نارسسیزم

جۆری کەسێتی

نەرجسی (بە ئینگلیزی: Narcissism) واتە خۆشەویستی خۆد یان خۆپەرەستی، کە بریتییە لە تێکچوونی کەسایەتی کەسێک کە دەبێتە خاوەنی چەند سیفەتێک وەک خۆ بەزلزانی، و گەورەیی، و ھەست کردن بە گرنگی و ھەوڵدان بۆ بەدەست ھێنان تەنانەت ئەگەر لەسەر ھەژماری کەسانی تر بێت. وە ئەم وشەیە ئاماژەیە بۆ ئەفسانەیەکی یۆنانی، تێیدا ھاتووە کە نەرسیس زۆر جوان بووە و ئاشقی خۆی بوو تا ئاستی مردن دوای بینینی ڕووخساری خۆی لە ئاوێکدا.

نەرسیس دروستی کردووە کاراڤاجیۆ، تێیدا نەرسیس دەر دەکەوێت کە سەیری جوانی خۆی دەکات و ئاشقی دەبێت.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری