەکانی کۆن ناوی کورد لەسەریاندا بووە و ھەروەھا کە لە کتێبی شەرەفنامەیش نووسراوە یەکێک لە چوار لقی کورد بوونە. بەڵام ئێستاکە لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا شۆناسی لوڕی و کوردی دوو شۆناسێکی جیاواز بە ئەژمار دێن. دەتوانین بڵێین لانیکەم لە کۆتایی سەردەمی سەفەوییەکان و سەرەتای سەدەی ١٨ی زایینیدا لوڕەکان وردە وردە لە شۆناسی کوردی دوور بوونەوە و لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ دیتر وەکوو نەتەوەیەکی سەربەخۆ ناسراونەتەوە. بەڵام لە باشووری کوردستان بە ھەڵە بە کوردەکانی فەیلی، کەڵھوڕ و لەک دەڵێن لوڕ کە ناوێکی ھەڵەیە. ئێستاکە لوڕەکان خۆیان بە کورد نازانن، ھەرچەند ھێشتا زمان و شۆناسیان بە کورد نزیکە و ئەمە ڕاستییەتێکی حاشاھەڵنەگرە.پەڕاو (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw: کەواتە قسەی کۆتایی ئەوەیە لورەکان نە کوردن و نە فارسن و تەنھا لورن و سەربەخۆن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، بە ڕای من وایە.پەڕاو (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  پەسەندکرا گەر ھیچ نارەزاییەک نەبوو لەماوەییەکی کورتی تردا، ئەمە جێبەجێ دەبێت بەسەر تەواوی وتارەکانی تایبەت بە لور زۆر سپاس بۆ ماندوبوونتان بەڕێز @Paraw و بەڕێز @Aram. سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥١، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر چەند لوڕەکان لە مێژوودا بەشێک لە کورد بوون بەڵام چیتر نەماون، بۆیە منیش پێم باشە لە وتارەکاندا ھەر بە نەتەوەیەکی جیا ھەژمار بکرێن. بەڵام زۆر باش دەبێت ئەگەر لەو وتارانەی کە ئاماژە بە لوڕ دەکات، باس لە مێژووکەیان بکرێت و ئاماژە بە کوردبوونیان لە مێژوودا بکرێت. AHR (وتووێژ) ‏١٤:٠١، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد".