وتووێژ:نەحو (زمانی عەرەبی)

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

تاگ دەستکاری

ئەوەی نووسراوە پشت بە سەرچاوەکان بووە و ھەر ئاواش کراوە بنووسرێت، جا ئەگەر کەسێک فەننی بێلایەنکردنی وتاری ھەبێت بەبێ گۆڕانکاری لە ناوەڕۆک بیکات سوپاسکراوە و، ھەڵبەت ئیشێکی کەمیش ناکات، چونکە بابەتە گرنگیی خۆی ھەیە لەناو کوردان. ڕێز و حورمەت. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Shaxstan: ئەمە یەکەم وتار نییە کە بە شانی و باڵی کەسێک یان شتێک ھەڵ بدات. "زمانی شیرین" لایەنگرە. نموونەی دووبارەبۆوە لەسەر ھەرکامێک لە ئایینەکان لایەنگرە. بەسەر شان و باڵ ھەڵدان لەلایەکی ترەوە، بەھەمان شێوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستەکەی، بەڵام ئەمە حەقیقەتە و ھەروەک وتم پشت بە سەرچاوە بەستراوە و دیاریشە کە باسی زمانی شیرین و پاراو و شتی وامان نەکردووە بەڵکو ئەمە خۆی لە ئایەتەکە و تەفسیرەکە نووسراوە، ئێ خۆ تۆ ناتوانی دەسکاری دەقی سەرچاوەکە بکەیت، وە بۆتۆش و بۆ منیش نییە کە خۆمان بێین تەرجومەی ئایەتێکی قورئان بکەین، تەبعەن ھەر لەبەر بێلایەنی، چونکە ئەمە کاری کەسێکە کە شارەزای ھەردوو زمانەکە بێت نەک تەنھا عەرەبی، منی داماویش تەنھا ئەم تەفسیرەم پێبوو کە لەناوخۆمان مەشھوورە.. ھەرتۆش لە یاساکانی ویکیپیدیا لەمن شارەزاتری. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆی نابێت ھیچ سەرچاوەیەک وەک خۆی بێنیت و وەریگێڕیت و دایبنێیتەوە، ئەمە پێشێلکردنی مافی بڵاوکردنەوەیە، دەبێت گۆڕانکاری تیا بکرێت. ئەم شتانەی کە باسم کرد چاکیان بکەن بێ کێشەیە. بەدوای سەرچاوەی تر بگەڕێن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە چۆن دەبێت؟ ئێ من وتم ئەمە قورئانە و بۆم نییە خۆم شتێکی لەسەر وەرگێڕم، ئەمەشی وتت خۆ بۆ ھەموو مەسەلەیەک ناکرێت، وەکو ئەمە، ئێ چۆن دەتوانم لەسەر مەسەلەی "قورئان" من دەسکاری سەرچاوەی بکەم و لەخوارەوەش بنووسم ئەمە سەرچاوەکەیە، وەڵا من ناتوانم، دەستم نایگرێ، غیرەتیشم نییە! ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٢:٣٨، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من داوای دەستکاریکردنی دەقی قورئانم نەکردووە، بەڵکو گۆڕینی سەرچاوەم کردووە بۆ ھێنانەوەی نموونەی باشتر وەک لە ئایینییەکان.◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٤٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا چۆنە؟ ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
نەمزانی بۆ تاگی بێلایەنی لەم وتارە دانراوە! نابێ تاگێکی وا لەخۆوە دابنرێت، پێویستە لەگەڵ تاگەکە ھۆی دانانەکەشی بنووسرێت و ئاماژە بەو شوێنانە بکرێت کە لایەنگرانە نووسراون. سەرچیا‏٠٧:٣٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

┐───────────────────────└
لەگەڵم ڕێز، بەڵام ئەڵێی قورئان دەخوێنمەوە نەک وتار لەبارەی نەحو. لە ھیچ کامێ لە ویکییەکانی تریش وانییە، تەنانەت لە ویکی عەرەبیش ئاوا نموونەی لە ڕاددە بەدەر بۆ قورئان لە ھیچ وتارێک دانەنراوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٠٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

وایە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
جا ئێوە ج حەقتان بە ویکی عەرەبییە؟ خۆ من لەم تەرجوومەم نەکردووە.. پاشان ئەمە ڕاستییە و من تەنھا گرنگی نەحوم نووسیوە و نووسیتم لای موسڵمانان، بێگومان سەدا نەوەدی موسڵمانانی غەیرە عەرەب ھەر لەبەر قورئانەکە و حەدیسەکە دیڕاسەی دەکەن، جا کوردیش بێ بەش نییە لەمە و تەنانەت لە خزمەتکردنی ئەم زانستەش! جا بۆیە گەر گرنگی نەنووسم ئەوە شتێکی نوقسانە و سەرچاوەش نەنووسم نوقسانە و سەرچاوەکەش قورئانە! ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەموو ویکییەکان سیاسەت و یاسا بەیەکیان ئەبەستێتەوە. ئێمە تەنھا سەرچاوەی باوەڕپێکراو بۆ وتار دادەنێین و کتێبێکی ١٤٣٧ ساڵ لەمەو پێش کە کەس نازانێت ئەسڵ و ئەساسی ھەیە یان نا نابێتە سەرچاوە. لایەنگری ئایینەکان لە وتارەکان زۆرە و ئەمەش نابێت. من ڕێزی بیر و بۆچوونی ھەموو لایەک دەگرم و ھیوادارم ھەمووانیش ڕێز لە ھێشتنەوەی ویکی بە بێلایەنانە بگرن. تۆ وا قسە ئەکەی کە ئەو کتێبە تەنھا سەرچاوەیە لەکاتێکدا دەیان سەرچاوەی تر بە پوختی لەسەر ھەمان بابەت قسەیان کردووە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە منم؛ یاساکانی ئیسلام لەپێش ویکی، برام تۆ باسی کتێبێ ئەکەیت ھەموو ئەرز و ئاسمان خڕ بوونەتەوە یەک ھەڵەی نەحوی و غەیرە نەحوییان تێدا نەبینیوە چۆن نابێتەوە سەرچاوە؟ تۆ باسی ئەو کتێبە ئەکەیت کە ئایدۆلۆژیای بەردینی تۆی کردووە بە پووش ... تۆ باسی ئەو کتێبە ئەکەیت کە مامۆستای خانەدانانی کورد بوو.. برام ئەمە با بۆتۆ سەرچاوە نەبێت بەڵام بۆ ملیاران کەس گەورەترین سەرچاوەیە.. دوایی ئەوە تۆ قسە بە موقەددەسات ئەڵێیت و دواییش ئەڵێی لەگەڵ ڕێزم؟ تۆش وەکو کابرات کرد، ئێ برام تۆ کە بڕوات بە خوا یان بەم ئایینە نییە یان ئیختساست عەرەبی نییە چ حەقێکت بەم مەوزوعانەیە؟ تۆ ھەر خەریکی مۆسیقا و پیانۆ و میانۆی خۆت بە! (تەبعەن لەگەڵ ڕێز و حورمەتم) ئێ بەخوا تەداخولیشی ناکەم، بۆخۆت ھەر پەرەیان پێ بدە! من کە مەسیحی نیم یان جولەکە نیم و ھیچیش لێ نازانم بۆ تەداخرلی بکەم؟.. لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ   (کافیروون:٦).. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بە من چی، ئارەزوو دەکەی کتێبەکە بپەرستە، بەڵام بیر و باوەڕی خۆت و ئایینەکەت تێکەڵ مەکە بە ویکی. من داوای ئەوەم کردووە. ئەم کتێبە نابێتە سەرچاوە بۆ ویکیپیدیا. من ھیچ دژایەتییەکم نەکردووە و تەنھا ئاگادارم کردوویتەوە. یاساکانی پەڕەی وتووێژ ڕێگە بەم باسانەی نەداوە و پێویست بە دەمارگیریش ناکات. تۆ کە لە ویکی بەشداری دەکەیت ملکەچی سیاسەتەکان و ڕێساکانیت، ئێرە قورئان و ئینجیل و ھیچ کامێک لەو جۆرانە بەڕێوەی نابەن. بەڵکو مرۆڤی تێگەیشتوو بێلایەن.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان کتێبێک سەرچاوەی زمانی عەرەبییە نابێتە سەرچاوەی وتارێک سەبارەت بە عەرەبی.. تۆ ئەمەنە خوێنەواری فەرموو من وا نووسیومە لە ئیسلام و لەلایەن موسڵمانان گرنگە.. بۆچی؟ لەبەر قورئان.. چۆن؟ ئەوەتا لەقورئاندا!.. عەزیزم پێم وتی کە لە شتێ نازانی خۆتی تێ ھەڵمەقوڵتێنە!! بڕۆ کەمانەکەی خۆت بژەنە! ئێ کەمن ئەڵێم ئەمە لە ئیسلامدا ئاوایە دەبێ بەڵگە ھەر لە دەقی ئیسلامدا بێنمەوە! دوایی تۆخۆت دەمارگیریت درووست کردووە بۆ بەملی منی دادێنیت برام ... ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ ئەم ساویلکەییەت وەک میکانزمی دیفاع بەکار ئەھێنی، نازانیت لەم پڕۆسەیادا خۆت شەرمەزار ئەکەیت. یەک: تۆ چووزانی من ھیچی لەسەر نازانم؟؟ خۆت ھەر حەز ئەکەی قسە بۆ خەڵک دروست بکەیت یان...؟ دوو: دڵنیایت کە خۆت نەخوێندەوار نیت؟ چوونکە نەحو یاسای ڕێزمانیی عەرەبییە. مادام بە دەیان و سەدان سەرچاوەی تر ھەیە کە باس لەوە دەکات و ئایینی تێکەڵ نەکردووە بەم باسە و تۆش بە دەست ئەو سەرچاوانەت ھەڵگرتووە کە بە ڕوونی بە لایەنگرانە نووسراون زۆر دەڵێن لەبارەی کەسایەتییتەوە. من پێم وتیت ئەبێت ئەم وتارە نوێ بکرێتەوە و سەرچاوەی بێلایەنی بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام دیسان ئەو قسەیت پشتگوێ خست و کەمی توانات لە تێگەیشتن و فێربوون و بەکارھێنانی مەنتیق دەدەیتە پاڵ "نەخوێنەواری" کەسێک. ھیچ شتێکی زیاترم پێشبینی نەدەکرد لە تۆ، بێگومان. ئەگەر دەتەوێت ئێرەش گەندەڵی قبووڵ بکات، کاتی خۆت ئەکوژی. من زیاتر کاتی خۆم لەسەر لێدوانێک بەسەر نابەم کە بە ھیچ شوێنێک ناگات لەبەر ئەو دەمارگیریی و ڕقە توندەی فێرکراوی لەلایەن کۆمەڵگە و ئایینەکەتەوە، و حەزیش ناکام یاساکانی پەڕەی وتووێژ لەمە زیاتر ژێرپێ بخەم، چوونکە ڕێز لە کەسایەتی خۆم ئەو پرۆژەیە دەگرم کە بەشداری تێدا دەکەم.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٠، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە برام داوا لێ بووردن دەکەم فەرموو چاکی بکە ھیچ مانعم نییە، ھەر بەجددی بەڕاستی مادام کەسێک شارەزای ماددەکە بێو سەرچاوەی باشتر پێ بزانێت ھەر پێم خۆشە پەرەی پێ بدات.. برام تۆ فیکرەکەت وای فێرکردوویت ھەرکەس وەک تۆ نەبێت بێ ئەقڵ بێت و کێشە بنێیەتەوە و ئنجا قەرداریشمان بکەیەوە ..با چیتر زۆر بۆ کم نەڵێین...وەڵام نەدانەوەم بۆ ئەم قسانەت با لەبەر ئەو ڕێزەت بێت کەلە کۆتایی لێدوانەکانت دەینووسیت!.. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٢:٤٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

┐──────────────────────────└
ھاوڕێیان @Shaxstan:، @Épine: داوا لە ھەردوو بەکارھێنەر دەکەم بڕێک لێبوردەییتان ھەبێت و ویکیپیدیا:چارەسەرکردنی ناکۆکی بخوێننەوە. دەربارەی ئەو باسەی سەرەوەش ئەوە عەرز بکەم کە گرنگیی نەحو شتێکە کە بە قەولی عەرەب ئەزھەرومینەشەمسە. ئیتر نووسینی ناوێت! تۆ ھەر زمانێک بگریت ئەگەر گوێ بە سینتەکس نەدەیت خوێنەر و بیسەر لە قسەکەت تێناگات. ئیتر ئەمە پێویست بە نووسین لە ویکیپیدیادا ناکات. بەڵام وابزانم مەبەستی ShaXstan گرنگیی نەحو لە ئیسلامدا بوو، چون تیکستە ئیسلامییەکان بە عەرەبین. بۆیە من پێشنیار دەکەم ئەو سەردێڕە بکرێت بە گرنگیی نەحو لە ئیسلامدا. ئینجا ئەو ئایەتانەی کە وتراوە قورئان بە عەرەبی بووە و ھتد ڕاستییەکەی تێنەگەیشتم پەیوەندیی چییە بە بابەتەکەوە. ئەوەش کە قورئان بە عەرەبییە لە ھەتاو ڕوونترە. ئینجا ھاوڕێ @Shaxstan: ئەوەی کە دەفەرمووی ناوەرۆکی سەرچاوەکان ناکرێ بگۆڕین ڕاستە، بەڵام ئەگەر وتارێک ھەمووی سەرچاوەکانی ھی یەک لایەن بێت، ئەوە لایەندارانەیە. ھەرچەن بە بڕوای من تەگی لایەندارانە بۆ ئەم وتارە پێویست ناکات. دەتوانین بە دەستکاری کردن بیھێنینە ڕاستە. بەڵام تکایە با وشە و دەستەواژەکان و شێوازی وتارەکە ئینسایکلۆپیدیایی بێت نەک شتی تر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

من خوێندومەتەوە. سوپاس. خۆی شایەنی تاگی سڕینەوە بوو نەک لایەنگری. منیش لە گەڵ گواستنەوەم، خۆ ٩٠% باسی قورئان و ئیسلامە بەھەرحاڵ.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:٥٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من هیچم نیە لەگەڵ ئەمە و داوای لێبووردنیشی لێ دەکەم و دان بە هەڵەی خۆشم دادەنێم، بەڵام ئەو کابرایە لەو گۆڕە باسی ساڵی دابەزاندنی قرئان و پێشێلی موقەددەساتی کرد، کە بێگومان دیاریشە دیندار جوێن بەخۆی بدرێ پێی خۆشترە... بەهەرحاڵ من گرنگیی نەحوم لەڕووی ئیسلامەوە نووسی چونکە نەحو سەڕف و علومی عەرەبی ئێستا مولحەقن بە علومە شەرعییەکان! من سەرەتا لەم برادەرە نەگەشتم، باسی تەفسیری یەکەمی کرد، منیش گۆڕیم بە تەرجومە، ئەمجا هاتە سەر دەقی قورئانەکە، ئێستا ئەڵێ هەمووی ڕەشکەینەوە.. نەخێر، گەر ئێوە نەیکەن من خۆم دەسکاریێکی دەکەم پشت بە سەرچاوە، بەڵام بزانن، زمانی عەرەبی شتێکێ لەوجۆرە نیە دەیەها ڕای لەسەربێت تا بڵێم ئەمە یەکلایەنانەیە.. هەر خۆی ئاوایە.. ئەم بەسەرهات و حەدیس وئایەتانەش خەتای منی تیا نیە ئێ چونکە زمانی عەرەبە و عەرەبیش زۆرینەی موسڵمانە، بۆیە زۆربەی زانایانی نەحوش هەموو زانای ئیسلامیش بوون..تەنها یەک دوو ئایەتیش لە وتارەکەدا مانای ئەوە نیە سەدا نەوەدی باسی بیسلامە... ڕێز و حورمەتم. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٠١:٤١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine:، تکایە ئەو تاگەی لایەنگرییە لاببە. وتارەکە کێشەی زۆرە، بەڵام پەیوەندیی بە لایەنگریی لایەنێکەوە نیە. ئەو بەکارھێنەرەش تازە وتارەکەی دەست پێکردووە. لە جێی ئەوەی لێرە شەڕ بکەین با یارمەتیی بدەین و لە یەکتر باشتر تێبگەین. @Shaxstan:، بەداخەوە وتارەکە کەموکۆڕیی زۆرە. ھەموویم خوێندەوە. زیاتر لەجێی ئەوەی کە باسی چییەتی و چۆنێتیی نەحوی عەرەبی بکات باسی گرنگیی ئیعراب لە دەقە ئیسلامییەکاندا دەکات. مەبەستی Épineیش ھەر ئەمە بوو وابزانم. بۆیە بە بڕوام پێویستە زیاتر پەرە بە وتارەکە بدرێت و زۆربەی ئەوەی ئیستە نووسراوە بخرێتە بەشێک بە ناوی نەحو لە ئیسلامدا یا گرنگیی نەحو لە ئیسلامدا. چونکە وەک عەرزم کرد ئەو نموونانەی وتراون یارمەتیی خوێنەر نادات لە تێگەیشتنی خودی نەحودا. یانی ئەوەی کە بۆری رسول بکرێ بە ژێر مەعناکە دەگۆڕێت دروستە، بەڵام سەدان نموونەی تری وەھاش ھەن، ھەر عەرەبیش نیە کە وەھایە و سینتەکسی ھەموو زمانێک لێزانینی پێویستە. قسەی من ئەوەیە دەربارەی خودی نەحو پێویستە زیاتر بنووسرێت، چون ئیستە حاڵی حازر وتارەکە زۆر ویکیپیدیایی و ئینسایکلۆپیدیایی نیە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:١٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوەی پیرەھەڵۆ وتی ڕاستە. بەھیوای ئەوەی ئێستا مەبەستەکە گەشتبێت. کە کێشەکان چارەسەرکرا ئەو تاگە ئەوسا پێویستە لابرێت، ئەم کەیسەش وەک ھەموو ئەوانی تر. لە ئێستادا من خەریکی وتاری ھەڵبژێردراوی مانگی داھاتووم بۆیە ناتوانم یارمەتی بدەم، بەڵام پێشنیاری من ئەوەیە لە ویکیپیدیای عەرەبییەوە وەربگیرێت و وەربگێڕدرێت. ئەگەر ئەمە لە ویکی ئینگلیزی، سویدی، فەڕەنسی بووایە، ھەر زوو سڕدرابۆوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:١٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
