وتووێژ:نارسسیزم

(لە وتووێژ:نەرجسیەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

من ھەرگیز ئەم ناوەم نەبیستووە لە کوردییا کەس بەکاری بێنێت. بۆ وشەیەکی وەک نارسەسیزم، خۆپەرستیش ناگونجێ چوون ئێمە خۆپەرستی بەرامبەر hypocrisy بەکاردێنین. لەخۆباییبوون یان شتێکی وا گونجاوە؟ من نازانم، بەڵام ئەم ناوەی ئێستا ھەڵەیە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٣٩، ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

Narcissism لە ناوی کەسایەتییەک وەرگیراوە Narcissus بە یۆنانی Nárkissos. ئەم وشە یۆنانییە چووەتە ناو گەلێک زمانەوە. لە عەرەبیدا بووەتە نرجس لە فارسیدا نەرگس و لە کوردیشدا نێرگز یان نێرگس. ھەر لەبەر ئەوەیە لە عەرەبیدا پێی دەڵێن نرجسية. ئەگەر بەپێی رەگی وشەکەوە، وشەیەکمان بۆ دانابا ئێمەش دەمان توانی بڵێین «نێرگزخوازی». چاولێکردن لە رەگ و ئێتیمۆلۆجیی وشەوە، داتاشینی وشە زۆر ئاسان دەکاتەوە. بە ھەر حاڵ لێرەدا لەخۆبایی ئەمە نییە و لە کوردیدا بە مانای متكبرة-ە. با ھەر ئینگلیزییەکەی بێ نارسسیزم یان نارسیسیزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٢، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵئێپین وتووێژ ‏١١:٤٤، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەخۆبایی باش نیە، بەڵام وشەیەکی وەک خۆپەرست تا ڕادەیەک دەیگەیەنێت. داتاشراویش نیە. ھەرچەند بە کینایە مەعنای نەسەقزل و لەخۆبایی دەدات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٠٦، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەو پێیەی چەمکەکەهاوواتای گوڵی نێرگز، پێم وایە نێرگزییەت یاخود نێرگزیسم چەمکێکی گونجاوتر بێت. لە ئەفسانەکەدا لەو جێیەی کوڕەکە دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە گوڵی نێرگز دەڕوێت و ناوی گوڵەکە بە ناوی کوڕەکەوە دەنووسێت. عەڕەبەکان بە النرجسیة وەریانگێڕاوە کە شتێکی خراپ نییە، سەیر لەوەدایە هەندێک لە وەرگێڕە کوردەکان لایان ئاساییە بنوسن نەرجسییە بەس لایان ئاسایی نییە بڵێن نێرگزیسم. بنار (لێدوان) ‏٠٥:١٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@پیرەھەڵۆ: خۆپەرستی بۆ Egoism باشترە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئیگۆ یانی من. خۆپەرستیش selfishness ە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: منپەرستی ھەر دەبێتەوە خۆپەرستی و فەرقیان نییە. لە وتارەکەدا ھاتووە Egoism is the philosophy concerned with the role of the self, or ego. پێم وایە بۆ Egoism نە خۆپەرست باش بێ نە منپەرست و ئەوانە. بە فارسی دەڵێن خودگرا و خودگرایی ئەمە زۆر جوانە. بەھەرحاڵ بۆ ئەم وتارە لە وشەنامەکاندا تووشی حەزوەخۆیی ھاتم پێم خراپ نییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٤، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نارسسیزم".