وتووێژ:مەسیحی

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناو: مەسیحی

گاور زیاتر بە زەڕدەشتی ئەڵێن.--Aza ٠٨:٠٥, ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

لە باشوور، گاوور یانی مەسیحی. زۆر باوە کە دەڵێن (گاور و جوولەکە). --برووسک ١١:٥٨, ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئازا، قسەکەی جەنابت تەواوە، بە زەردەشتی دەوترێ. بۆیە گاورم لابرد. — ئەم لێدوانە لەلایەن Broosk واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٣:٢٢، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ (UTC)


خاچپەرست دەستکاری

بەڕێز Min.neel، خاچپەرست شتێکی تەواو جیاوازە لە کریستیان. خاچپەرستەکان ئەوانە بوونە کە شەڕەکانی خاچپەستییان بەرپا کرد. بۆیە ببورە کە لای دەبەم --برووسک (لێدوان) ٢٣:٢٢, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە بروسک نووسینی کریستیان لە جیاتی ناوی کوردی بەھۆی نەزانینی ھاوتا کوردییەکەیەتی؟ یان ئەویش ھۆکەی جیاوازی باشووری و رۆژھەڵاتییە و بۆیە ناوێکی بیانیت نووسیوە؟.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٤٥, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئێمە دەڵێین مەسیحی بەڵام بۆ مەسیحی وشەی «فەلە»ش باوە بەڵام نازانم لە کوێوە ھاتووە.--چالاکWьтуwеж (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٤٨, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز فێرخواز، هۆکارەکەی ئەوەیە ئێستا لە باشووری کوردستان (هەرێم) بەشێوەیەکی فەرمیی لەناو میدیا و کتێبەکاندا مەسیحییەکان پێیان دەوترێ کریستیان، دەنا من وشەکەم لەخۆمەوە نەهێناوە، بگرە من بەدڵیشم نییە چوونکە ئەگەر لە ئینگلیزییەکەوە هاتبێ بە کریستیان ناخوێنرێتەوە.

مامە چالاک، ئەوەیانم نەبیستووە، بەڵام دەتوانیت زۆری بکەیت بۆ وتارەکە. --برووسک (لێدوان) ٢٣:٥٦, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لام سەیرە بۆ لە لای ئێوە ئەم وشەیە نییە؟ بە مەسیحیتیش دەڵێن فەلاتی. مامە وشەی «دیان»یش لە کوردەواریدا بۆ ئاماژە بە مەسیحی ھەیە.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:١٥, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ڕاستە برام لە ھەرێم کریستیان بەکاردێت، مەسیحیش بەکاردێ وە نەبێ تەنیا کریستیان بێ؛ بەڵام دوو وشەی کوردی ھەن کە ھاوتای مەسیحی عەرەبین (دیان-فەلە). ئەم دوو وشەیە خەڵکی ھەولێر بەکاریدێنن بۆ مەسیحیەکانی ھەولێر، وشەکانیش (فەلە) گوایا زمانی مەسیحیەکان (فەلە) فەل واتە خواروخێچ، ناڕێک، کراوە، شکاو، چونکە کە مەسیحیەکان کە دەیانەوێ بە کوردی قسە بەکەن زۆر بە ناڕێکی قسە دەکەن نمونە دەڵێن:ئەمن چووم لە بازاڕ و کڕیم سەوزەوات. کە مەبەستی ئەمەیە: چوومە بازاڕی و سەوزەواتم کڕی(چووم بۆ بازاڕ و سەوزەواتم کڕی)، (دیان) ئەویش لە (دین/ئایین)ەوە ھاتووە مەبەست لێی (دیانەتێکی تر - ئایینێکی تر) کە شارۆچکەیەکیش بە ناوی ئەوانەوە کراوە (دیانا-دیانە) کە مەبەست لێی جێگای دیانەکانە چونکە ئەوێ دیانی زۆر لێیە. وە ھۆی نەبیستی ئەم وشانەش لای بەڕێزتان ئەوەیە کە جاران سلێمانی دیانی لێ نەبووە، وە لە ھەولێریش ئەم دوو وشەیە بەس پیرەکان ئەیزانن گەنجەکان ھەمووی دەڵێن مەسیحی و کریستیان.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:٣٧, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
خاچپەرستیش ڕاستە باوە و ھەموو خەڵک بەکاردێنن بەڵام لە ڕووی ئایینییەوە وشەکە مانای خراپی ھەیە (چاکترە بوترێ خاچیەکان لە جیاتی خاچپەرستەکان) چونکە ئەو سوارچاکە ئەوروپییانە خاچیان نەپەرستووە خوایان پەرستووە خاچ تەنیا دروشمی ئایینەکەیانە و بە عەرەبیش ناڵێن (عباد صلیب) دەڵێن (صلیبی) واتە خاچی.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:٤٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە چالاک وەڵا من ئاگام لێ نییە، باشتر وایە ئەو دوو وشەیە زۆر بکەین بۆ وتارەکە.

دەمخۆش فێرخواز. لەڕاستیدا من ئەو وشانەم بەرگوێ نەکەوتووە، فەلە هەر بەهیچ جۆرێ نەمبیستووە، بەڵام دیانم بەرگوێ کەوتووە زۆر بەکەمی، بەڵام نەمزانیوە مەبەست لێی مەسیحییەکانە. بەهەرحاڵ دەتوانن زیادی بکەن، بەڵام وەک تۆ فەرمووت خاچپەرست ناتەواوە. خاچپەرست مەبەست لێی مەسیحییەکان نییە، بەڵکو ئەو کەسانەیە کە لەسەدە تاریکەکانی ئەوروپادا شەڕەکانی خاچپەرستییان بەرپا دەکرد. هەر بژین. --برووسک (لێدوان) ٠٠:٥٩, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

منیش خاچپەرست به باش نازانم و مانای کرێت و ھەڵەی ھەیە. بەڕاستیش نازانم فەلە و ئایین لە چی ھاتبێن بەڵام لەوەش دلنیا نیم کە فەل مانای خواری ھەبێ یان کوردەکانی مەسیحی ناڕێک قسە بکەن چون کورد دینی ڕەنگاوڕەنگی ھەیە: مسڵمانی سوننە، شیعە، مەسیحی، جوو، ئیزەدی، زەردەشتی و ... . کوردی قسەکردن نابێ کاری بە ئایین ھەبێ چون کورد ھەر کوردە.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠١:٠١, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سوپاس برای بەڕێز، ڕاستی گاوریش لە ھەولێردا مانای (غیر دین)ی عەرەبی دەدات و ھەندێ جاریش بیستوومە وەک (کافر) بەکارھاتبێت، بۆ خاچپەرستیش بەڕای بەڕێزت خاچی باشتر نییە لە خاچپەرست؟(ئەمە بۆ کاک بروسک)
ئێ کاکە من خۆ نەمووتوە تۆ مانای وشەیەکی کۆنی ناوچەیی دەزانیت کە تەنیا لە ھەولێردا بەکارھاتووە و ئێستاش خەڵکی ھەولێر خۆشیان بەکاری نایەنن، تۆ بۆ بەیتاڕەکە ھەرچی قاموس ھەیە گەڕایت ھەر نەتدۆزییەوە و فێری ماناکەشی نەبووی لەگەل ئەوەی کە بەباشی بۆم ڕونکردیتەوە ھەر دەتووت بەیتاڕ واتە دکتۆری بەیتەڕی کە دکتۆری بەیتەڕی وشەیەکی عەرەبییە و ھیچ پەیوەندی بە بەیتاڕەوە نییە، ئینجا ئێستا بەتەمایت کە لە (فەل) بگەیت، دوایی کوا کوردی مەسیحی لە ھەولێر ھەیە؟؟؟ من خۆ نەم وتووە کە مەسیحی ھەموو دنیا خوار قسە دەکەن وتم مەسیحی ھەولێر، مەسیحی ھەولێریش بە ئایین فەلە و بە ڕەگەزیش کلد (کلدانی) و ئاشوورن، خۆ کورد نین.(ئەمەش بۆ کاک چالاک).--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:٣١, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
یەکەم گاور ھەر ئەو شتەیە عەرەبان پێی دەڵێن مجوس و لە قورئانیشدا ھاتووە. با ئەوەش بلێم وشەکانی گۆران و گەورکیش ھەر لەم گاورەوە کەوتوونەتەوە.
پاشان من مانای ئەو وشانە (فەلە و دیان) لەمێژە دەزانم ھەر خۆشم ئاماژەم پێ کردن، ئێستاش کە ئێوە دەڵێن لای ئێمە لە بیر چۆتەوە زۆرم پێ سەیرە با ئەوەش بڵێم کوردیی ئێمەی موکریانی لەگەڵ کوردیی ھەولێر یەک شتە و جیاوازییان نییە (پیتی ل و ڵ نەبێ).
سەبارەت بە بەیتاڕەکەش ئێرە جێگای باسی نەبوو مامە ئێرە پەڕەیەکی گشتییە و دروست نییە ئئێمە لێرەدا باسی ڕابردووی لێدوانەکانمان بکەین. ئەوەی ڕاست بێ من لە داپیرم کە زۆر وشەی کۆن دەزانێ پرسیم ئەویش نەیزانی یانی چی و بڕیاریش نییە ئێمە ھەموو شتێک بزانین، فارس دەلێ: ھمە چیز را ھمگان دانند!
وشەی خاچیش باش نییە چون لە کوردەواریدا نەھاتووە و بە کار نەگیراوە و وەرگێڕانی عەرەبییە. خودی خاچیش ئەرمەنییە و خۆم لە زمانی ئەوانم بیستووە.
سەبارەت بەوەی کە مەسیحییەکانی ھەولێر کورد نین نەم دەزانی سپاس بۆ ئاگادار کردنەوەت.
پێم خۆشە بۆ وشەیەکی کوردی بۆ ناوی ئەم وتارە رێک بکەوین. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠١, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

تەنیا لای من مەڵێ ئەم وشەیە کوردی نیە دەستکاری

سەبارەت بە گاور وەکو وتم یەک مانا نادات تا بڵێم تەنیا ئەو شتەیە لەوانەشە مانای (مجوس)یش بدات "بەڵام لەپاڵ ماناکانی تری نەک بەتەنیا مانای مەجوسی بێت" چونکە لای ئێمە (مەجوس) پێی دەڵێن (ئاگرپەرست). وە زۆر جار دەڵێن ھیندی گاورن، ھیندیش ئاگرپەرستن بۆیە ئەمە لەوانەیە گاور مانای مەجوسیش بدات، بەڵام وەک کافر و غەیرەدینیش بەکارھاتووە.
فەلە و دیانیش بڕوا ناکەم لە سەدا یەکی گەنجان بیزانن تەنیا ئەوانە نەبێ کە زۆر پیردۆستن و حەزیان لە قسە و بەسەرھاتی پیرەکانە، وە دەکرێت پێم بڵێی مەبەستت چی بوو لە (ل و ڵ) نەبێ؟ چونکە ئەوەندەی من بزانم لە ھەولێردا دەنگی (ڵ) نیە و دەگۆڕێت بۆ (ر) نمونە:دڵ-در، گوڵ-گور. ھەروەھا کوردی ھەولێر سێ شێوەی ھەیە یەک شێوە نییە. نمونە بۆ وشەی (دەڵێم) (خۆشناوانە: ئەرێم یان وارێم، ھەولێریانە: دەلێم، کرمانجانە:دەرێم). ھی موکریان وەکو کامیانە؟
"ھمە چیز را ھمگان دانند" ئەم ڕستە دور و درێژە واتە ئێسکگرەوە (بەیتاڕ) شتێکی تریشی پێ دەڵێن (دەسگرەوە-دەزگرەوە) بەڵام بۆیە (دەستگرەوە)م نەنوسی چونکە بە مانای تریش دێت کە (فاڵچی-فاڵگرەوە)یە.


لە ھەمووشی گـــــــرینگتر تکایە تکایە تکایە ئەوە چەند جار بڵێم، بۆ من مەنووسە مەنووسە مەنووسە ئەم وشەیە بیانیە ئەگەر لە ئەرمەنی ھەیە با ھەبێ بەڵام مانای ئەوە نییە کە ئەرمەنی بێ، بۆ دەبێ کە وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت بڵێین ھی ئەوانە و زمانی بێگانەی پێ دەوڵەمەند کەین؟
مەسیحیەکانی ھەولێریش مەبەستم ناو شاری ھەولێرە(قەزای ناوەندی ھەولێر) نەک ھەموو پارێزگای ھەولێر چونکە قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە و موسوڵمان و مەسیحیەکانیشی کوردن، بەڵام قەزای ناوەند و قەزای سۆران و قەزای شەقڵاوە مەسیحیەکانیان (سریان + کلد + ئاشوور)ن.
وشەی کوردیش تەنیا (فەلە-دیان)م بیستووە مەسیحی و کریستیان ئەبی ڕەوانەکراو بن.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مەبەستم لە (ل و ڵ) ئەوە بوو کوردی ئێمە وەکوو ھی ھەولێرە تەنیا ئێمە ل و ڵ ناکەین بە ر ناڵێین «دەرێم» دەڵێین «دەڵێم».
وشەی خاچیش وشەیەکی ڕەسەنی ئەرمەنییە و لای کرمانجان و موکرییەکان و تورکان زۆر باوە چون نزیکن لە ئەرمەنییەکان کە ئەوانیش مەسیحین؛ بڕوانە ئێرەش. ھەڵبەت جنابت دەڵێی ھەموو شتێکی دنیایە ھەر ھی کوردان بووە بۆیە ھەموو شتێک ھەر کوردییە. حەتمەن کورد لە کاتی بە دنیا ھاتنییەوە مەسیحی و موسلمان و جوولەکە و زەردەشت و ھەموو شتێک بووە و ھەروەھا تەواوی پیشە و سەنعەتی دنیا ھی ئەو بووە بۆیە زمانەکەی زمانی نێونەتەوەیییە و ھەموو شتێک لە خۆ دەگرێتەوە. ھەر ئێمە بووین ئیسلام و مەسیحییەتمان دانا بۆیە ھەموو وشەکانی ئەو دینانەش کوردین.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:١٥, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لەھەولێر ل ناکرێتە ر تەنیا ڵ ئەویش ھەموو (ڵ)ێک نا. مادامیش دەڵێن (دەڵێم لە جیاتی دەرێم) یەعنی وەکوو (شێوەزاری ڕانیە و قەڵادزێ)یە چونکە ئەوان دەبێژن (دەڵێم).
دۆستی وەک تۆشمان ھەبێ دوژمنمان بۆ چییە؟؟؟ کە بەو شێوەیە لێدوان لەسەر زمانێکی دێرینی و دەوڵەمەندی وەک کوردی بدەیت، ھۆی نێونەتەوەیی نەبوونیشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی وشیاری بیری نەتەوەیی و ساویلکەیی خەڵکەکەی و ھەروەھا نەبوونی کیانێکی سیاسی کوردی بووە، نمونەیەکی بچووک لەسەر جەنابت دەھێنمەوە ئەگەر بەڕێزت وشیاری نەتەوەییت ھەبووایە نەدەھاتی بڵێی ئەمە ئەرمەنییە، ئەگەر ھەستی نەتەوەییشت ھەبێ ئەوا زۆر ساویلکەیت کە باوەڕ بە دەقێکی ئینتەرنێتی بکەیت کە کابرایەکی ئەرمەنی نوسیویەتی، کە ھەردوو (ناوشیاری و ساویلکەیی) لە رێی کیانێکی سیاسیەوە دەتوانرێ ڕێیان لێبگیرێ و نەھێڵین خەڵک باوەڕیان پێ بکات. کە بەداخەوە تا ئێستا کورد کیانی سەربەخۆی نییە تا ئەندامانی کۆمەڵگاکەی خۆی بەرەو ڕێگای دروست ئاڕاستە بکات. بەڕێزم من جارێک چاتم لەگەڵ ئەرمەنییەک دەکرد ناوی ئارام بوو وتم ناوەکەت کوردییە وتی نا ئەرمەنییە لە کۆندا پاشایەکی ئەرمەنی ھەبوو ناوی ئارام بووە، بەڵام بەیەک وشە توانیم باوەری پێ بھێنم کە کوردییە ئەویش وتم ئەگەر ئەرمەنییە پێم بڵێ ماناکەی چییە، وتی نازانم وتم بە کوردی واتە ڕیلاکس (چونکە بە ئینگلیزی قسەمان دەکرد)، ئەویش باوەڕی نەکرد ھەر پێ داگری کرد کە ئەرمەنییە بۆ وای کرد؟ چونکە کابرا ئەرمەنە نابێ بڵێ ڕاست دەکەی ئەرمەنی نیە ھەر ئەبێ بڵێ نا ھەر ئەرمەنی بووە و دەبێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٠٠, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ مامە سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەت، زۆر جاران لە نەخشەکاندا ڕانیە و قەڵادزێش ھەر سەر بە موکریان دادەنێن چون بەڕاستی کوردییەکیان یەکە، ئەمەش ئاسایییە چون ھاسنوورین.
بەڵام سەبارەت بەم وشە بیانییانە: وتت ئەمە «دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی وشیاری بیری نەتەوەیی و ساویلکەیی خەڵکەکەی» کە بە ڕاستی لە جنابتدا بە باشی دەیبینم و جنابت نموونەیەکی باش بۆ ئەم ڕستەیەی. مامە زمانی ئینگلیزی بەو گەورەیی و عەزەمەتەی خۆیەوە تەنیا ٢٥٪ی وشەکانی ھی خۆیەتی و ئەوانی تری ھەموو بیانین، دەی ئەمە چی لەو زمانە کەم دەکاتەوە؟ کەمی نەکردۆتەوە ھیچ، زمانەکەشیان ھەر بە وانە دەوڵەمەند بووە و بۆتە زمانی نێونەتەوەیی! وەک جنابت نەبوون بڵێن ھەموو وشەیەک ئینگلیزییە و ئەگەر وتیان فڵان وشە ئینگلیزی نییە بڵێن دنیا خراپ بوونە! قەیدێ چ دەکا با کوردی نەبێ، وەک لە کۆنەوە وتوویانە «نۆکەری بێ مزە، تانجی سەری ئاغایەتی» ئەو وشە بیانییانەش ھەر وا! ئێمە لە کۆنەوە موسڵمان نەبووین ھەتا بزانین زەکات چییە، مەسیحی نەبووین ھەتا بزانین خاچ چییە! ئێمە زەردەشتی بووین و ئێستاش ھەندێک وشەی خۆمان کە لە ئایینی زەردەشتیدا ھەبووە ھیناومانەتە ناو ئیسلامێتی وەکوو نوێژ، ڕۆژوو، دەستنوێژ و ... . ئەمانە کوردی ڕەسەنن و کەس ناتوانێ بڵێ وا نییە بەڵام ئیتر ھەموو شتێکیش کوردی نییە چون ھەموو شتێک لە سەرەتاوە ھەر ھی کوردان نەبووە و بگرە لە کوردستانیش نەبووە ھەتا ناوی کوردی ھەبێ و ئەمە شتێکی زۆر ئاسایییە.
من چاوم لە ڕاستەقینەیە (حقیقت) و تێ دەکۆشم بە پێی ئەو زمانەکەمان پاکژ بکەم بەڵام جنابت بەبێ بەڵگە ھەر دەڵێی کوردییە و کوردییە، ئیتر ئەمە دەبێتە تەعەسوب و قسەی ئاواش کەس ناسەلمێنێ کە وا بوو خۆ ماندوو کردنە. زۆر وشە ھەیە کوردین چوونەتە ناو زمانەکانی ترەوە و ئەگەر ئێمە ئەوە دەڵێین دەبێ پێچەوانەی ئەوەش بسەلمێنن!
جارێک کە کاک دیار لەم ویکییەدا خەریکی دروستکردنی داڕێژەکانی Good article بوو منیش چوومە زگ وەرگێرانی داڕێژەکانی Featured article. تەماشام کرد عەرەبان بۆ ئەمە نووسیویانە مقالة مختارة و فارسیش نوشتار برگزیدە. برگزیدە و مختاریش ھاومانان بەڵام بەڕاستی مانای featured نادەن. تەماشای وشەدانێکی عەرەبیم کرد بە featured دیم نووسرابوو مبرز. وتم ئەوەتا ماناکەی! زوو زانیم وتم بە خوا ئەمە ھەر ئەو شتەیە ئێمەی کورد دەڵێین بەرز! وتم عەرەب وشەی ئێمەی وەرگرتووە ئێستا ئێمە خۆمان کەڵکی لێ وەرنەگرین؟! کاک دیار کە بۆ Good article وتاری باشی دانابوو، منیش بۆ Featured article وتاری بەرزم دانا! جا من ئەم نموونەیەم بۆ ھێنایەوە ھەتا وا نەزانی ھەر چی ھەیە لە زمانەکانی تر من بە بیانی دەزانم، نا وا نییە، بەڵام پیاو دەبێ لە ڕووی بەڵگەوە قسە بکا، کاتێک تەعەسوب نەما، پیاو دەتوانێ ڕاستەقینە ببینێ، بەڵام وەکوو جنابت بیرکردنەوە تەنیا زیان بە زمانەکەمان دەگەیێنێ ئەگەر چی مەبەستیشت خزمەتە.