تێگەشتم .. ئێ وتم، خۆم دەسکاری ئەکەم و ئێوەش بیکەن، ئەمەش ئەکەینە بەشێک -گرنگیی نەحو لە ئیسلامدا-، یان ھەر دەیسڕینەوە ... من خۆم ھەر وتارێ بزانم لە عەرەبییەکە باشە وەریدەگێڕم، بەڵام لە عەرەبییەکە پشتی بە "یەک" سەرچاوە بەستووە .. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٠٨:١١، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، @ShaXstan:، من خۆم لەگەڵ وەرگێڕان نیم. بەڵام وەرگێڕان ئاسانترە بڕێک جار :). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

ئەم ناوە زۆر ناسراو نییە لەنێو خەڵکی، سەرەڕای ئەوەش کە بە ھەڵە نووسراوە «نەحوو» نەک «نەحو». لەگەڵ ئەوەم بکرێتە «ڕێزمانی عەرەبی»، دەکرێ لەنێو وتارەکە ئاماژە بە ناوەکانی تر بکرێت. سەرچیا‏٠٧:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ «ڕێزمانی عەرەبی»م ناکرێ لەسەر ھەر رێزمانێک ناوێک بنرێ. ئەگەر بە عەرەبی پێی دەڵین نەحو با لە وتارەکەدا ئاماژەی پێ بکرێ بەڵام پێویست نییە ئێمەش بڵێین نەحو.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا براینە ئەمە "ڕێزمانی عەرەبی" نییە چونکە ڕێزمانی عەرەبی دوازدە عیلمی قیتە، بێجگە لە نەحو ئەوەتا سەڕف و بەلاغە و عەڕووز و معانی و... ھەمووی ڕێزمانی عەرەبییە، بە نیسبەت "نەحو"ش "نەحوو" نیە لە عەرەبی، جا ئەگەر کوردیش دەسکاری کردبێ ئەوە نازانم، چونکە ئەم حائەی ناوەڕاست خۆی ساکینە، جا عەرەب کاتێ لەسەری ڕادەوەستێت لە جنسی واوەکە زەممەیەک بۆ حائەکە زیاد ئەکات لەبەر قورسی لەسەر زمان، ئەمە خۆی قاعیدەیەکە لە زمانی عەرەبی.. لەوانەش لەگەڵ ئەمە لێت تێکچووبێت چونکە کورد ئەڵێت "نەحو و سەڕف..".. بەھەرحاڵ، ئەگەر ھەر بیگۆڕن ئەوا ئەتوانن بیکەن بە (ڕستەناسیی عەرەبیی) چونکە نەحو پەیوەندی بە تەرکیبی ڕستەوە ھەیە.. ئەگەر ئەغڵەبیەتیش بکەنە پێوەر ئەوا بەڕاستی ئەغڵەبییەتی کورد بەڵکو ھەمووی ئەڵێن نەحو سەڕف و بەلاغە. قەڕاریش بۆ ئێوە. ---ShaXstan (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
خودی وشەی نەحو بە خراپ نازانم بۆ ناوی ئەم وتارە. چون لە ناو کوردیشدا باوە و بڵێی نەحو دەزانن ئاماژە بە چیە. ئینجا لە کوردیشدا نەحو بە شتی تر ناوترێ؛ بۆیە ئەوەی لە ناو کەوانەکەدا نووسراوە زیادەیە. مەبەستم ئەوەیە بۆ نموونە لە فارسیدا نەحو بۆ بەرامبەری سینتاکس دانراوە. فارس بە کتێبەکەی چامسکی سینتاکتیک ستراکچرز دەڵێن ساختھای نحوی بۆ نموونە. لە کوردیدا وەھا نیە. یانی نەحو ھەر بۆ عەرەبی دەوترێ. کەس ناڵێ نەحوی کوردی بۆ نموونە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی نەحو (زمانی عەرەبی)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٤٧، ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نەحو (زمانی عەرەبی)".