لەگەڵ ڕێزەوە.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٢٦, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کورە کوڕی باش ڕاستە زۆر شت ھەیە وەک (تەلەفزیۆن) کە کەس ناتوانێ بڵێ کوردییە و وشەیەکی فەرەنسییە و لەرێی داھێنەرەکەیەوە بڵاوبۆتەوە، بەڵام وشەیەک کە خۆی لەناو کوردەواری ھەبووبێت نابێ ھەرگیزاوھەرگیز بڵێی کوردی نییە و قسەی بێگانەکان بەڵگەدار و پشتڕاست کەیتەوە، ئێستا ئەگەر بە عەرەبێک بڵێی مبرز لە بەرزی کوردییەوە ھاتووە بەتەمایت بڵێ وایە ڕاستەکەی؟ بەس وەلامی ئەمەم بەرەوە؟؟ خۆ باسەکە دەمارگیری (تعسوب) نییە بەڵام خۆی دەبێت ھەموو کەسێک وابێت.
ئەوەتا کە باسی خاڵە ئارامی ئەرمەنیم بۆ کردی ھەر دانی نەنا بەوەی کوردی بێت، جگە لەویش من لەگەڵ عەرەبێکی (شەڕگات: شارەدێیەکی عەرەبی موسڵە) کە زۆربەی خەڵکەکەی لە کورد باشتر کوردی قسەم کرد و پێم وتت (خانە) کوردییە ھاتۆتە ناو عەرەبی وە لە (خان)ەوە ھاتووە کە مانای (خانوو-خانی-ژوور) دێت و لە عەرەبی ھیچ مانایەکی نییە، کابرای عەرەبییش باش دەیزانی کوردیییە بەڵام چی؟ بەتەمایت پێت بڵێ وایە کوردییە؟ نا بەڕێز ھەزار پێچ و پەنا دێننەوە، نە مام ئارامی ئەرمەنی نە مام سەعدونی عەرەب دان نانێن ئیتر بۆ دەبێ کورد دان بە قسەی خەڵکی بنێت؟ ھەتا ئەگەر بەڕاستی بیانیش بێت پێویست ناکات بڵێی لە فڵانە زمانەوە ھاتووە، ئەگەر وشەکە زەق بوو وەک تەلەفزیۆن ئەوا خەڵک ھەر خۆی دەزانێت کە کوردی نییە. ھیوادارم تۆش وەکو ئارام و سەعدون بیت کە شتێکت خوێندەوە یان بیستت یەکسەر نەڵێی تەواوە ئەگەر دڵنیاش بووی سەدا سەد ڕاستە ھەر مەڵێ تەواوە بەڵکو بڵێ لەوانەیە وابێ قەد قسەی بێگانە پشتڕاست مەکەوە. لەگەڵ ڕێزی دووبارەم--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٩, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە زمانی عەربان پڕە لە وشە بیانی، عەرەبی ھەر بە کوردی و فارسی بۆتە زمان دەنا ھەر ھیچ نییە. ئەرمەنیش زۆری وشەی ئێرانی تێدایە (کوردی، فارسی و ... .) تۆ راست دەڵێی کەسێکی ئاسایی جا چ کورد بێ، چ عەرەب، چ ئەرمەنی قەت ناڵێ فلان وشە بیانییە و ئەمە شتێکی ئاسایییە بەڵام پسپۆرانی زمان و زمانناسی نا! ئەوان کاریان ئەمەیە و نەک زمانی ئێستا و زمانی چەند ھەزار سال لەمە پێشیش دەزانن و بە باشی دەزانن وشەکان لە کوێوە ھاتوون. ھەر بۆیە ئاسایییە تۆ بڵێی ھەموو شتێک کوردییە بەڵام بۆ من کە زمانناسیم خوێندووە نا. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٤٩, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ناو: مەسیحی دەستکاری

ھیچ کوردێ لە مێژوودا نەیگوتووە و نەینووسیوە کریستیان تا بەر لەم چوار تەلەڤزیۆنە کوردییە. خودی وتاری کرایست ناوی مەسیحە لە ویکیی سۆرانیدا کەس نازانێ کرایست کێیە کە بزانن کریستییەن کێن لە کوردیدا. کرایست زاراوەیەکی ئەورووپییە بۆ وشەی مەسیحی سامی. ھەر مەسیح و مەسیحی باوە با ھەر ئەویشە بێت ناوەکەی. عیساییش باوە. بەڵام مەسیح لەقەبی عیسایە. بۆیە با مەسیحی بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو گشتە وتووێژەی سەرەوە باس لە چی دەکەن؟ من ھەر «مەسیحی» دەڵێم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەسیحی".